بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر

بۆ چینی کرێکار و ڕێکخراو و دامەزراوە کرێکارییەکان

بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بەرگریکار لەخەڵکی فەلەستین.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، کوشتنی خەڵکی بێبەشی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە، بە نوێترین چەکی سەردەم و کوشتنی بەکۆمەڵ لە زەوی و ئاسمانەوە، لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئیسرائیله‌وه‌، بەهاوکاریو پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هێشتا درێژەی هەیە. ئەمڕۆ هیچ شتێک لە کەرتی غەززە نەماوە جگە لە زەویەکیی وێرانە کە دەیان هەزار کەسی لە ژێر داروپەردووەکەیدا نێژراون. زیاتر لە ٤٤ هەزار کوژراو کە نزیکەی ١٧ هەزاریان منداڵانی بێتاوانن، هەروەها زیاتر لە ١٠٠ هەزار بریندار و ئاوارەبوونی چەند ملیۆن کەس بەبێ هیچ سه‌رپەنایەک، داگیرکردن و ڕێگریکردن لەگەیاندنی هەر جۆرە هاوکارییەکبەم ئینسانانە، تا لەناوبردنی تەواوی ژێرخانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، وێرانبونی قوتابخانەکان، باخچەی ساوایان، نەخۆشخانەکان، کەمپی ئاوارەكان و هەر ناوەندێکی تری فریاگوزاری و مردن لەبرسێتی، بێئاوی وبێخۆراکیدا، بەهۆیڕێگریەکانی ئیسرائیلەوە، تا فراوانبوونەوەیجەنگ بۆ لوبنان و… هەموو ئەمانە بەرئەنجامەکانی تا ئێستای دڕندەیی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیلە.

کۆمەڵکوژی دەوڵەتی ئیسرائیل، به‌ پشتیوانی و پاڵپشتی هەمەلایەنە و ته‌واویی حکومەتی ئەمریکا، سیاسەتێکە کە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار ڕاپێچکردووە. ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی نۆڤێمبەر-تشرینی دووەم، جارێکی دیکە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە لەلایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا، ئەمەش بە کردەوە دەستی ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە تاوان و جینۆساید، بەکراوەیی دە‌هێڵێتەوە. ئەم ڕاستییەش جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە زامنکردنی ئاسایش و ئازادیخەڵکی فەلەستین، بە‌هێزی ئێمە و خەڵکی ئینساندۆست موتەمەدینی سەراسەری جیهان و بەتایبەتیهێزی چینی کرێکاری جیهانی بەدیدێت.

٢٩ی نۆڤێمبه‌ر ڕۆژی جیهانی هاوپشتیە لەگەڵخەڵکی فەلەستین. ئێمە لە “بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگریکردن لەخەڵکی فەلەستین”، کە پێکهاتووە لەچەندین یەکێتی و ڕێکخراوی کرێکاری و لایەنی بەرگریکار لەخەڵکی فەلەستین لە زیاتر لە دە وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، هەموو کرێکاران، دامەزراوە کرێکارییەکان، سەندیکاکان و کەسایەتییەکانی چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخواز، بانگەوازدەکەین بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکی جیهانیلەم ڕۆژەدا، لە دژیتاوان و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی نەتەوەیی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی.

ئێمە چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە چینی کرێکار و ڕێکخراوە کرێکارییەکان و خەڵکی ئازادیخواز لە ناوچەکە و جیهاندا بە هەموو شێوازێکی مومکین لە خۆپیشاندان و كۆبوونەوە و مانگرتن و هتد، دژ بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە جیهاندا بەیەکەوە ویەکگرتوانە بۆ بەرگریکردن لەخەڵکی فەلەستین وبۆ ئاشتی و کۆتایی هاتنی شەڕ و تاوان، پێبنێنەمەیدانەوە.

ئێمە بەشبەحاڵیخۆمان بۆ ڕێکخستنیجوڵانەوەکانی چینی کرێکار لە ناوچەکەدابۆ بەرگریکردن لەخەڵکی فەلەستین و کۆتاییهێنان بەم جینۆسایدە، تێدەکۆشین و دەستی هاوکاری و دۆستایەتی خۆمان بۆ هەموو ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە سەرانسەری جیهان درێژ دەکەین. ئێمە بانگهێشتتان دەکەین بۆ نێو ئەم جوڵانەوە ناڕەزایەتیانە ئەویش بەسازدانی مانگرتن وكۆبوونەوە،خۆپیشاندان و هەرچالاکیەکی تر، لە ٢٩ ی نۆڤێمبەر-(تشرینی یەکەم) دا.

ئێمە دەتوانین و دەبێ ماشێنی کوشتنی بەکۆمەڵی ئیسرائیل-ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بوەستێنین کە ناوچەکەیان لەخوێن هەڵکێشاوە. سەدان هەزار منداڵی فەلەستینی و ملیۆنان کەسی بێبەش لەم ناوچەیە چاوی ئومێدیان لە هەوڵدانەکانی ئێمە بڕیوه‌.

بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگریکردن لەخەڵکی فەلەستین

٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

Check Also

چیرۆکی ئاڵای سوور!

وەرگێڕانی: توانا محەمەد نوری لە ئازاری ١٨٧١ شۆڕشگێڕانی فەرەنسا دەستیان بەسەر هۆتێل دی ڤیل لە …