پەیام بۆ کۆنفرانسی رێکخراوی ۆرکەر لیبەرتی

هاورێیان…

سەرەتا پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانستان لێدەکەین و سوپاستان دەکەین بۆ بانگێشتکردنمان بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکەتاندا.

هاورێیان وەکو ئاگادارن، سەرمایەداری لەناو گێژاوی قەیرانەکان و ڕاکردن بەدوای قازانج و کەڵەکەی ساماندا، نەك هەر دۆخی ژیان وگوزەرانی چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش و کەمدەرامەتی روبەرووی مەترسی کردۆتەوە، نەك هەر ژیانکردن لە هەژاری و برسێتی و بێمافیدا لە چوارگۆشەی دنیادا بەسەر چینی کرێکارو جەماوەری بێبەشکراودا سەپاندوە، نەك هەر ئەو دەسکەوتانەی کە نزیك بە سەدەیەك لەمەوبەر چینی کرێکار لە زۆربەی ووڵاتانی رۆژاوایی و ئەوروپیدا، بەدوای ئەویشدا لە زۆربەی ووڵاتانای  دنیادا، لە پەیوەند بە هەلومەرجی کار، کرێ، سەعاتی کارکردن، سەلامەتی و مافی خۆپیشاندان و مانگرتن و …تاد.  بە خەبات و قوربانیدانی خۆیان لەبۆرژوازی و دەولەتەکانیان سەندبوو، بگرە جەماوەر بەگشتی لەسایەی ئەو خەباتەی چینی کرێکارەوە، دەستیان بە کۆمەڵێك خزمەتگوزاری و ماف و ئازادی گەیشتبوو، ئێستا نەك ئەمانە کەوتونەتە بەر هەڕەشەی بەردەوامی لێسەندنەوەو نەهێشتنی لەلایەن دەوڵەتە سەرمایەداریەکانەوە، بگرە لەرێگای شەڕە ناوچەییەکانیان و توندکردنەوەی کەشوهەوای میلیتاریزم و هەڵپەکردنیان بۆ قازانج و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی ووزەو کانزا و کەرەستەی خاو و جەنگە بازرگانیەکانیان، وە لەئاستی جیهانیدا، ژیان و مانەوە و ئایندەی ملیۆنەها ئینسانی کرێکارو زەحمەتکێشیان خستۆتە بەردەم تونێلێکی تاریك و هەڕەشەی لەناوچوونەوە!

جەنگی ٣ ساڵەی بەوەکالەتی نیوان ناتۆ و روسیا لە ئۆکرانیا، کە ژیانی سەدان هەزار مرۆڤی کردۆتە قوربانی و  سەدان هەزاریشی تووشی پەککەوتەیی و لەدەستدانی بەشێك لە جەستەیان کردوە، ئۆکرانیای نابوت و وێران کردوە و ملیۆنەها هاوڵاتی ئۆکرانیای ئاوارەی ووڵاتانی ئەوروپا کردوە، پەرەگرتنی ڕاسیزم و ڕاستڕەوی بۆرژوازی لە ئەوروپا و چووەنەسەدەسەڵاتی پارتە فاشیست و ڕاسترەوە توندڕەوەکانی بۆروازی بۆسەر حوکم و  سیاسەتی خۆپڕچەكکردن و تەرخانکردنی بودجەی زەبەلاح بۆ چەك و پێشبرکێی میلیتاریستی و سەپاندنی باج و گرانی بەسەر چینی کرێکار و، جینۆسایدی ئیسرائیل دژی هاوڵاتیانی غەززەو بۆردومانەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی لوبنان و سوریا و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیاو نۆکەرانی بۆسەر دانیشتوانی رۆژهەڵات و باکوری سوریا و دواتریش ملهوڕی و هێزنواندنی ئەمریکا دژی ئێران کە دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی روبەرووی مەترسی جدی کردۆتەوە ، هەموو ئەمانە بەرهەمی ئەم دۆخە قەیرانگرتوەی سەرمایەدارین کە خەریکە لەگەڵ قەیران و چاوچنۆکی و گرفتەکانی خۆیدا مرۆڤایەتی بۆناو کورەی ئاگر پاڵپێوەدەنێت.

ئەم دۆخە خەتەرناکەی روبەرووی چینی کرێکار لەئاستی جیهاندا بۆتەوە، هۆکارەکەی تەنها زاڵبوونی دەسەڵاتی بۆرژوای و چاوچنۆکی ئەوان بۆ قازانج و کەڵەکەی سامان و چەوساندنەوەی لەڕادەبەردەی چینی کرێکار و پێشبکڕێی نێوان کۆمپانیا فرە رەگەزەکان و سەپاندنی ملیتاریزم بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا نیە، بەڵکو لە لایەکیدا ئاکامی لاوازی بزوتنەوەی چینی کرێکارو کۆمۆنیزمی چینی کرێکارە لە جەرگەی خەبات و تێکۆشان بۆ روبەرووبونەوەدا لەگەڵ بۆرژوازی و نەبوونی حزبە کۆمۆنیستیەکانی چینی کرێکارە کە لە جەنگی چینایەتیدا نوێنەرایەتی بەرژەەوەندیەکانی چینی کرێکارو ڕابەری چینی کرێکارو جەماوەری کەمدەرامەت و زەحمەتکێش بکەن بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری سەرمایەو دامەزراندنی دەسەڵاتی چینی کرێکار.

