با لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا ئاوڕێک لە ژیانی گەنجان بدەینەوە!

دەشتی جەمال
ڕۆژی ١٢ ئاب ١٦سال بەسەر رۆژی جیهانی گەنجاندا ودەوریان لە کۆمەلگادا تیپەری ، ئەم رۆژە سالی ١٩٩٩ لەلایەن ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رەسمیتی پێداروە وەک رۆژێک بۆ گەنجان دیاری کراوە کە تیایدا چالاکی جۆراوجۆر دەکرێ سەبارەت بە رۆڵی گرنگی گەنجان لەنیو کۆمەڵگادا.

بەداخێکی گەورەوە لەکۆمەڵگای ئێمەدا نەک هەر ئەوەی هیچ حسابێک بۆ گەنجان وڕۆلیان لە ئایندەی کۆمەڵگا لەبەرچاو ناگیرێت بگرە لە پەراوێزی کۆمەڵگای کوردستاندا ڕاگیراون،و ئۆردویەکی گەورە لە لەشکری بێکاری پیک دەهێنن و لەبچوکترین حەزو ئارەزووە ئینسانیەکانیان بێبەشن. ببیینن به‌ هه‌زاران گەنج ولاوی دەرچووی زانکۆکان هەیە چاویان له‌وه‌ بڕیوه‌ به‌رهه‌می ماندووبوونی چه‌ند ساڵه‌یان ببینن و ده‌ستیان له‌ كارێك گیر ببێت تا ژیانیانی پێ دابین بكه‌ن بە ئۆمیدی ژیان دامەزران بەلام دایاننامەزرێنن پیان دەڵین دامەزراندن وەستاوە ،کەچی لەولاوە بە واستەو واستەکاری ئەوەی مەبەستیان بیت تەعین دەکڕێت. ئاو و کارەبا و سوتەمەنی کە سەرەتاترین پێداویستی ژیانە بووە بە ئاواتێکی دورە دەست، سەرباری هەژاری بیمەی بێکاری نیە، هەروەک گەنجێک دەڵێت “خەرجی کارتی مۆبایلەکانیشمان دەبێت بەقەرز وەربگرین”، لەگەڵ ئەوەی هیچ شۆێنێکی ترفیهی و سەرگەرمی، وەرزشگای خۆرایی نیە کە کاتەکانی ژیانی خۆیانی تیا بەسەر بەرن، هەواڵێک لە کۆرسی ڕاهینان وپیشەی بۆ گەنجان نیە ، گەر داوای سەرەتایترین مافی خۆشیان بکەن سەرکوت دەکرێن و ئازادی فەردی و مەدەنیەکانیان پێشیل دەکرێت وماف و حورمەتی کەسایەتیان دەخرێتە ژیر پرسیارەوە، یەخسیر کراون بەفەرهەنگی کۆنەپەرستانەو دژە ئینسانیانە. ئەمە جگە لە چەندین قەیدو بەندی کۆمەڵایەتی دیکە کە وەک فەرهەنگێکی دەسەڵاتداران کۆمەڵگای کوردستانیان پێداپۆشراوە لەوانە دەستگرتن بەدینو نەریتە کۆنەکان کە سیاسەتو ئیدارەو کەلتووری کۆمەلگایان پی لە قالبدراوە دورە لە یاساو ریسایەکی مودرینو ئینسانی .. زۆر جار هەناسەسورا دەبین لە بیستی کوشتنی ژنان بە بەهانەی پوچی ناموسپەرستی وئەخلاقدا.. عەشق وسۆزو خۆشەویستی کە بەشیکی گرنگ و جیانەکراوەیە لە هۆش وماهیتی ئینسان، گەنجانی ئیمە بە کچ و کورەوە لێی بێبەشن .. گەنجێک دەڵێت “چۆن بتوانم ژیانی هاوسەرگری بنیات بنیم ولانەیەکمان هەبێت بۆ ژیانکردن کە هیچ دەرەتانێکم نیە” با حالەتی خۆکوژی و ئالودە بوون بەمادەی هۆشبەرو حالەتی نەخۆشی دەرونی لەولاوە بوەستێ و له‌ولاشه‌وه‌ ژیانی چینی دەسەلاتدار وبنەماڵەی فەرمانرەوا وبەرپرسان و دەستو پێوەندەکانیان دەبیینین،کە کوردستانیان کردۆتە فیرعەونئاوایەک وبەملاولادا بۆ سەرگەرمی خۆیان سەروەت و سامانی کۆمەڵگا پەخشدەکەنەوە. گەنجان ولاوانی کوردستان گەر ئازاد نەبن و نەتوانن بەپی مەیل وئارەزوو وئیرادەی ئینسانی خۆی هەڵسو کەوت بکات چۆن دەتوانێت بەشێوەیەکی چالاک لەکۆمەڵگاداو دەورو نەخش ببینێت..کاتێک نەتوانیت تواناکانی خۆی وداهێنانی و ووزەی بەکاربهێنێت، ئازاد نەبێت لە مومارەسەکردنی لایەنە جیاجیاکانی ژیان وداهیناندا و هەزارو یەک قەیدوبەندی یەخەی بگرێت .بەدلنیایەوە نە دەتوانێت بەرهەمی ڕەنجی خۆی کۆبکاتەوە ونە وەڵامدەرەوەی نیازەکانی کۆمەڵگاش دەبێت و سودی لی دەبینیت.

زیاتر لەمانەش ئەم دواییانە شەپۆلێلی گەورە لە کۆچی گەنجان لەکوردستان دەست پیکردۆتەوە ئەم شەپۆلەش لەکۆچی گەنجان ” بە پشتکردنە نیشتیمان وەیان سستبوونی هەستی نەتەوەیی لەنیوگەنجان”دا لیرەو لەوێ لێکدرایەوە. بەبی ئەوەی پەنجە بخریتە سەر ئەو واقیعەی کە پاڵ بە گەنجانەوە دەێیت ڕێگای هاندەران هەڵبژیرن .ئەوە ڕاستە کە ئەمرۆ لە دنیادا دیاردەی پەنابەری کۆچکردن بۆتە دیارده‌یه‌کی جیهانی وە ئەمەش بەدڵنیایەوە هۆکاری واقعی خۆی هەیە .گەر زۆر لەسەری نەروین ئەو هۆکارسیاسی وجەنگو پشیوی کۆمەلایەتی ونائارامیییەی بۆ کۆمەڵگای بەشەری بەرێخراوە کافیە بۆ ئەوەی تیبگەین بۆ کۆچ وپەنابەری روو لە زیادبوونە لە دنیادا .پێچەوانەی قسەکەرانی بورجوازی و حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان کە نکوڵی لەو راستیانە دەکەن کە سەرمایەداران وسیستەمەکەی لە پیناو مانەوە زیاکردنی سودو قازانجدا کردویانەتە هاوتەمەنی بەشەریتی ئەم سەردەمەوەلامیکیشیان پی نیە بۆ ئەم هەلومەرجەو و قەیرانی پەنابەران و کۆچکردوان بە تایبەتی.. بۆ ئەوەی باسەکە زۆر دریژ نەکەینەوە ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ عیراق کوردستاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه‌ که‌ خه‌لکه‌که‌ی کراوه‌ته‌ قوربانی و شه‌ر خۆیناوی داعش و ئه‌و هیزه‌ میلیشایا که‌ به‌سه‌ر کیشه‌مه‌کێشی جیهانی ده‌وڵه‌ته‌ زل هیزه‌کانی جیهاندا دابه‌ش بوون . خەڵکی ڕێگایه‌کی دیکه‌یان نیه‌ جگه ‌له‌وه‌ی گیانی خۆیان ده‌ربازبکه‌ن وملی ڕێگای قاچاغ وپرمه‌ترسی هه‌ڵبژیرن و ریسک به‌ ژیانی خۆیان و مناله‌کانیانه‌وه‌ بکه‌ن تا ڕزگار یان بێت له‌و جه‌هنه‌مه‌ی کە بۆیان داگیرساوە. بەرپرسی ڕاستەوخۆی هاتنە دەرەوەی گەنجان بە لیشاو لەئەستۆی دەسەڵاتە لە ئەستۆی ئەو حزبە پێکهێنەرانەیە کە لەنیو حکومەتی بنکە فراواندایە.

بەڵی هەر سیاسەت و کارنامەی ئەم حزبانەو حکومەتەکەیەتی کە بێمافی وهەلاواردا ن و هەژاری و بێکاریان کردۆتە بەشی زۆربەی زۆری هاولاتیانی کوردستان وگەنجانیشیان ناچارکردوە کە ئەگەر بچوکترین بوار شک بەرن ڕوولە هاندەران بکەن لە پێناو دەستراگەیشتن بە ئارەزووکانیان بۆبەدیهینانی ئازادی ومافەکانیان بۆ نان پەیداکردن ومانەوەیان . هەروەک لە میدیاکانەوە ئەم دواییانە بلاو بۆوە تەنها ٥ سەرکردەی کورد ٢٠٠ ملیار دۆلاریان كه‌ڵه‌كه‌ كردووه‌ جگه‌ له‌ موڵكه‌كانیان، بەهەزاران ملیونەر هەیە لە کوردستاندا… بۆ ناکرێت کار یان بیمەی بیکاری بۆ گەنجان دەستەبەربکەن.بۆ ناکرێت دەیان برۆژە بۆ خزمەتی کۆمەڵگای کورستانی پی دابین بکەن، بۆ ناکرێت ئاوکارەبای ٢٤سەعاتەی پی دابین بکەن، بۆ مەعاشی فەرمەنبەران وکریکاران لە کاتی خۆێدا دابین ناکەن ئەمە جگە لەسەرمایەی فرۆشتنی نەوتو هەموو ئەو پارانەی کە لەباجی سەرسنوروشتو مەک و روسومات ودەیان ئیمکانێتی مالی دەکەوێتە دەست ئەم حکومەت وحزبانە بەلام لەولاوە خەڵکی کوردستان وگەنجان کاریکیان نیە ودەیان پیداویستی ژیانیان لە خواردن و پۆشاک کەس نازانیت دەبێت بەچی دابینی بکەن ؟

هەقیقەت ئەمەیە ئەم دۆخەی ئیستا لەباری ئەمنیەتەوو ئاسایشەوە لەباری دابینکردنی ژیانەوە خۆشگوزەرانی ومافەکانی هاولاتیانی کوردستانەوە بەدەرەجەی یەکەم لە ئەستۆی ئومیدێکە کەدەتوانیت گه‌نجان و خه‌ڵك به‌ گشتی قه‌ناعه‌ت پێ بكات كه‌ جێی نه‌هێڵن، ئەویش نه‌هێشتنی ئه‌و جیاكاریه‌یه ‌نێوان خێزانی فەرمانڕەواو زۆرینەی هاولاتیانی کوردستان وئالوگۆرێکی بناغەییە لەم کۆمەڵگایەدا ووەلامدانەوەی دەسەلاتە بەخواستەکانی گەنجان … گەر دەمانەوێت چیتر گۆیمان لە مەرگی بەکۆمەڵی دەریای هاولاتیان ئەم کۆمەڵگایە نەبێت گەر دەمانەوێت چیدیکە جەرگی دایکانمان نەسوتێ گەر دەمانەوێت چیتر هاولاتیانی ئەم کۆمەڵگایەو گەنجانمان نەبنە خۆراکی دەریاکان و نەکەو نیو گرتووخانە دەستبەسەرەکان ودیپۆرت نەکرێنەوەوونائومێد نەکرین وەرن با پیکەوە دەستبخەینە سەر چارەسەری ئەم برینە.وەرن پێکەوە دەسەلات بەرپرس بکەین وەلام بەداخوازیەکانمان بداتەوە.کۆمەڵگا لە بازنەی کیشەیان لەگەل حکومەتی ناوەندی ووەلامدانەوە بەسیاسەتی ولاتانی درواسی وئەجندەکانیان رزگار بکەین. کێشەکانی نێوان ئەم حزبانە بەرنەسەر وەلامدانەوە و خۆشکردنی ژیانی هاولاتیانی کوردستان وچۆنیتی دابینکردنی ئەمنیەت وئاسایش مافەکانی خەڵک ،نەک شەری کورسی ودەسەلات.

با لە رۆژی جیهانی گەنجاندا ئومیدیک بخەینە بەرپی گەنجان ئەویش گۆرینی دۆخی ئیستای کۆمەڵگای کوردستانە لە ناوبردنی زەمینەکانی پاڵنانە بە گەنجانەوە بۆگرتنە رێگای وهەلبژاردنی ژیانی پەنابەری .گەر ئەم هەڵومەرجەی ئێستا بگورێت بۆ هەڵومەرجێک کەژیانو ئارامی ومافەکانی تیادەستبەربێت گەنجان دەتوانن پیشەنگی ئەو ئالوگورە بن بە قازانجی کۆمەڵگای کوردستان .وەک چۆن لەدەورانی ١٧ شوباتدا گەنجان بەشێکی سەرەکی وبەشدار بوون بۆ بەرزکردنەوەی ئالوگۆری ڕیشەی ودژ بەفەساد و گەندەلی، بۆ داواکاری ئازدی ومافەکایان شەقامی سەرای ئازادییان ڕاوەشاند. گەنجان دەتوانن و ئومیدی گەورەی پیشرەوین، دەتوانن بەشێکی گرنگ بن بۆ خەبات لە پیناو ده‌رهێنانی کوردستان له‌م گیژاوه‌ سیاسیەی ئێستا بۆ پشتیوانی لە هاتنەسەرکاری دەولەتێکی سکولار کە مافی هاولاتیبوون بۆ خەڵکی کوردستان بەرەسمی بناسێنیت ،کوردستانێک کە خەڵکەکەی خۆیان بریار لەسەر چارەنوس سیاسی وئایندەی خۆیان بدەن ، داهاتی خەڵکی کوردستان خەرجی خۆشگوزەرانی وئاسودەی کۆمەلگا بکرێت، ڕێگای نەدەین لە پێناو مانەوەی دەسەڵات وکورسیەکانیان کۆمەڵگا ڕووبەرووی شەری ناو خۆ ودووئیدارەی وسیمای شاری کۆمەڵگای کوردستان بشێوێنن.. و وماف و سەرجەم ئازادیەکان خەڵکی کوردستان لەفراوانترین ئاستدا جێگیر بکرێت. ئه‌مه‌ بکیەنە هەوینی ڕێگای گه‌یشتن به‌ ژیانێکی باشترو ئازادو خۆشگوزه‌ران.

١٢/٨/٢٠١٥

 

 

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …