عرفان کریم
arfan96@yahoo.de
مه‌به‌ستمان له هه‌ڵه‌ی کاره‌ساتبار، په‌یوه‌ندی به‌و ڕاستیه‌وه هه‌یه که نابێت جه‌ماوه‌ر ببێته قوربانی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی سیاسی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌وه‌ی نادروست، هه‌ڵه‌یه‌ک که ڕه‌نگه چاره‌نوس و ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌یان ساڵی دیکه له‌نێو تاریکی و نائومێدیدا، به‌قه‌تیسی بهێڵێته‌وه، ئه‌م ڕاستیه‌ش بۆ جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی کوردستان جۆرێک له تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسی و چه‌کداریه‌یه که نوێنه‌رایه‌تی بورجوازی کورد ده‌کات، له‌ژێر ناوی لابردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستانه‌وه و کۆتایهێنان پێی، ملیۆنه‌ها ئینسانی له نێو ئه‌ساره‌ت و ژێرده‌ستییدا ڕاگرتوه و ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنه‌ها که‌سی وه‌ک بارمته‌یه‌کی سیاسی له‌نێو چوارچێوه‌ی وه‌همی کوردایه‌تیدا، له‌قه‌فه‌سداوه.
به‌ده‌ر له‌و شکسته سیاسه‌ی که دووچاری بووه، به‌وه‌ی که تائێستاش ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسیه و ئه‌حزابه‌کانی نه‌یانتوانیوه بۆ زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه، مه‌سه‌له‌ی زوڵمی قه‌ومی و چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلا بکه‌نه‌وه، مێژووی سیاسی بزوتنه‌وه و ئه‌حزابی ناسیونالیزمی کورد، که‌ڵه‌که‌یه‌که له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رکردن له‌نێوان به‌ره‌کانی ململانێ له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، به‌گژداچونه‌وه و هێرش و په‌لاماری چه‌کداری له‌نێوخۆی خۆیاندا و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه و ململانێ سیاسییه‌کان له‌ڕێگه‌ی چه‌ك و زه‌بری چه‌کداریه‌وه، خه‌سڵه‌تێکی ملیشیایی ئه‌مانه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ بڵێین ڕه‌نگه هیچ حزبێکی قه‌ومی کوردی به‌دی نه‌که‌ین که به‌شدرای نه‌کردبێت له‌م شه‌ڕی ملیشیایه که‌خۆیان پێی ده‌ڵێن (شه‌ری براکوژی)، ووڵاتان و حکومه‌ته کۆنه‌په‌رست و سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ناوچه‌که‌ش، زۆر سودیان له‌م هه‌ڵوێسته ناجێگیر و ناشێلگیره کردوه، حکومه‌ته‌کانی تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا، له‌قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانی ڕابوردو و له‌م ساتانه‌ی ئه‌مڕۆشدا، هه‌میشه ئه‌حزابێکی ناسیونالیستی کوردیان له‌به‌رده‌ستدابوه بۆ به‌کارهێنانیان به‌مه‌به‌ستی بردنه پێشه‌وه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده سیاسیه‌کانی خۆیان.
له‌ئیستاشدا که ناوچه‌که له نێو بارودۆخی جه‌نگ و ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌دایه، هێز و جه‌مسه‌ره سه‌رمایه‌داره‌کانی جیهانی و هه‌رێمیه‌کان عێراق و سوریایان کردۆته مه‌یدانی جه‌نگێکی به‌رفراوان و ئه‌م جه‌نگه‌ش به‌وه‌کاله‌ت و له‌ڕێگه‌ی پێکهینان و پڕچه‌ککردنی هێزو گرووپه‌کانی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و تیژکردنه‌وه‌ی جه‌نگی تایه‌فی و قه‌ومی به‌ڕیوه‌ده‌برێ، له‌م نێوه‌شدا ئێمه زۆر به‌ئاشکرا وابه‌سته‌بوونی ئه‌حزابی کوردیش به‌سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م حکومه‌تانه‌وه ده‌بینین، له‌لایه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی، به‌ئاشکرا وه‌ک به‌شێک له‌و حزب و لایه‌نانه‌ی که‌خزمه‌ت به‌سیاسه‌ت و ئیستراتیجیه‌تی حکومه‌ته‌ی تورکیا و ئوردۆگان کارده‌که‌ن له‌م به‌ره‌یه‌دایه، له‌به‌رامه‌ریشدا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و (په‌که‌که) و ئه‌حزبه‌کانی وا‌به‌سته به‌م، پشتگیری له سیاسه‌ته‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن و حکومه‌ته‌کانی عێراق و سوریاش به‌شێکن له‌م به‌ره‌یه.هاوکات ده‌بینین ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی پارتی و یه‌کێتی، هه‌رێمی کوردستان دووچاری قه‌یرانێکی سیاسی و ئابوری گه‌وره بۆته‌وه و ململانێی ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی که له چوارچێوه‌ی بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئیستراتیجی حکومه‌تی تورکیا ده‌یباته پێشه‌وه، باجه قورسه‌که‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ده‌یده‌ن، به‌وه‌ی که مووچه‌کانیان دواده‌که‌وێت و بێ‌کاری و گرانی سایه ده‌کات به‌سه‌ر ژیانیانه‌وه.هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد ئێمه ده‌بینین، چۆن به‌دوای به‌شدرای (هه‌ده‌په) پارتی دیموکراتی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا، ڕاسته‌وخۆ ململانێکی ناوخۆی یه‌کێتی و پارتی په‌لی کێشاوه‌ته نێو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردوگان ده‌کات و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له (هه‌ده‌په)، هه‌ر چه‌ند رۆژێکیش دوای ده‌ستپێکردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه، له به‌رواری 24-05- 2015له ناوچه سنوریه‌کانی کورستانی ئێران شه‌ری چه‌کداری له‌نێوان حزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران و چه‌کدارانی په‌که‌که ڕوویدا و له ئه‌نجامدا کوژار و وبرینداری لێکه‌وته‌وه، ڕوودانی ئه‌م شه‌ڕه هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا، زۆر به‌رۆشنی کارکردی ململانێ له‌نێوانی پارتی و په‌که‌ک ده‌خاته ڕوو،
هه‌ربۆیه کاتێک باس له سیاسه‌تی کاره‌ستبار ده‌که‌ین،ئه‌بێ ته‌جروبه‌ی ڕابوردو و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌هۆشیاریه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین و بزانین، بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ناسیونالیزم جگه له مه‌حرومیه‌ت و شه‌ڕ و سه‌رکوتی ئازادیه‌کان ..! چی ده‌ستکه‌وتێکی ئینسانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه؟ له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته بره‌و به بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و یه‌کسانیخوازی له کوردستان بده‌ین و کۆتایی به چیرۆکی خۆشخه‌یاڵی به ناسیونالیزم و قه‌ومپه‌رستی بهێنین.
عرفان کریم
26_05_2015