پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستان

(بەڵام دیزاینی پێش وەختە)
عوسمان محمد
هەڵبژرادن لە کورساتانیش کۆتایی هات، ئەنجامە بەراییەکانی بۆ خەڵک بڵاوکرایەوە، هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنەکانی پێشووە، کە پارتی و یەکێتی یەکەم و دووەمیان بە دەست هێناوە و سێیەمیش لە جیاتی بزووتنەوی گۆڕان ئەمجارە نەوەی نوێیە.
ئەم هەڵبژاردنە بە شێوە و ناوەڕۆک هیچ لایەنێکی بە هەڵبژاردنی هیچ ووڵاتێکی تر ناکات لە جیهاندا.
لە ووڵاتان پێوەری هەڵبژاردنی لیستی حیزبی یان کەسی، بەرنامە و سیاسەتێکە کە بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا ئەخرێتە ڕوو، واتا ئەو پرۆژە سیاسیەی کە بۆ کۆمەڵگا ئەخرێتە بەردەم خەڵک، ئیتر خەڵکیش ئازادە دەنگ بە کێ ئەدات و بەرژەوەندی ئەو لەگەڵ کام پرۆژەی سیاسیدایە.
بەڵام ئەم هەڵبژاردنەی کوردستان بەدەرە لەو قاعیدە سیاسیەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، دیزاینی ئەم هەڵبژاردنە پێش چەند مانگێک وینە کراوە و سیناریۆ و دەرهینانی بۆ کراوە، لە لایەن ووڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە، ئیتر دەنگدان هیچ سوودێکی نیە لە ماندوو بوونێکی بێ کەڵک زیاتر.
ئەگەر مرۆڤەکان بە خەیاڵێکی سادەوە بڕواننە دەوری یەکێتی و پارتی لە ماوەی 4 بۆ 5 ساڵی ڕابووردوودا، کە چیان کردووە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، وەک فیلمێ گوزەر بکات بە مێژووی قۆناغە مێژووییە جیاجیاکاندا، ناتوانێ دەست بخاتە سەر کارێکی سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتی کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا کردبێتی.
لە ماوەی ئەم 33 سالەدا، دەرد و مەینەتی نەماوە بە سەر خەڵکیدا نەیهێنن، برسێتی و بێکاری و تیرۆر و ڕەشەکوژی، ترس و تۆقاندن، کە تەنانەت نەیانتوانیوە لەم ماوە زۆرەدا ئاو و کارەبا دابین بکەن، کە پیداویستیەکی سەرەتایی ئینسانەکانە… بە مەرجێ بە پارەش ئەماندەنێ…
بەڵام بەداخەوە بەشێک لە خاڵکی کوردستان، دوای ئەو شایی و لۆغانە تەبلیغاتیەی پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی کەوتن و چوون بۆ دەنگدان ماندوو بوون عەزێتیان کیشا و بە ئاگا یان بە بێ ئاگا کەوتنە بەرانبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە.
ئێمە چەند مانگێ پێش هەلبژاردن، داوامان لە خەڵکی کوردستان کرد کە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن دەنگ بە هیچ یەکێ لەو لایەنانە نەدەن.
ئەحزابی دەسەڵاتدار و ناسیۆنالیست ئەمجارە سیاسەتێکی تەبلیغاتی تازەی گرتە بەر، کە پێچەوانەی تەبلیغاتی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بوو، باسیان لە یەکدەنگی و یەکدەستی و یەکڕیزی ئەحزابی بزووتنەوەی کوردایەتیان ئەکرد بۆ ئەوەی بەم یەکڕیزیە بە سەر دوژمنەکانیاندا زاڵ بن ئەمجارە رێک پێچەوانەی ئەوەیان کرد کەوتنە سەر و گوێلاکی یەکتر، ئەمە وای کرد کە لایەنگرانی هەردوولا دەمەزەرد ببنەوە و دەنگیان پێ بدەن، ئەگەرچی خەڵکی کوردستان بەشیکی زۆری بایکۆدیان کرد، بەڵام سێ یەکی خەڵکی فریوخواردوو کەوتنە داوی ئەو فرت و فێڵە سیاسیە، ئەگینا پێش هەڵبژاردن لە سەدا نەوەدی خەڵک نەفرەتی لەم دەسەڵاتە ئەکرد.
ووتمان …. بایکۆت بکەن، ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی ووتیان ئەمانە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی کار دەکەن و بەرژەوەندی خەڵک پێشێل دەکەن.
دیارە ئەوانیش شیوەنی بەرژەوەندی خەڵکیان نەبوو، ئەیانزانی ئەگەر خەڵک زیاتر بچن بۆ دەنگدان، بەشێکی زۆر لە دژی یەکێتی و پارتی دەنگ بەوان ئەدەن.
ئێمە ووتمان مەچن بۆ هەڵبژاردن چوونکە ئەم دەسەڵاتە بەم شێوەیە لاناچێ کورسی دەسەڵات بۆ هیچ لایەنێک چۆڵ ناکات، دەیان و سەدان فرت و فێڵی هەیە بۆ تەزویر کردن و سەرکەوتن لە هەڵبژاردن.
بەڵام بایکۆت نارەزایەتیەکی گەورەیە، لە ئەنجامی گەشە و پەرەسەندنیدا، دەست بۆ ڕێکخراوبوون ئەبات و گەورە ئەبێ و ئەتوانێ یەکێتی و پارتی ڕابماڵێ.
ئەوەی جێگای ڕامان و مەهزەلەیە لە ماوەی 33 ساڵی ڕابووردوودا دەیان کارەسات و نەگبەتیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا هێناوە کەچی لە هەڵبژاردن هەر یەکەی، دوو سەد بۆ سێ سەد هەزار دەنگیان زیاد کردووە.
ئەم پرەنسیبە سیاسیە کۆمەڵایەتیە پێچەوانەی گشت هەڵبژاردنەکانی جیهانە، چوونکە پێوەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا ئەوەیە کە کام لیست و حیزب ئەتوانێ بەرژەوەندی گشتی خەڵک بپارێزێ، لێرە لە کوردستان پێجەوانەی ئەم قاعیدە سیاسیەیە، کێ مافەکانی خەڵکی زیاتر پێشێل کردووە دەنگی زیاتری هێناوە.
ئیتر ڕەوشنە کە هەڵبژاردن لە هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستان، گاڵتە جاڕیەکی مەهزەلە ئامێز زیاتر هیچی تر نیە

Check Also

چیرۆکی ئاڵای سوور!

وەرگێڕانی: توانا محەمەد نوری لە ئازاری ١٨٧١ شۆڕشگێڕانی فەرەنسا دەستیان بەسەر هۆتێل دی ڤیل لە …