سیستەمی حوکمرانی و دەستور لەکوردستان لە نێوان بەرەی ناسیونالیزم و بەرەی ئازادیخوازیدا!

ڕۆژی  پێنج شەممە ڕێکەوتی ٠٧-٠٥-٢٠١٥ لەقاوەخانەی کولتوری لەشاری سلێمانی کۆڕێک بۆ هاوڕێ تاهیر حەسەن کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکخرا، ئەم کۆڕە کە لەژێر ناونیشانی ( سیستەمی حوکمرانی و دەستور لەکوردستان لە نێوان بەرەی ناسیونالیزم و بەرەی ئازادیخوازیدا) بوو، هاوڕێ تاهیر حەسەن چەند تەوەرێکی جیاوازی سیاسی تێدا شرۆڤە کرد، لەوانە،یەکەم .ئەو هۆکارو پاشخانە سیاسیانەی کە بونەتە هۆی دروستکردنی ئەم tahir 1جەنجاڵە سیاسیە لەسەر درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی هەرێمی مەسعودبارزانی، لەم بارەیەوە هاورێ تاهیر بەخێرایی باسی لەو قۆناغە مێژوویی و ئەو هۆکارە جیهانی وناوچەییانە کرد کە ئەم بارودۆخە تازەیەی لەکوردستاندا خوڵقاندوە،بەتایبەت ململانێ ی نێوان هێزە گەورەکانی دەوڵەتانی سەرمایەداری و ناوچەکەو وابەستەبوونی یەکێتی وپارتی بە سیاسەتەکانی نێوان ئەم هێزانەو ململانێ نیوخۆیەکانی کوردستان و هەوڵەکانی پارتی بۆ زاڵکردنی قودرەت و حاکمیەتی خۆی بەسەر کوردستاندا.دووەم پرۆژەی دەستور و ئەو میتۆدەی کەدەستوری پێ نوسراوەتەوە، لەم باسەدا هاوڕێ تاهیر ئەوەی خستەڕوو کە بیرکردنەوەو لێکدانەوەیەکی قەومی – ئیسلامی وکۆنەپەرستانە،سەرچاوەی سەرەکی نوسین و دارشتنی ئەم دەستوەرەیە و دوور لەچاوی خەڵک و بەبێ نوێنەراتی ئەوان نوسراوەتەوە، سێیەم ، دەستوری راستەقینە کە نوێنەرایەتی خواست وئامانجەکانی کۆمەڵانی کرێکاران و ئافرەتان و جەماوەری ئازادیخواز دەکات، لەم بارەیەوە هاوڕێ تاهیر باسی لەوەکرد کە ئەگەر دەستورێک ماف و ئازادیەکانی کۆمەڵگا و حورمەتی ئینسانەکان لەبەرچاو نەگرێ و ئەم مافانە بەڕەسمی نەناسێ، پێویستە ئەو دەستورە فرێ بدرێتە نێو تەنەکەی خۆڵەوە.هەربۆیە ئەرکی ئازادیخوازانە لەبەرامبەر ئەم سیاسەتی سەپاندنی دەستورێکی کۆنەپەرستانە بەسەر کۆمەڵگادا، بوەستنەوە و لەبەرامبەردا، خواستی دارشتنی دەستورێکی پێشکەوتنخواز وئینسانی بکەنە بنەمای بزوتنەوەی نارەزایەتی و نەخێر وتنیان بەدەسەڵات.

شایانی باسە ئەم کۆڕە بەئامادەبون وبەشداری چەندین کەس لە چالاکوانی سیاسی و خەڵکانی ئازادیخواز بەڕتوەچوو.

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٠٧-٠٥-٢٠١٥

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …