ووریابین نەکەوینە داوی شەرعیەتدان بە قوربانی ناموسیەوە

لاوژە جەواد

چەند سیناریۆیەک باسدەکرێت دەربارەی کوشتنی فەریناز. بەڵام هەموی لە دو ئاڕاستە کۆدەبێتەوە.

لایەنێک ئەوەیە کە خەڵک باسیدەکات وە لایەنەکی تر خاوەن وتێل و کاربەدەستانی جمهوری ئیسلامی باسیدەکەن. ئەم سیناریوی ڕژێم جارێکی تر فەریناز دەکاتەوە قوربانی و بەرائەتی خاوەن ئۆتێل و بێتاوانی کاربەدەستەکە ڕژێم.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جمهوری ئیسلامی و وە ڕوداو خەریکی بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵ و سیناریۆن، کەگوایە فەریناز بەخواستی خۆی چۆتە ئەم ژورە!

گومانی تێدانیە ئەوە یەکێکی ترە لە سیناریۆکانی جمهوری ئیسلامی وەک هەمیشە، گەنجان و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە مەیدانەکان هەڵواسیوەو تۆمەتی بۆ هەڵبەستون کە گوایە دەستدرێژیان کردۆتە سەر خەڵک، ژنانێک کە ناچاربونه بەرگری لەخۆیان بکەن بەرامبەر بە مەئمورانیڕژێم لە دەستدرێژی،  کوشتویانن، ئیعدام کراون. …….ئەوان یەکەمی جیهانن لە سیناریۆ دروستکردن.

ئەگەر ئەم پلانگێڕانەڕاستدەکەن، بۆچی هەر دەستبەجێ ئەم مەئمورەی ئیتلاعات و خاوەنوتێلەکەیان دەستگیر نەکرد؟ مهاباد موحیتێکە کە وەک هەر شوێنێکی تر زوو هەواڵی تیا بڵاودەبێتەوە، بۆچی ئەم هەواڵە لەزمانی کرێکارەکانی تری وتێل بڵاو نەبۆوە؟ ئەی بۆچی هەڕەشە لە کەسوکاری کرا کە قسە نەکەن؟ کەوایە بۆچی بەدەنی فەریناز شینبۆتەوەو جل و بەرگی مەئمورەکە دڕاوە؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تر

بەڵام ئەگەر ئەم سیناریۆیانە ڕاستیش بن، نابێت ئێمە لە بەرگریمان لەم کەیسەو سەرکۆنەکردن و وەستانەوە بەرامبەر ڕژێم و یاساو دابونەریتەکانی ساردمان کاتەوە، بۆچی ئەگەرکچێک ” بەخواستی خۆی” لە گەڵ پیاوێک بێت ناچاربێت خۆی بکوژێت؟

هەرکام لەم دوو داستانە ڕاستبێت، بەڕای من هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، لەبەرئەوەی بەپێی ئیحتمالی یەکەم، لەدەست دڕندەیەک کە دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر دەبێتە قوربانی. بەڵام بەپێی سیناریۆکەی کاربەدەستان، لەترسی دابونەریتی داسەپێندراوو پێگەی ژن و یاسای کۆنەپەرستی وڵات بۆتە قوربانی.

ئەگەر ئێمە تەنها لەبەر ئەوە بەرگری لە کەیسی فەریناز دەکەین کە باوەو دەوترێت، کەوایە شەرعیتمانداوە بە کوشتنی دنیاکان و هەمو ئەم قەتلە ناموسیانەی کە لە کۆمەڵگا بەڕێوە دەچن.

هیچکام لەم هەوڵە تەمو مژاویانەی ڕژێم نابێت هەنگاو ناڕەزایەتی خەڵکی ئازادیخواز شل بکاتەوە، هەرکام لەم سەناریۆانە ڕاست بێت، لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە فەریناز بووە قوربانی کولتور و یاسا پێچەوانەکانی کۆماری کۆنەپەرەستی ئیسلامی.  

10/5/2015

 

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …