بەیاننامە سەبارەت بە بڕیاری دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک لە پەیوەند بە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەدەوە

لە بەرواری ٣٠ نوڤەمبەری ساڵی ٢٠١٣ دا و لەشاری کەرکوک هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، کوژراو پاشان دەخرێتە نێو ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە و بە مەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری تاوانەکە و ڕانەگەیشتن بەتاوانباران، گڕ لە ئۆتۆمبێلکە درا و لاشەکەی سوتێنرا.
ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد، بەپیێ پیلانێکی لە پێشدا دارێژراو بووە.چونکە ئەو لەلایەن تاوانبار( ئاراز عزیز) ەوە، بۆ شاری کەرکوک بانگکرابو، کە فشارێکی زۆری بۆ هاورێ ئازاد ئەحمەد هێنابوو بە مەبەستی چوونی بۆ شاری کەرکوک و دواتر بە پێی سیناریۆیەکی نەخشە بۆ دارێژراو، لە لایەن تاوانبارانەوە دەکوژرێ و بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەسوتێنرێت.
بۆ رۆژی پاشتر، پۆلیسی بنکەی میقداد لە شاری کەرکوک تاوانبار ( ئاراز عزیز صابر) ی دەستیگردەکات، بەوپێیەی کە ئەو گومانلێکراوی یەکەم بوە و دواکەسیش بوە کە هاورێ ئازاد ئەحمەد بینیوە. لە ڕۆژانی سەرەتایی ڕوودانی ئەم تاوانەدا، لای ئێمە و لای کەس و کاری هاوڕێ ئازاد ئەحمەدیش، ڕادەی تێوەگلانی تاوانبار ئاراز عزیز لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا، ڕۆشن نەبوو، بە حوکمی ئەوەی بە یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی دەناسراو و هاوکات بۆ چەند ساڵێکیش بوو، کە پێکەوە شەریکی کاری بازرگانی بوون. هەربۆیە دوای ئەوەی بەکەفالەت و متمانەی هەریەک لە (محمد عزیز صابر) کە برای گەورەوی ( ئاراز عزیزصابر) ەو (رمضان صابر) کە مامی (ئاراز عزیز صابر)ە، و هەردووکیان جێگای متمانەی خێزانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و کەس وکاری بوون، لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە کەس وکاری ئازاد ئەحمەد لە دادگا دەستیان لە داوەکەیان هەڵگرت، بەو مەرجەی لەبەرامبەریشدا، ئاراز عزیز لە شوێنێکی دیاریکراو کە بەرچاوی خێزانی هاورێ ئازاد و حزبەوە بێت تا سەرجەم حیساباتی پارەکان یەکلا بکاتەوە و هاوکاری بکات بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە. بەڵام هەر رۆژێک پاش ئەمە و بەدوای بەردانی ئاراز عزیز، هەریەک لە رمضان صابر و محمد عزیز، سیناریۆیەکی تازەیان ئامادەکردبوو، کە ئەویش بیسەروشوێنکردنی ئاراز عزیز بوو، ئەوان ئیدیعای ئەوەیانکرد کە ئاراز عزیز لە لایەن جەماعەتێکی دەمامکدارەوە، ڕێفێندراوە.دواتریش هەردووکیان سەردانی بنکەی پۆلیسی عروبەیان کرد لەشاری کەرکوک بۆ تۆمارکردنی داوای بێسەرو شوێن کردنی ئاراز.بەڵام ئەمان سەرکەوتونەبون لە پەیداکردنی شایەت و سەلماندنی ڕووداوی بێسەرو شوێنکردنەکەی ئارازدا، هەربۆیە داواکەیان بەشێوەیەکی ڕەسمی لەبنکەی پۆلیس تۆمار ناکرێت. دواتر دوابەدوای بەڕێوەچونی چەندین جار لە چاوپێکەوتن و گفتوگۆکردن لە نێوان هەریەک لەمحمد عزیز و رمضان صابر لەگەڵ کەس وکاری هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.بۆ یەکلاکردنەوەی تاوانەکە و چارەسەرکردنی کێشە مالیەکانی ئاراز عزیز، مەسەلەی پەیوەندیە تەلەفۆنەکانی نێوان هەرسێک لەتاوانباران، محمد عزیز صابر و ئاراز عزیز صابر و رمضان صابر، دۆزرایەوە و ئاشکرابوون، کە لە هەمان کات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاورێ ئازاد ئەحمەدا، پەیوەندیان بەیەکەوەکردوە و هەروەها ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنانەش، کە بەر لەتاوانەکە و لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەو وپاش ئەوەش بەیەکەوە ئەنجامیان داوە ئاشکرا بوو، لەهەمان کاتدا، ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی کە لەگەڵ هاورێ ئازاد ئەحمەد بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە کردویانە.

هەربۆیە محمد عزیز بە پەلە هەڵهات بۆ دەرەوەی عێراق و رمضان صابریش بۆ ماوەی چەند مانگێک خۆی دەشارێتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە دەستبەسەردەکرێت، هەردوای چەند مانگێکی دیکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی دووەمی کەرکوکەوە، لەبەرواری ٣٠ ئازاری ٢٠١٥ رمضان صابر ئازاد کرا، کە بەئیدعای دادگای ناوبراو بنەمای بڕیاری ئازادکردنەکەی ، نەبونی بەڵگەی تەواوە بوو.

ئێمە بۆ ڕای گشتی ئەوە ڕادەگەێنین، کە ئەو بڕیارە دادگاییەی بەسەر تاوانبار رمضان صابر دراوە، لەسەر بنەمای ئەو ڕاستی و بەڵگانە نەبوون کە پێشکەش بە دەستەی دادگاکراون.بۆ ماوەی چەند مانگێک، دەستەی دادگا خەریکی گوێگرتن لە وتەی شایەتەکان بوو بە گەواهیدان بە تاوانەکە و یاخود نکولی کردن لێی، بەڵام لە وتەکانی تاوانبار رمضان صابر و ئەو ناکۆکیەکانی نێو ئەو وتانە و شایەتەکانی لەگەڵ ئەو بەڵگانەی کە ئەیسەلمێنێن تاوانبار رمضان صابر ئامادەبووە لەگەڵ باقی تاوانباران، محمد عزیز و ئاراز عزیز لەکات و شوێنێ ئەنجامدانی تاوانەکەدا.هەروەها دادگا، چ ئەو دادوەرەی کەبریارەکەی ڕاگەیاند، یاخود داواکاری گشتی کەبریارە دیفاع لە تاوان لەسەرکراوان بکات، ئەو بەڵگانەی پشتگوێ خست، کە دران بە دەستەی دادگا، هەروەها بەمەبەسەتەوە، بەری بەتەواوکردن وبەدواداچانی لێکۆلینەوەکان گرت دەربارەی تاوانەکە و هەروەها تەماشای لیستی بەرگری پارێزەرانی هاورێ ئازادیان نەکرد کە داوای دووبارە لێکۆڵێنەوەیان کرد لە دەستەی دادگا، بەمەستی گەیشتن بەڕاستیەکان.لەمەش خراپتر دەستەی دادگا بەبێ تەواوکردنی پرۆسەی لێکۆڵێنەوەکان پەلەیان کرد لە بڕیارداندا، بەجۆرێک سەرجەم بەڵگەکان و ناکۆکیەکانی نێو وتەکانی شایەتەکان و ئیدعا ناکۆکەکانی تاوانبار رمضان صابر و و داوای دووبارە لێکۆڵینەوە، کە بۆ یەکلاکردنەوەی تاوانەکە و دەرخستنی ڕاستیەکان بوو، فەرامۆشکران.ئەمەی کە لە دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک روویدا، ئەو ڕاستیە ئاشکرادەکا، کە کارێکی شاراوە لەپشتەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی تاوانبار رمضان صابر لەزیندان دەربکرێت. هەروەها دەمانەوێ ئاماژە بەوە بکەین کە ئەو بەڵگانەی دراون بە دەستەی دادگا، ئەوا لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکوکەوە، تۆمارکراون و پشراستکراونەتەوەو سەلمینراوە، ئەوانەش بریتین لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانەی کە لەنێوان هەرسێ تاوانبار لەکات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاورێ ئازاد ئەحمەد و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، ئەنجامدروان.

ئێمە لە ڕێگای ئەم بەیاننامەیەوە، ڕایدەگەێنین، کە رمضان صابر، تاوان بارەو تێوەگلاوە لەگەڵ تاوانبارەکانی تردا، کە محمد عزیز صابر و ئاراز عزیز صابرە، لە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەد و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، تائەو کاتەی کە تاوان باران ئەیسەلمێنن کە ئەوان دووربوونە لەکات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەدا،وە دەبێت هۆکاری بونیان لەکات و شوێنی تاوانەکەدا ڕوون بکەنەوە.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکۆنەی ئەم بڕیارەی دادگای تاوانەکانی دووەمی کەرکوک دەکەین و ئەو دەستەی دادگایەی کە بڕیاریاری بێتاوانی رمضان صابری ڕاگەیاند، بەشێکە لەو پرۆسە گەندەڵییەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێ.هاوکات ئێمە لە هەوڵ و کارەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو مەسەلانەی پەیوەندیان بەتاوانی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەدەوە هەیە کە لەبەرواری ٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠١٣ ئەنجامدرا، هەروەها هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە یارمەتیدەریان بون، لەکاتی ئەنجامدامدانی تاوانەکەدا، یاخود ئەو لایەنەی کە بەمەبەستەوە، دووبارە ڵێکۆڵینەوەی لە تاوانەکە فەرامۆشکردوە و کاری بۆ دەرهێنانی رمضان صابر لەزینداندا کردوە.
لەهەمان کاتدا، ئێمە بانگەوازی تەواوی دەسەڵاتی دادوەریەکان دەکەین لە عێراق و کوردستاندا، کە پەیڕەی بکەن بە لانی کەمی دەستپاکیەوە، ئەمە ئەگەر زەرەیەک لەم دەستپاکیە مابێت لەم دەسەڵاتانەدا، هەروەها هاوکاری بکەن لە دۆزینەوەی کەسانی تێوەگلاو لە ڕووداوی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە تێوەگلاون لە مەسەلەی بەردانی رمضان صابردا.هاوپێچ لەگەڵ ئەم بەیاننامەیەدا، لیستەی بەرگری پارێزەران دەخەینە ڕوو کە دەستەی دادگا ڕەتیکردەوە، وە بەم شێوەیەش سەلماندی، دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک هاوکاربوە لە بەردانی رمضان صابر.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
                       حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
                                        ٠٧ _٠٤_٢٠١٥

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …