بەیاننامەی سێ حیزبی کۆمۆنیستی كرێكاریی ناوچەکە:
بەدوای ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشممە ١٩ی جەنیوەری ٢٠٢٥، قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە غەززە دەستیپێکرد. ئاگربەستێک کە بڕیارە به سێ قۆناغدا تێبپهڕێت، لەوانەش سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان و دوو هەزار بارمتەی فەلەستینی ئازادبکرێن، هەروەهاڕێگەی گهیاندنی یارمەتیهكان بۆ خەڵکی غەززە بکرێتەوە وسوپای ئیسرائیل لەم قۆناغانەدا لە غەززەبکشێتەوە وپەنابەرانی فەلەستینی بگەڕێنەوە شار و گوندەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی غەززەدەست پێبکات. تا ئێستا تهنها لەسەر قۆناغی یەکەمیئهم نهخشهیه ڕێکەوتنی تەواوکراوە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی بۆردومانەکان و کوشتاریخەڵکی فەلەستین، کە تا دوا ساتەکان بەردەوام بوو، شەپۆلێکی شادی وخۆشی سەرانسەری فەلەستینیگرتهوه. خۆشی وشادیلەبەرامبەر وهستانی گرمه و ناڵهیبۆمبهاوێژەکان وتهقاندنیبۆمب و مووشەك کە لە زەوی و ئاسمانەوەبە وێرانکەرترین چەکی کۆمەڵکوژ، منداڵان و خەڵکی فەلەستین، کەبێ هیچ پەناگەیەکو بەبرسێتی و هەژاری لە نیو وێرانەکانی کەرتی غەززەدا بوون، بێڕهحمانهئهیكردنه ئامانج وگیانیان لەدەستدەدا. کۆمەڵکوژییەک کە بەدرێژایی ١٥ مانگ،بوو بە یەکێک لە خوێناویترین تاوان و جینۆسایدەکانی مێژووی مرۆڤایەتی کەلەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا و ئینگلتەرا و هاوپەیمانەکانیانەوە ئەنجامدرا. کوشتاری بەکۆمەڵ و پاکتاوکردنێک کە لە ئەنجامدا ٥٦ هەزار کوژراو و ١١٠ هەزار بریندار و بێسەروشوێنبوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبونی چەند ملیۆن کەسی فەلەستینی و وێرانکردنی سەرتاسەری کەرتی غەززە و ههروهها کوژران و برینداربوونی هەزاران کەس لە کەرتی ڕۆژئاوای لێكهوتهوه. ١٥ مانگ کەغەززەی کردە گەورەترین قەسابخانەی جیهان، كه قەسابەکانیلە دەستەی فەرمانڕەوای ئیسرائیل، بەرەسمی ڕایانگەیاندبوو تا كوشتنی دواهەمین فەلەستینی بەردەوامدەبن. تاوانێک کە دەکرا هەر لە سەرەتاوە کۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام پشتیوانی بێدرێغ وڕاستەوخۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا و لهسهروویانهوه ئەمریکا، ڕاگرتنهكهی كردهمەحاڵ.
ئەمڕۆدوای ١٥ مانگ لەتاوانکاری، ئیسرائیل ناچار بووبەئاگربەست ڕازی بێت و بەبێ ئەوەی بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی خۆی گەیشتبێت، دەستهەڵبگرێ و مل بەڕاگرتنی هێرشەکانی بدات. سەرەڕای ئەوەی کە هیچ گەرەنتییەک بۆ جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتووی ئەم پلانە و دەستپێنەکردنەوەی کوشتن و بۆردومانیخەڵکی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە نییە، و سەرکردەکانی ئەم وڵاتە بە فەرمی ئهمهیان ڕاگەیاندووە، بەڵام خودی قبوڵکردنی بڕیاری ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە، قبوڵکردنی ناکامی وشکستی حکومەتیفاشیستی ئیسرائیلە چ لەڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە. تەنانەت خودی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆخۆی نیشانەی شکستێکی ئابڕوچوانەیە نەک تەنها بۆ حکومەتی ئیسرائیل، بەڵکو بۆ هەموو ئەو حکومەتانەی بەرگری لەم تاوانکارە دەکەن و هاوبەشی حکومەتی ئیسرائیلن لە تاوانەکانیدا دژ بە مرۆڤایەتی.
١٥ مانگی ڕابردوو، جیهان شایەتی ململانێیەکی گەورەی نێوان خەڵکیموتەمەدینی جیهان و حکومەتی ئیسرائیل و هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی بوو کەلە دژی بەربەرییەت و جینۆسایدو تاوانە جەنگییەکانیان و بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی فەلەستین، هاتەمەیدانەوە. لەم ١٥ مانگەدا دەیان هەزار کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی گەورە، مانگرتنی کرێکاری، ناڕەزایەتی خوێندکاران و…هتد. لە هەموو جیهاندا، بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، لە واشنتۆن و لەندەنەوە تا پاریس و بەرلین و… هی ترلەئارادابوو. داوای کۆتایی هێنانی دەستبەجێ بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی فەلەستین، ڕاگرتنی دەستبەجێی هاوکارییە سەربازی، ههواڵگری، سیاسی، دارایی و پڕوپاگەندەییەکانبەئیسرائیل، بایکۆتکردنی ئیسرائیل و دادگایی کردنی سەرکردەکانی، پێکەوە لەگەڵ سەرانی “دڵسۆزی” وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانیجەنگ و جینۆساید، بەشێک لەخواستەکانیئەم خەڵکە بوو. ١٥ مانگێک کە سەدان ملیۆن کەس هاتنەمەیدان و پهردهیان لهسهر ڕوخساری دزێوی دهوڵەتانی ڕیاکاری “دیموکراسی” ڕۆژائاواییو لافلێدانیان بە “دیموکراسی و مافی مرۆڤ و شارستانیەتی ڕۆژئاوا”ههڵماڵی و وەک بکوژی منداڵانی فەلەستینی وقەسابانی دەیان هەزار کەسی بێتاوان، بە جیهانیان ناساند و داوایانکرد دادگایی بکرێن.
ڕازیبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست و دەستهەڵگرتنی لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی، لە پلانە ترسناکەکەی، واتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی دەستەی دەسەڵاتدارە فاشیستەکەی، کە تێیدا هیچ شوێنەوارێکبۆ فەلەستین نامێنێتهوه، سەربەخۆ لە هەر فاکتەرێکی دیکە، دەرئەنجامی وەستانەوە وبهردهوامیدان به فشارهێنانی سەدان ملیۆن کەسی ئاشتیخواز و لایەنگری خەڵکی فەلەستین بوو. بەپێچەوانەی بانگەشەی بێ شەرمانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێدانی مەدالیا بە یەکتری كه گوایهئهمان ئامڕازێکی گوشارن بۆ ئەم ئاشتییە و هۆکاری کۆتایی هێنان بە شەڕ، سەرۆکی ئەم دەوڵەتانە و بانگەشەکارانی “ئاشتی”، هەمان ئەو تاوانبار و بکوژانەن کە لە ژێر فشاری ڕای گشتیدا کەوتوونەتە سەر ئەژنۆ. هەروەها بە پێچەوانەی هاتوهاواری وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە، لە ئێرانەوە تا تورکیا، کە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە کۆنەپەرستانەکانیان لە ناوچەکەدا، ڕیاکارانە بەرگری لەخەڵکی فەلەستین و ئازادییەکەی دەکەن و ڕۆڵی خۆیان لە گوشارهێنان بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست بەرجەستەدەکەنەوە، ئەوە ئەم بزووتنەوە ئینسانیە قوڵەی خەڵکی جیهان بوو کە فاشیستەکانی ئیسرائیلیان هێنایە سەر ئەژنۆ.
ئەمڕۆ خەڵکی ئاشتیخواز و موتەمەدینی جیهان نەک تەنیا مافی خۆیانه، لەو ڕۆشناییەیکەهەرچەندە کاتی و بچوکیش بێت بۆ ڕاگرتنی کوشتار و تاوانکاریەکان لە دژی خەڵکی فەلەستین دڵخۆش بن، بەڵکو به شانازی و متمانه بەخۆبوونهوهخەباتی خۆیان لەپێناو کۆتاییهێنانی یەکجاری بەجەنگ و داگیرکردنی فەلەستین، ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دابینکردنی ئیمکاناتی ژیان، گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ ئەم ناوچەیە و لغاوکردنی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل و دادگاییکردنی هەموو تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم دڕندەیهتیه، درێژەپێبدەن .
ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕاگرتنی کوشتاریخەڵکی فەلەستین، هێشتا سەرەتای کارە. هێشتا دەیان هەزار کەس لە ژێر داروپەردوودا ماون، هەزاران زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا هەن کە دەبێت ئازاد بکرێن. کەرتی غەززە، کە لەژێر بۆردومانە بەرفراوانە ئیسرائیلی_ئەمریکیهكاندا وێران بووە و هەموو ئیمکاناتێکی ژیانکردن و ئاسەوارێکی شارنشینی، وەک ڕێگاوبان، ئاو، ناوەندی پیشەسازی و ژێرخانی ئابووری، لەوانەش قوتابخانە، باخچەی ساوایان، بنکە تەندروستییەکان و… یەکسان کراون به خاك، دەبێت سەرلەنوێ بنیات بنرێتەوە. هێشتا پرسی فەلەستین و ڕزگاری خەڵکی فەلەستین لە دەسەڵاتی فاشیستی ئیسرائیل و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و ئازادییان،وەک ئەرکێکلەئەستۆی بەشەریەتی موتەمدین وئینساندۆستدایە.
ئەمڕۆ دوای ١٥ مانگ لە ناڕەزایەتی و خەباتی بەشەریەتی موتەمەدین بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستین، بەرەیەکی جیهانی پێكهاتووه و ڕایدەگەیەنێت کە جیهان تەنیا مەیدانێک نییە بۆ حکومەتە کۆنەپەرستەکان و تاوانبارانی جەنگ. بەرەیەک کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا و ئەوروپاوە تا ئەفریقا و ئاسیا دەیەوێت کۆتایی بەدڕندەیی، فاشیزم و ڕەگەزپەرستی، داگیرکاری و میلیتاریزم، شەڕی نەتەوەیی و ئایینی و ناسیۆنالیستی بێت.
بەداخەوەخەڵکی فەلەستین لەم قۆناغەدا باجێکی یەکجار زۆریدا، بەڵام ڕاوەستاوی خەڵکی فەلەستین و پشتیوانی جیهانی بۆ ئەم خەڵکە، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ ئەم بەرەیە هێناوەتەئاراوە. لەئێستاشدا پاشهكشهكردن بهئیسرائیل و شکست پێهێنانی لەبەردەم ئەم بەرە ئینساندۆستەدا وناچارکردنی بە ڕازیبوون بە ئاگربەست، هەروەها گۆشەگیرکردنی لەسەر ئاستی جیهاندا، بێئابڕوکردنی هاوبەشەکانی ئیسرائیل و هەموو وڵاتانی کۆنەپەرستو بێئیعتبارکردنی هەموو دامەزراوە و دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان وبانگەشەکەرانی درۆزنانەی شارستانیەت و مافەکانی مرۆڤ ودیموکراسیو…گۆشەیەکن لەم واقعیەتە.
ئەم ڕاستیانە جارێکی دیکە ئەوەی بەم بەرەیە نیشانداوەتەوە کە دابینکردنی ئاشتی و گەڕاندنەوەی مافی ژیان بۆخەڵکی فەلەستین و هەروەها دابینکردن و دەستەبەرکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا، تەنیا پەیوەستە بە ڕۆڵی ئەم بەرەیەو بزووتنەوەکەیەوە، بەڕۆڵی چینی کرێکاری جیهانی وهاوپشتیهنێودەوڵەتیەکەیەوە، کە لەم قۆناغەدا پێكهاتووه. ئەم بەرەیە تاکە ئومێدە بۆخەڵکی بێبەشی فەلەستینبۆ گەیشتن بە ئازادی. کاری ئەم بەرەیە و خەڵکی فەلەستینلەپێناو شکست پێهێنانی یەکجاری ئیسرائیل و هەڵگرتنی دەستی تاوانبارانی جەنگ لەسەر سەری خەڵکی فەلەستین وبەدهستهێنانی ئازادییان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئەمە سەرەتای کارەکەیە.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)
٢١ی جەنیوەری/ کانونی دووەمی ٢٠٢٥