پەیام بە خانەوادەو دۆستان و هاورێیانی حزبی حیکمەتیست/ خەتی رەسمی
هاورێیانی حزبی حیکمەتیست/ خەتی رەسمی
خانەوادەو دۆستانی هاوڕێ ئەعزەم
لەم ڕێگایەوە دڵگرانی خۆمان بەهەواڵی ژیان لەدەستدانی هاورێی ئازیز( ئەعزەم کەم گویان)، رادەگەیەنین وبەحەسرەتێکی زۆرەوە لەکەنارتاندا ڕادەوەستین و ئەوپەری هاوبەشی خەمی خۆمان دەردەبڕین.
ئازیزان:
لە قولایی دڵەوە بەشدارین لە خەم و پەژارەی ئێوە و هاورێیان و کەسوکاری هاورێ ئەعزەمی خۆشەویستمان دەکەین. هاوڕێ ئەعزەم کەسایەتیەکی پەیگیر و چالاکی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری و ژنان بوو لە ئێران و دەورو نەخشی لەناو بزوتنەوەکەدا بەرچاوە. هاورێ ئەعزەم لای ئێمە کۆمۆنیستێکی ناسراو و موعتەبەر بووە، کە بەشداریەکانی لەبواری پرسە سیاسی و فکریەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پرسی وەستانەوەی بەڕوی کۆنەپەرستی دینی و ئیسلامی لای ئێمە جێگای رێزو ستایشە. هاورێ ئەعزەم تا ئەوکاتەی نەخۆشی زەفەری پێنەبردبوو، هەڵسوراوێکی چالاکی بزوتنەوەکەمان بوو، بەڵام بەداخەوە نەخۆشی و مەرگ دەرفەتی نەدا کە لەگەڵ کاروانەکەماندا بەردەوام بێت. بەم هۆیەشەوە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاریی و ژنان لە ئێرانو ناوچەکەدا، یەکێک لەهەڵسوراوەکانی لەدەستدا. بەدڵنیایەوە یادی ژیان و خەباتی یەکسانیخوازی و کۆمۆنیستی هاورێ ئەعزەم هەردەم بە زیندووی لەناوماندا دەمێنێتەوە!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٣٠ی حوزەیران/ جون ی ٢٠٢٥