دۆخی خەباتی چینی کرێکارو زەرەرورەتی ئامادەکردنی چینی کرێکار بۆ ئەم جەنگە چینایەتیە کە لەگەڵ رزگاری خۆی لە دەسەڵاتی سەرمایە، کۆمەڵگای مرۆڤایەتیش لە ستەم و چەوساندنەوەو بێمافیەکان و شەڕەکانی بۆرژوازی و دەوڵەتەکانیان رزگار بکات، ئەوە لەئێمە کۆمۆنیستەکانی چینی کرێکار دەخوازێت کە خۆمان بۆ ئاستی ئەم بەرپرسیارێتیە مێژوویی و چینایەتیە بەرزبکەینەوە. دەبێ ئامادەیی فکری و سیاسی و رێکخراوەیی چینەکەمان، چینی کرێکار فەراهەم بکەین تا لەم دۆخە دەربازی بکەین و هەنگاو بەرەو دنیایەکی باشتر ، دنیای ئازاد و یەکسانی کۆمۆنیستی بنێت. ئەنجامدانی ئەم ئەرکەش بەبێ یەکخستنی ریزی سیاسی و رێکخراوەیی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و رێکخراوە کۆمۆنیستیەکانی چینی کرێکار مەیسەر نابێت. ئێستا لە هەموو کاتێك زیاتر زەمینەی بابەتی روخاندنی دنیای نایەکسانی سەرمایەداری فەراهەم بووە و لەهەموو کاتیکیش زیاتر زەرورەتی پەیداکردوە بۆئەوەی مرۆڤایەتی لە برسێتی و کارەسات و لەناوچون بپاریزین.

لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکەتان دەخوزین و ئومێدەکەین کە بڕیارەکانی کۆنفرانس و کارەکانی داهاتووتان بەو ئاقارەدا بڕوات کە دەوری شایستە بگێڕێت لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەناو بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا هەیە لەپەیوەند  بە حزبێکی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاری شۆڕشگێڕی بەهێز لە بەریتانیادا و دەوری لە بزوتنەوەی چینایەتی کرێکاران لە بەریتانیا و لەئاستی نێوەنتەوەییدا….

سەرکەوتووبن

……/ کۆمیتەی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

 

 

Message to the Conference….. Worker Liberty Organization

Dear Comrades!

First of all, I would like to congratulate you on the conference and thank you for inviting us to attend your conference.

Comrades, as you know, capitalism in the midst of crises and the pursuit of profit and wealth has not only endangered the living conditions of the working class and the poor, but also imposed poverty, hunger and disenfranchisement on the working class A century ago, the working class in most Western and European countries, and then in most countries of the world, in terms of working conditions, wages, working hours, safety and the right to demonstrate and strike, etc.  that they had gained from the bourgeoisie and their states through their struggle and sacrifices, and as the consequence of that the masses in general had gained a number of services, rights and freedoms thanks to the struggle of the working class, but now not only all  of these are under threat of taking back, even through thier militarism and trade wars over profits and control of energy resources, minerals, raw materials on the globally scale they have have put the lives, survival and future of millions of working people in front of a dark tunnel and the threat of extinction!

The three-year proxy war between NATO and Russia in Ukraine, which led to the massacre of hundreds of thousands of people, disabled hundreds of thousands, destroyed Ukraine and displaced millions of Ukrainians to European countries,  on one hand and the raise of the extreme right-wings of the bourgeoisie to rule, working towards imposing the militarism upon the society, allocating huge budgets for weapons, military competition, imposing taxes on the working class, on another hand beside the Israeli genocide against Gazans, Israeli bombings against Lebanese and Syrian people, Turkish attacks on eastern and northern Syria , and the US tyranny and putting military forces against Iran, which has put the situation in the Middle East in serious danger, all these are the product of this crisis of capitalism that is pushing humanity into the furnace with its crisis, arrogance and problems.

This dangerous situation facing the working class at the global level is not only due to the domination of bourgeois power, their greed for profit and wealth, excessive oppression of the working class, competition between multinational companies and the imposition of militarism on human society, but it is due to the working class is not at the heart of its struggle to confront the bourgeoisie and the absence of communist parties to represent the interests of the working class, to led the working class and the poor and toiling masses in the class war.

The situation of the working class’s struggle and the necessity of preparing it for this class war that will liberate human society from the oppression and wars of the bourgeoisie and their states along with its liberation from the power of capital requires us, the working class communists to raise ourselves to this historical and class responsibility. We must provide the intellectual, political and organizational readiness of our class, the working class, to get it out of this situation and move towards a better world, a free and equal communist world. This task cannot be accomplished without the unification of the political and organizational ranks of the communist movement and the communist organizations of the working class.

Now more than ever, the ground for the overthrow of the capitalist inequality is available, and it is more necessary than ever to protect humanity from hunger, disaster and destruction.

Finally, we wish you success in your conference and hope that your decisions and future work will play a worthy role in filling the gap in the labour and communist movement in relation to a strong revolutionary communist workers’ political party in Britain and Internationally.

In Solidarity

……/ British Committee of the Worker-communist Party of Kurdistan

 

 

Check Also

چارەنوسی ئێران لە پەیوەند بە باڵادەستی ئەمریکاوە

عوسمانی حاجی مارف دوابەدوای هێرشی دڕندانەی حکومەتی ئیسرائیل، بۆ سەر دانیشتوانی ئێران، دۆخی دانوستانەکانی نێوان …