تەنها بەڕاوەستانی خەڵکی نارازی دەتوانرێ بەربەم تیرۆریزمە بگیرێت!

ئەو هێرشەی دوێنی کرایە سەر ئۆتۆمبیلێک لە فرۆکەخانەی سلێمانی، تەنها کردەوەیەکە لەناو زنجیرەیەک کردەوەی تیرۆریستی بەردەوامدا کە دەوڵەتانی وەک تورکیاو ئێران بۆسەر لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیان کەلە کوردستاندا نیشتەجێن، بە نەخشەوە ئەنجامی دەدەن و هیزەکانی بۆرژوازی کوردیش، چاوساغی و هاوکاریان دەکەن.  بێگومان ئەم کردەوە تیرۆریستانەی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئەوەدا کەشێکی مەترسیدار ونائەمن و نائارامی بۆ هەلسورانی سیاسی لایەنە ئۆپۆزیسییۆنەکانیان پێکهناوە، هاوکات فەزایەکی ترسو نائەمنی بۆ سەر خەڵکی کوردستان، خوڵقاندووە.  هەربۆیە دەبێ خەڵکی کوردستان بەگشتی وخەڵکی شاری سێمانی بەتایبەتی، لە دژی ئەم تریرۆریزمە وئەم پەلامارانەی دەوڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە ڕابوەستنەوە. پیویستە خەڵکی کوردستان بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی وسەلامەتی گیانی خۆیان وهەڵسوراوانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتەجی لەکوردستاندا، کاردانەوەی یەکگرتوانەوە و رێکخراو بەدژی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە بەڕێ بخەن.. لەچەشنی کۆبونەوەو نارەزایەتی لەبەردەم کۆنسوڵخانەی وڵاتەکان و بەرزکردنەوەی داوکاری چوونە دەرەوەی بارەگا وهێزی سەربازیو ئەمنی دەوڵەتانی ناوچەکە لەکوردستان. هاوکات پیویستە نارەزایەتی جەماوەی بەسازدانی کۆبونەوە لەبەردەم بارەگاکانی یوئین بۆ بەپرسیاریەتی هەڵگرتن لەم کردەوانە بەڕیبخرێ و بۆ ئیدانەی ئەم دەستێوەردانی وڵاتەکان، هەنگاوی جدی بنرێ وهەرلێرەشەوە گوشارەکان بۆ سەر حزبەکانی دەسەڵات توند وبەرین بکرێتەوە..

ئیمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە کاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە و دەستیوەردانی وڵاتانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستاندا دەکەین، هاوکات پاراستنی ئەمنیەت وسەلامەتی هەلسوارانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکە بەئەرکی خۆمان دەزانین وهەرلێرەشەوە دەسەڵاتی سیاسی بەبەرپرس دەزانیین لە پاراستنی ئەمنیەتی بنکەو بارەگا و کادر و هەلسوڕواونی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکە… خەڵکی کوردستان تەنها بەڕاوەستانی هێزی یەکگرتوانەو ڕێخکراوی خۆیان دەتوانن بەربەم تیرۆریزمە بگرن وڕێگا نەدەن کۆمەلگای کوردستان لەلایەن دەولەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەو بێ دەربەستی دەسەلاتەوە پەلکێشی دۆخێکی مەترسیدار ونائارام بکرێ.

حزبی کۆمۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان

٨/٤/٢٠٢٣

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …