جه‌مال موحسین
٢٤ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٥
ڕۆژی ٣ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢١ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٥ له پاكێجێكدا كه پێشتر ته‌وافقی سیاسی له‌سه‌ر كراوه، سێ بڕیار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ند كران. یاساكانی ناو پاكێجه‌كه‌ش بریتین له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویوزاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه لێیان داگیركرابوو، ده‌ركردنی لێبوردن بۆ زیندانیه‌كانی سه‌ر به سوننه‌كان كه زۆرتر لایه‌نگرانی به‌عس و داعشن وه له له‌پاڵ ئه‌م یاسایانه‌شدا هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی ساڵی ١٩٥٩ به‌جۆرێك كه ده‌ستی مه‌زهه‌به‌كانی شیعه (باڵی جه‌عفه‌ری) و سوننه ئاوه‌ڵا ئه‌كات بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به زه‌واجی كه‌سانی خوار هه‌ژده ساڵ.
بەكورتی هه‌ر كه‌سێك له كاتی ڕژێمی به‌عسدا زوڵمی لێكرابێت و زه‌ویوزار و موڵكی داگیركرابێ مافی خۆیه‌تی بۆی بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه خۆی له خۆیدا كێشه‌یه‌كی تێدا نییه و مافی خۆیانه. به‌ڵام هاتنی ئه‌م یاسایه و په‌سه‌ندكردنی له‌پاڵ لێبوردن بۆ كه‌سانێك كه خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا تاوانبارن به كوشتن و تیرۆر و كوشتاری خه‌ڵك و یاسای ڕه‌وایه‌تی دان به هاوسه‌رگیری مناڵاندا وه‌ك پاكێجێك ئه‌وپه‌ڕی دواكه‌وتوویی و حه‌قاره‌ته. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند جارێك په‌رله‌مانتارانی شیعه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یاسای جه‌عفه‌ری بۆ یاسای باری كه‌سێتی، ئه‌م پڕۆژه یاسا و “هه‌مواره”یان به ده‌سته‌وه گرتووه. به‌ڵام چه‌ندین جار، دواترینیشیان له مانگی ئۆگەستی ٢٠٢٤ كه خوێندنه‌وه‌كانی بۆ كرا، هه‌م له شه‌قام و هه‌ندێك له ڕێكخراوه‌كانی ژنان و كه‌سایه‌تی ئازادیخواز و كۆمۆنیسته‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕدرا و ڕه‌تكرایه‌وه و ڕێیان لێ‌گیرا به په‌سه‌ندكردنی بگه‌یه‌نن. وادیاره سیاسه‌ت و ته‌وافق بۆ په‌رله‌مانتاره ناسیۆنال_ئیسلامیه‌كانی كورد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا زۆر له‌وه گرنگتره ده‌رئه‌نجامه خراپ و وێرانكه‌ره‌كانی ئه‌و ’’هه‌مواره‘‘ كه زیادكردنی دیارده‌ی به شودانی كچانی مناڵە تا ته‌مه‌نه‌كانی ٩ ساڵ و ١٥ ساڵ ببینن. به تایبه‌تی هه‌ندێك بۆینباخ له ملیان پێشتر و به زاره‌كی خۆیان وه‌ك نه‌یاری ئه‌و به‌دهه‌مواركردنه له قه‌ڵه‌م ئه‌دا.
زۆر ڕۆشنه هه‌مووان په‌رله‌مانتارانی سوننی و شیعی و كورد كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ یاساكه پێكه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه و بێئه‌ملاولا بۆ هه‌ر كه‌سێكی وژیدان زیندوو ڕوونه ڕێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌یان له‌سه‌ر كردووه. به‌بڕوای من خودی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌مجۆره له ده‌نگدان یاسایی و ده‌ستوری نییه و خودی ئه‌وه‌ش كه پاكێجی سێ یاساییش نابێ بخرێته ده‌نگدانه‌وه وه‌ك هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران به‌یانی ئه‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه نیشان نادات. هه‌رچه‌نده هه‌ر ئێستاش تانه له بڕیاره‌كه دراوه‌ته‌وه به‌ڵام دیسان له سه‌فقه‌یه‌كی تری بۆگه‌ندا هه‌ر ئه‌م سێ لایه‌نه له‌ڕێی په‌رله‌مانتاره محه‌جه‌به و ڕیشنه‌كانیان و چاكه‌ت و پانتۆڵ و بۆنیباخ و ته‌نوره له‌پێكانیانه‌وه تانه‌كه ڕه‌ت ئه‌كه‌نه وه سه‌رئه‌نجام ئه‌م په‌رده‌ڕه‌شه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا دائه‌ده‌نه‌وه (تاریكیه‌كه‌ی كوردستانیش ئه‌گرێته‌وه). كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوویی و زه‌لكاوسازكردن بۆ كۆمه‌ڵگه له به‌دهه‌مواریه‌كه‌ی یاسای باری كه‌سێتیدا خراوه‌ته پاڵ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی زه‌وی زه‌وتكراو تاكو پاساوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و حكومه‌تی و ئیداری بۆ دابتاشرێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانتاره كورده ناسیۆنال_ئیسلامیه‌كانی شاگه‌شكه كردووه و له‌به‌ر پیرۆزبایی كردن له یه‌كتر، دۆزه‌خی سازكراو بۆ مناڵانی عێراق به پله‌ی یه‌كه‌م و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ش لایان كه‌مڕه‌نگ ئه‌كاته‌وه. ئه‌مه بۆ خۆی پیسترین په‌ڵه‌ی بۆگه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانه‌یه كه پڕیشكه‌كه‌ی به هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌وه‌یه كه ’’به‌ڵێ‘‘یان به‌و به‌دهه‌مواریه دا.
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق خۆی له دوای داگیركردنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه نوقمی تایه‌فه‌گه‌رێتی و دواكه‌وتوویی بووه كه پێش هه‌ر كه‌سێك باجه‌كه‌ی ژنان و مناڵان و كه‌سانی ئازادیخواز داویانه. به‌پێی ڕاپۆرتێك كه پڕۆ‌ەژی (سندوقی دانیشتووانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) كه له ساڵی ٢٠١٦ بڵاوبۆته‌وه و به‌پێی ئاماری فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی تاكو ساڵی ٢٠١١، ٪٥ ی مناڵانی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ و ٪٢٢ ی خوار ته‌مه‌نی ١٨ هاوسه‌رگیریان كردووه. ئه‌م ڕێژه‌یه له دوا ئامارێكدا كه بینراوه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ناحكومی (كیژۆڵان نه‌ك بووكان)ەوە، مناڵانی خوار ١٥ گه‌یشتۆته ٪٧ و هی خوار ١٨، ٪٢٣. به‌مجۆره نیسبه‌ت به دانیشتووان زیاد له ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كیژۆڵانی خوار ١٥ ساڵ هاوسه‌رگیرییان پێكراوه و ئەوانەی خوار ١٨ ساڵیش زیاد لە ١٠ ملیۆن. ببینن خۆی چ بێمافییەکی گەورە لە ئارادابووە. ئێستا پەرلەمان دێت و ئەمە ئەکات بە یاسایی و ئیتر هیچ کەس لەسەرو مەلا و فەتوادەرێکی شیعە و سوننەوە نییە. هەر مەلا و کۆلکە مەلایەک کە هەوەسبازیی وای لێ بکات حەزی مناڵبازی بۆ کیژۆڵەیەک بچێت، پەنا بۆ شەریعەت و مەزهەبەکەی ببات و خۆی لەگەڵ ١٥ ساڵیدا یان لەگەڵ ٩ ساڵیدا بگونجێنێت. سکپڕکردنی مناڵان و وەچەخستنەوە لە تەمەنێکدا کە خودی ئەو گەنجە دایکە پێویستی بە سەرپەرشتی و ئاگالێبوون هەیە چ فەرهەنگێکی پیس بڵاوئەکاتەوە و چ بۆگەناوێک ئەبێ بە یاسای سەروەر و بەسەر خەڵکدا جێبەجێئەکرێت؟ ئەمە با بەندەکانی سەبارەت بە وەرەسە و تەڵاق و وەرگرتنی مناڵ لە دوای جیابوونەوە لەولاوە بوەستێ کە ئەم یاسا نوێیە مافەکانی تەنها بە پیاوان داوە و دەستی شێخ و مەرجەعە ئاینییەکانی ئاوەڵا کردووە لەسەروو “یاساوە” شەرعیەت بە هاوسەرگیری لەگەڵ مناڵاندا بدرێت و دادگاکانیش ئەبێ پابەندی تەوسییە و بڕیاری مەلا و مەرجەعە ئاینییەکان بن.
ئەم یاسایە نابێ سەربگرێت دەنا عێراق ئەباتەوە بۆ زیاد لە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەمە پاشەوپاش ڕۆیشتنەوەی کۆمەڵگە ڕەسمیەت پێئەدات ڕەوایەتی پەرلەمانی و یاسایی و بگرە دەستوری پێ ئەدات. ئەم پێوەرەی لەم یاسایەدا هاتووە تەنها دژی مناڵان نییە، تەنها دژی ژنان نییە، بگرە تەواوی کۆمەڵگە ئەگرێتەوە و دژی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازیە و فەزای دژایەتیکردن و کۆیلەکردنی ژنان زیاد ئەکات. هاوکاتیش هەوڵێکە تا کۆمەڵگە نوقمی دواکەوتوویی بکات و لەم ڕێیەوە خەڵکێکی دەستەمۆکراو و پڕکێشەی دەروونی و ماددی و کۆمەڵایەتی بخوڵقێنێت.
تێپەڕبوونی بەدهەمواریی یاسای باری کەسێتی لەپاڵ ئەوانەی تردا جگە لە کۆنەپەرستییەکی پەتی هیچی تر نییە و لەژێر هیچ بیانو و پاساوێکدا جێگەی قبوڵ نییە. ئەگەر پێشتر و بە ناگەهان نزیک بە ٤ ملیۆن مناڵ لای مەلاکانی مەزهەبی شیعە و سوننە خراونەتە ناو قەفەسی هاوسەرگیری و ڕۆژانە لاقەکراون (وە ئەمە بە سوننەتی دواکەوتووی خودا و پێغەمبەر مو‌حەمەد تەواو ڕەوا و شەرعی بووە)، ئیتر لەسەر تاوانێکی لەم چەشنە کەسیش ناتوانێ لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات و یاسا و دادگا و دادوەرەکان بەو پێوەرە پیسەی پەسەندکراوی پەرلەمان لاقەکردن بە شەرعی و ڕەوا و ڕێپێدراو ئەناسێنن. وەک ئەوەی لاقەکردنی مناڵان و نەوجەوانانی مێ، نۆرم و مەسەلەیەکی ئاسایی ناو ئەم کۆمەڵگەیە بێت. بەڵام ئەمە بە تەواوەتی ڕەتکراوەیە لەلایەن جەماوەری ئازادیخواز و یەکسانیخوازەوە. پێویستە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەرەنگاری ئەم یاسا بەدناو و بەدفەڕە ببینەوە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا نەهێڵین بەسەر ئەم دەسەڵاتەدا تێپەڕێ. پێویستە بە هەرجۆرێک ئیمکانی هەیە ڕسوای بکەین و ئازادیخوازیی جیهانی ڕووبەڕوو بکەینەوە. هەموو هەوڵێک بدەین ئەم یاسایە هەڵبوەشێنرێتەوە. هەر ئێستاش لە زۆرێک لە دەزگا و میدیا ناودارەکانی جیهاندا ئەم پەڵە ڕەشە نیشان دراوە و ڕەتکراوەیە. پێویستە هەوڵ بدەین هەر سەرێکی ئەو حیزب و لایەنانەی دەنگیان بەم پۆخڵەواتە داوە لە دەرەوەی وڵات دەربکەون، ڕسوایان بکەین. پەرلەمانتاری دەنگدەر بە ئیغتسابی کچان و مناڵان گەندەڵترین و پیسترین بازرگانی سەفقەبازن و جگە لە لەگۆڕنانی دەسەڵاتەکەیان هیچ چارەیەکی تر لەگەڵ ئەواندا ناخوات.