یەکی ئایار لەکویوە سەرێ هەڵدا؟

روزا لوکسامبورگ :
بیرۆکەی  پیرۆزگرتنی جەژنێکی پشووی پرۆلیتاریا، وەک هۆکارێک بۆ بەدەست هێنانی هەشت  سەعاتکار لەڕۆژێکدا، یەکەمجار لەئوسترالایا، لەدایک بوو.  کرێکاران لەوێ لەساڵی ١٨٥٦ بڕیاری ڕاگرتنی بەکۆمەڵی یەکڕۆژەی تەواوی کاریان دا و کۆبوونەوە و  شادیان گێڕا، ئەمەش دەربڕینێک بوو بۆ ڕازیبوونیان لەسەر خەبات بۆ بەدەست هێنانی هەشت سەعاتکار لەڕۆژێکدا. هاوکات رۆژی ٢١ نیسانیان بۆ ئەم جەژنە دیاریکرد.

ئەگەر چی کرێکارانی ئوسترالیا ئەم کارەیان تەنها بۆ ساڵی ١٨٥٦ لەبیرو هۆشدابوو. بەلام  هێندە کاریگەرو هێزی بە جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا بەخشی، جیگای خۆی کردەوەو بووە شیوازێک لەهەڵخراندن و بڕیار، بەئاستێک کەکرێکاران لەهەر ساڵیکدا دووبارەی بکەنەوە.

لەراستیدا چ شتێک ئەتوانی بڕواو شەهامەتی زیاتر بەکرێکاران ببەخشێ بەهێزێك بۆ  ڕاگرتنی کاری  بەکۆمەڵ کەخۆیان هەڵیان بژاردبێ. چ شتێک دەتوانێ شەهامەتی زیاتر بەکۆیلانی ئەبەدی کارگەو کارخانەکان ببەخشی لەوەدا کە لەشکرێکی یەکگرتوون بانگەواز بکا؟. بەمجورە جەژنی پرۆلیتاریا بەخێرایی پەسەند کراو لەئوسترالیاوە پەڕییەوە بۆ ولاتانیتر تاسەرەنجام هەموو دوونیای گرتەوە. یەکەمین نمونەش کەبەدوای کرێکارانی ئوسترالیادا خۆی نیشاندا، کرێکارانی ئەمریکابوو کەلەساڵی ١٨٨٦ دا بڕیاریاندا کەدەبێ یەکی ئایار ببێتە ڕۆژێک بۆ راگرتنی کار لەجیهاندا. لەم ڕۆژەدا ٢٠٠هەزار کەس کاریان ڕاگرتو خواستی هەشت سەعات کاریان لەڕۆژێکدا ڕاگەیاند. دواتر فشاری پۆلیس و یاسا بوونە هۆکاریك تاکرێکاران نەتوانن خۆپیشاندانی هاوشیوە بەفراوانی سازبدەن. لەگەڵ ئەمەشدا لەساڵی ١٨٨٨ کرێکاران بڕیاریاندا کەجەژنی ئایاری داهاتوو بخەنە یەکی ئایاری ساڵی ١٨٩٠وە.

لەم کاتەدا جوڵانەوەی کرێکاری لەئەوروپا بەهیزتر و جولەبەخشتربوو. بەهیزترین دەرکەوتنی ئەم جوڵانەوەیەش لەکۆنگرەی کریکارانی ئەنتەرناسیوناڵ لەساڵی ١٨٨٩ دا خۆی نیشاندا. لەم کۆنگرەیەدا کە٤٠٠ نوێنەر تیا ئامادەبوون، بڕیاردرا کەهەشت سەعات کار لەڕۆژێکدا دەبێ ببێتە یەکەمین خواستی کرێکاران. دوای ئەمەش نوێنەری یەکیەتیە کرێکاریەکانی فەڕەنسا بەناوی لاوین داوای کرد کەئەم خواستە لەتەواوی ولاتان لەڕێگای راگرتنی کارەوە، بخرێتە ڕوو. نوینەری کرێکارانی ئەمریکاش لەم کۆنگرەیەدا سەرنجی ئامادەبوانی راکێشا بۆ ئەوەی کەیەکی ئایاری ١٨٩٠ بەمانگرتن پێشوازی لێبکرێ وکۆنگرەش ئەم  ڕۆژەی وەک جەژنی جیهانی کرێکاران دیاری بکات.

لەمبارەوە هەروەک چۆن ٣٠ ساڵ لەمەبەر لەئوسترالیا کەکرێکاران تەنها بۆ یەکجار خۆپیشاندانیان بۆ ئەم ڕۆژە لەبەرجاوبوو ، بەڵام کۆنگرەی کرێکارانی ئەنتەرناسیوناڵ بڕیاریدا کەهەموو کرێکارانی جیهان پێکەوە لەڕۆژی یەکی ئایار دا بۆ بەدەست هێنانی خواستی ٨سەعاتکار لەڕۆژێکدا خۆپیشاندان  سازبدەن. ئیتر لەسالانی دواتردا هیچ کەسێک لەبارەی ڕاگرتنی کارەوە قسەیەکی نەکرد.

بێگومان هیچ کەسێکیش ناتوانێ پێشبینی ئەو  تیژ ڕۆییە بکات کەچۆن ئەم بڕیارەو یەکی ئایار بەوخێراییە کرێکارانی جیهان بگرێتەوەو بیرۆکەکەش بەوخیراییە لەلایەن هەموو کرێکارانەوە پەسەند بکرێ.  بەم جۆرە جەژنگرتن لەڕۆژی ئایاردا بەسادەیی بەس بوو تا هەموو کەسێک تێبگات کەڕۆژی یەکی ئایار دەبێ ڕۆژێکی سالانەو شێلگیرانەبێ.

یەکەمین جار یەکی ئایار خواستی هەشت سەعات کاری لەڕۆژێکدا خستە روو. بەلام کاتێکیش کەئەم خواستە بەدەستهات، رۆژی یەکی ئایار کۆتایی پینەهات، چونکە تائەوکاتەی خەباتی کرێکاران لەدژی بۆرژوازی و چینی دەسەلاتدار درێژەی هەبێ، تاکاتێک هەموو خواستەکانی کرێکاران بەدەست نەهاتبن، تائەو ڕۆژانە نەیەنەدی کەژیانی کرێکارانی تیا باشبێت، تاکاتێک کرێکارانی جیهان ڕزگاریان بەدەست نەهێنابێت، ئەوا  رۆژی یەکی ئایاریش خۆی دەنوێنێ وسالانە ڕۆژێک دەبێ بۆ خستنە رووی خواستە کرێکاریەکان. ڕۆژێک دەبێ کەبەشەریەت یەکی ئایار دەکاتە ڕۆژی شانازی کردن و خەبات بۆ پساندنی زنجیرەکان ..

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …