هاورێیان!
ئیمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنفرانسی یەکێتیەکەتانەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین. زۆر سوپاسی بانگهیشتنامەکەتان دەکەین. بەداخەوە بەهۆی ئەو کۆنترۆڵە سەربازی و گەمارۆیەیی لەسەرتانە نەمانتوانی دەرفەتی بەشداریکردنمان هەبێت لەگەڵتان، بەلام خەبات و تێکوشانی ئێوە دابڕاو و تەنها نیە. لە هەموو کۆمەڵگەیەکی داگیرکراو ستەملێکراودا، لە شەڕی هەموو کرێکارێکدا بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری دەنگدەداتەوە. ئێوە لە دۆخێکی ئینسانی سەختدا خەبات و تێکۆشانی خۆتان بەرەوپێشەوە دەبەن، کە ناوچەکەتان و کرێکاران و خەڵکی فەلەستین بەگشتی لەناو ئاگری بۆمب و تانک و فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیلدا کۆمەڵکوژ دەکرێن. کرێکارانی فەلەستینی نەك خواست و مافە سەرەتاییەکانیان زەوت و پێشێڵ دەکرێ، بەڵکو وجودی فیزیکیان بەشێوەی رۆژانە روبەروی مەترسی و تیاچوون دەبێتەوە لەلایەن دڕندەترین دەوڵەتی بۆرژوازی فاشیست و رەگەزپەرستەوە! هەموو رۆژێك هاوڵاتیانی بێدیفاعی غەززە جینۆساید دەکرێن! بۆمبەکان بەسەر خەڵکی غەززەدا دەخرێنەخوارەوە، دیوارەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەرزدەکرێنەوە، بەڵام بزوتنەوەی بەشەریەتی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی جیهان و چینی کرێکار دژ بە بەربەریەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی و بۆ پشتیوانی لەگەڵ خەباتی بێوچانی خەڵکی فەلەستین رۆژبەرۆژ فراوانتر و بەرزتردەبێتەوە .
کرێکارانی فەلەستین لەبەرامبەر سەختی و داگیرکاری و نادادپەروەری ڕۆژانەدا، بە ئازایەتی و بوێری و کەرامەت و ئیرادە، بەردەوامن و نەوەستاون. خەباتی ئێوە تەنیا شەڕکردن نییە بۆ مافەکانی کرێکاران بەڵکو شەڕکردنیشە بۆ ئازادی و ئاسایش و ئاشتی و دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤ. توانا و یەکێتیمان لەسەر ئەو ڕۆحە بەکۆمەڵە بنیاتنراوە کە هیچ کۆمپانیا و حکومەت و سیستەمێک ناتوانێت بێدەنگی بکات کاتێک ئێمە وەك یەک قسە دەکەین.
ئەم پەیامەتان بۆ دەنێرین تا هاوپشتی خۆمانتان پێرابگەیەنین لە خەباتتاندا بۆ دەستڕاگەیشتن بە ماف و خواستەکانتان لە ژیانێکی شکۆمەند و ئازادو شایستەی مرۆڤی هاوچەرخ. دەمانەوێ پێتان ڕابگەیەنین کە خۆڕاگری ئێوە لە ڕێکخستن و دروستکردنی سەندیکا و رێکخراوە خەباتکارەکانی کرێکاران، داکۆکیکردن لە مافەکانی کرێکاران لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی محەلی و دەوڵەتی داگیرکاری ئیسرائیلدا، کردەوەیەکی بەهێز و نیشانەی خۆڕاگریی ئێوەیە . ئێوە جیهانێك بیردەخەنەوە کە بزووتنەوەی کرێکاری، بزوتنەوەیەک نیە تەنها شەڕی کرێ و بارودۆخی باشتری کارکردن بۆ کرێکاران بکات، بەڵکو ئەو راستیەی جولانەوەکەمان بەبیردێننەوە کە کرێکاران لەگەڵ رزگارکردنی خۆیدا لە کۆت و زنجیری چەوساندنەوەی سەرمایەداری کۆمەڵگاش لە ستەم و سەرکوتکردنی مافو ئازادیەکان رزگار دەکات! ئیوە تەنها نین و لە هەموو گۆشەیەکی گۆی ئەم زەویەوە کرێکاران لەگەڵتان وەستاون. شەڕی ئێوە شەڕی ئێمەیە. پێکەوە، بەیەکگرتوویی و رێکخراو دەتوانین داهاتوویەک بنیات بنێین کە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی بۆ هەموواندا مسۆگەر بکات. لە کارگەکانەوە تا کێڵگەکان، لە کەمپەکانی پەنابەرانەوە تا هێڵەکانی نارەزایەتی و خۆپیشاندان….شەری هەمەرۆژەتان دژی داگیرکاری و ئاپارتاید و بۆ مسوگەرکردنی مافەکانی خەڵکی فەلەستین و دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆ، بۆ خەڵکی جیهان ئیلهامبەخشە. تا ڕزگاری تەواوەتی و بێمەرج ئێمە لە تەنیشت ئێوە دەمێنینەوە. بەهیوای خۆراگری و سەرکەوتن.
لەگەل هاودەنگی هەمیشەیی لەگەڵ ئیوە . هیوای کۆنفرانسێکی سەرکەتوو و پردەستکەوتتان بۆ دەخوازین.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٨ئایاری ٢٠٢٥
رسالة تضامنية الی مؤتمر اتحاد عمال فلسطين!
ايها الرفاق والرفیقات!
نحن في الحزب الشيوعي العمالي في کوردستان، نهنئكم بحرارة بمناسبة انعقاد المؤتمر الخامس لاتحادكم. کذلك نشکرکم شكرا جزيلا على دعوتكم لنا لحضور اعماله. للأسف، بسبب الطوق العسكري والحصار المفروض عليكم، لم نتمكن من المشاركة معكم عن قرب، لكن نضالكم ليس منفصلاً ومعزولاً، بل تجد صداه في كل مجتمع محتل و مضطهد، وفي نضال كل عامل من أجل الحرية والمساواة والعدالة. أنكم تواصلون نضالكم في ظل ظروف إنسانية صعبة، حيث تتعرض منطقتكم والعمال وجماهير فلسطين بشكل عام لمجزرة بنيران الصواريخ والدبابات والطائرات الإسرائيلية. لا يتم حرمان العمال الفلسطينيين من حقوقهم الأساسية فحسب، بل إن وجودهم المادي يتعرض للتهديد والدمار بشكل يومي على يد الدولة البرجوازية الأكثر وحشية وفاشية وعنصرية! ويتعرض المواطنون العزل في غزة للإبادة الجماعية كل يوم! يتم إلقاء القنابل على جماهير غزة، ويتم بناء الجدران العازلة في الضفة الغربية، ولكن الإنسانية المتحررة في العالم والطبقة العاملة يقفان ضد بربرية إسرائيل وحلفائها ودعماً للنضال الدؤوب لجماهير فلسطين والذي يتعاظم يوماً بعد آخر.
يواصل العمال الفلسطينيون الصمود في مواجهة الصعوبات اليومية والاحتلال والظلم بشجاعة وإقدام وكرامة وعزيمة. إن نضالكم ليس فقط من أجل حقوق العمال، بل من أجل الحرية والأمن والسلام والعدالة والكرامة الإنسانية. ان قوتنا ووحدتنا مبنية على الروح الجماعية التي لا يمكن لأي شركة أو حكومة أو نظام إسكاتها عندما نتحدث كشخص واحد.
نبعث لكم هذه الرسالة لنعرب عن تضامننا مع نضالكم من أجل تحقيق حقوقكم وتطلعاتكم لحياة كريمة وحرة ولائقة بإنسان معاصر. ونود أن نبلغكم أن صمودكم في تنظيم وتأسيس النقابات والمنظمات العمالية المناضلة والدفاع عن حقوق العمال في مواجهة السلطات المحلية ودولة الاحتلال الإسرائيلي هو فعل قوي ودليل على صمودكم وعزمكم. تذكّرون العالم بأن الحركة العمالية ليست فقط حركة للنضال من أجل الأجور وظروف عمل أفضل للعمال، بل أيضاً لتحرير المجتمع من قمع الحقوق والحريات! أنتم لستم وحیدین، ويقف العمال في كل أنحاء العالم جنبكم. حربكم هي حربنا كذلك، بوحدتنا وتضامننا، بوسعنا بناء مستقبل يضمن العدالة والمساواة والحرية للجميع. من المصانع إلى المزارع، ومن مخيمات اللاجئين إلى خطوط الاحتجاج و…،فإن نضالكم اليومي ضد الاحتلال والفصل العنصري ومن أجل نيل جماهير فلسطين لحقوقها وإقامة دولة مستقلة هو مصدر إلهام لشعوب العالم. سنبقى بجانبكم حتى التحرير الكامل وغير المشروط. امنياتنا لكم بالصمود والنجاح.
متضامنون معكم دوما. نتمنى لكم مؤتمرا ناجحا.
الحزب الشيوعي العمالي في کوردستان
٨ مايو ٢٠٢٥