بنبەستی حکومەتی بنکە فراوان و ئایندەی نارەزایەتیەکانی خەڵك!

ناونیشانی کۆڕێکە بۆ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکەو عێراق و کوردستان‌و کاریگەری گۆڕانکاریەکان لەسەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان. لە کۆڕەکەدا قسەوباس لەسەربنبەستی حکومەتی بنکەفراوان لە ئیدارەی کۆمەڵگاو وەڵامدانەوە بە پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵك‌و دەستپێکردنەوەی دەورەیەكی نوێی نارەزایەتیە جەماوەریەکان دەکرێت‌و ئاسۆو ئایندەی ئەو نارەزایەتیانە و زەمینەکان‌و فاکتەرەکانی بەسەرکەوتن گەیشتنیان لێکدەدرێتەوە.

شوێن : قاوەخانەی کەلتوری سلێمانی- گەڕەکی عەقاری

کات: ٥،٣٠ ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٩-٨٢٠١٥

هاتن بۆ هەموانە

کۆمیتەی سلێمانی

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٦-٨-٢٠١٥

Check Also

پرسی کورد لەنێوان شۆڤێنیزمی ئیسلامی و شۆڤینیزمی ناسیۆنالیستیدا!

موحسین کەریم لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، دوو بەرەی بەهێز، کە لە جەمسەرێکیاندا شۆڤێنیزمی ئیسلامی تورکی …