هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌برا
رۆژی 14/6/2015 هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت به‌به‌شداری هاوڕێیان و دۆستان و که‌سانێکی ئازادیخواز، که‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێكاری کوردستان و عێراقه‌وه، سازدرا بوو، دوو باس ” ده‌وڵه‌ت له‌دورانه شۆڕشگیرانه‌کان دا” له‌لایه‌ن هاوڕێ موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، وه ” سۆسیالیزم له‌دیدو بۆچۆنی مه‌نسوو حیکمه‌ته‌وه” له‌لایه‌ن عوسمانی حاجی مارف ه‌وه باسکران.
سه‌ره‌تا، نوری به‌شیر له‌سه‌ر هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت و جێگا‌و رێگای مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌ته‌مه‌نی سیاسی زیاتر لەدوو دەیەی ئەودا قسه‌باسی کرد.
لە دواییدا، موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د له‌باسه‌که‌یدا له‌سه‌ر” ده‌وڵه‌ت له‌دەورانه شۆڕشگێڕانه‌کان دا”، چووه سه‌ر شیکردنەوەی میتدۆلۆژی مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت له‌ده‌ورانه شۆرشگیرانەکاندا. لەم راستایەدا تیشکی خستە سەر ئەوە کە چۆن مەنسوور حیکمەت لە سەر رۆشنایی میسۆدی مارکس ولینین توانیویەتی لە بەرامبەر رەوەندی شورشی ١٩٧٩ لە ئێران‌دا وکێشمەکێشی هێزەکانی شۆرش و دژە شۆرش لە ناو ئەو شۆرشەدا بۆ شکڵدان بە دەوڵەت، هەڵوێست و سیاسەتێکی مارکسیستی فۆرمۆڵە بکات. هەرلێرەشەوە، ولەپەیوەند بەخەباتی سیاسی چینایەتی وپەرەسەندنی تا ئاستی شۆرش، چۆن مەنسوور حیکمەت توانیویەتی دوو باڵی دەوڵەتی ئەو دەورانە، لیبراڵەکان وحزبی جمهوری ئیسلامی، وەک دوو باڵی بۆرژوازی وبۆرژوا ئیمپریالیستی بناسێنێ کە ئەمەش بۆ خۆی دەسکەوتێکی گرنگی تئۆری وسیاسی بوو لەناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی وکرێکاری ئەو کاتەدا وئێستاش هەروەهایە. دواتر موئەیەد باسی ئەوەی کرد کە چۆن مەفهومی دەوڵەت لە سەردەمە شۆرشگێرەکاندا بەشێک بووە لە دەزگای فکری مەنسوور حیکمەت وچۆن وەک دەرکەوت وپێکهاتەیەکی ماتریالیزمی مێژوویی سەیری کردووە. لە کۆتاییدا موئەیەد باسی گرنگی ئەم میسۆدەو تێڕوانینی مەنسوور حیکمەتی کرد، وهەرلەم راستایەدا چووە سەر ئەوەی کە چۆن کاریگەری لە سەر رەوەندی سیاسی چینایتی دنیای ئەمرۆ، بۆ کۆمۆنیستەکان، پێوستی حەیاتی هەیە بە بەرجەستە کردن وبەکار هێنانی تئۆری خەباتی چینایەتی مارکس لە مەیدانە موشەخەسەکان و قۆناغ ودەورانە جیاوازەکاندا.
لەباسی دوەمدا، عوسمانی حاجی مارف، لەسەر ” سۆشیالیزم له‌دیدو بۆچۆنی مه‌نسوو حیکمه‌ته‌وه”، تاکیدی لەوە کردەوە کەئەم باسەی بۆ هەڵبژاردوە لەهەفتەی مەنسوور حیکمەتدا، له‌سه‌ر خاڵه ئه‌ساسیه‌کانی دیدو بۆچونی مه‌نسوور حیکمه‌ت لەسەر سۆشیالیزم و خەباتی چینایەتی قسەوباسی کرد و باسی ئەو ئەو هەلومەرجەی پێش کۆمۆنیزمی کرێکاری کرد کەمەنسوور حیکمەت دارێژەرێتی، کە دەورانی پێش ئەو هەموو هێزو لایەن و سۆشیالیستەکان زۆر دور بوون لەمارکس و کۆمنیزم و چینی کرێکار، هەر لەسەرەتاوە، دیدو بۆچونێک کەمەنسوور حیکمەت لەسەر کۆمۆنیزم و خەباتی چینی کرێکار قسەو باسی کرد‌و نەخشەی بۆی هەبوو، زۆر جیابوو لەهەموویان چ ماویزم و سۆشیالیزمی رۆسی و سۆشیال دیموکراتەکان. عوسمانی حاجی مارف تاکیدی لەوە کردەوە کە دیدگای مەنسوور حیکمەت له‌سه‌ر سۆشیالیزم و دیدگایەکی چینایه‌تی بوو لەخەباتی واقعی چینی کرێکار‌و کۆمەڵگادا، ئه‌و بەبۆچونێکی قوڵ و رۆشن و تیژ لەسەر مارکسیزم و کۆمۆنیزم و له‌سەر خه‌باتی چینی کرێکار و کۆمۆنیزم له‌دنیای سه‌رمایه‌داریدا قسەوباسی کرد‌و تاسیراتێکی زۆری بەجێهێشێت و باسەکانی تائێستاش شایەتی ئەوە دەدەن…
هه‌روه‌ها قاعه‌که به‌وێنه‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت و وتەیەکی مەنسوو حیکمەت لەوەی کەسۆشیالیزم گێڕانەوەی ئیرادەیە بۆ ئینسان و دانانی زۆرێک له‌باسه‌کانی مەنسوو حیکمەت به‌کتێب و نامیلکه‌کانی به‌زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی به‌ڕێوه‌برا.
رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کوردستان
رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی عێراق
16/6/2015