ڕاگەیاندنی ژمارە:١  ڕێکخراوی ژنانی ئازاد لە سریلانکا دژی بە شوودانی مندالان

نامەیەکی نارەزایەتی ڕادەستی باڵویزخانەی عیراق کرد

ئەمرۆ ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ، بەرێز “چەتورا” لە” ڕێکخراوی هێڵی پێشەوەی سوشیالستی سریلانکا”  لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە دەشتی جەمال بەرپرسی ریکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانی راگەیاند کە بەریزهێمامالی ئابێراتنا” ڕێکخەری نیشتمانی “ژنانی ئازاد” کە رێکخراوەیەکی ژنانە لە سریلانکا، لەشاری کۆڵۆمبۆ نامەیەکی نارەزایەتیان دژبە هەمواری یاسای باری کەسێتی و بە شوودانی منالانی ٩ساڵ لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی عێراقەوە، ڕادەستی باڵۆیزخانەی عیراق لەو ووڵاتە کردوە.

لەنامەکەیاندا هاتووە “ئەم یاسا دواکەوتووە پێشێلکارییەکی قووڵ دەکات دژبە مافەکانی مرۆڤ و پاشەکشەیەکی بەرچاوە لە یەکسانی ڕەگەزی و پاراستنی منداڵان. هاوسەرگیری منداڵان کارێکی زیانبەخشە کە پەرە بە هەژاری دەدات، مافی کچان و خوێندنیان ڕەتدەکاتەوە و ڕوبەڕوی ئازاری جەستەیی و دەروونی توندیان دەکاتەوە..”

هەروەها هەر لە نامەکەدا هاتووە” جێگای نیگەرانییەکی قووڵە کە عێراق، نەتەوەیەکی خاوەن میراتێکی دەوڵەمەندی کولتووری و مێژوویی، ڕێگە بدات بە یاسایەکی لەو جۆرە کە ڕاستەوخۆ پێچەوانەی ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤە. لەوانەش ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاری و هەڵاواردکاری دژی ژنان (CEDAW) و ڕێککەوتننامەی مافەکانی (CRC).  دەرئەنجامەکانی ئەم یاسایە وێرانکەر دەبن..”

ریکخراوی” ژنانی ئازاد”  داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کە ” دەستبەجێ ئەم یاسایە هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێوشوێنێکی چالاک بگرێتە بەر بۆ پاراستنی مافی ژنان و منداڵان..” هاوکات داوا لە  “ڕێکخراوە شۆڕشگێڕە نێودەوڵەتیەکان” دەکەن  کە لەگەڵیان بن لە ئیدانەکردنی ئەم یاسایە و پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرزڕاگرتنی ماف و کەرامەتی ژنان و منداڵان لە عێراق. . هەروەها  روو بە حکومەتی عێراق ڕادەگەیەنن: ” هیوادارین حکومەتی عێراق بەو بڕیارەدا بچێتەوە و هەنگاو بنێت بۆ هاوتەریبکردنی یاساکانی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ.”

ئەم هەنگاوەی رێکخراوی ژنانی ئازاد لە سریلانکا لە وەڵام بەو داوایەی ریکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستاندا دێت کە لەرێگای کەمپینێکەوە بۆ وەستانەوە بەڕووی ئەو یاسا قێزەونەی پەرلەمان و حکومەتی کۆنەپەرست و ناسیۆنال- مەزهەبی عێراق، بەڕێخراوە. شایانی باسە لەماوەی چەند هەفتەی رابردودا دەیان ریکخراوی ژنان و منالان و یەکیتی کریکاری و ناوەندی جیهانی سەبارەت بەو یاسا بۆگەن و داڕزیوە ئاگادارکراوەتەوە.

چاوەروانی هەوالی زیاتر بن

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

ڕێکخراوی دەرەوە

٣/٣/٢٠٢٥

Check Also

دوو تاوانی ناخ هەژین،رەنگدانەوەی نایەکسانی ونادادپەروەریەك کەلە کۆمەڵگاکەدا چەسپاوە!

دەشتی جەمال ڕۆژی پێنجشەمە١٣ ئازار بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد کە تەرمی ژنێك لە زێی گەورە …