جه‌مال موحسین
بارزانی سه‌رۆكی خه‌ڵك نییه:
دیاره به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی زۆری ناوێت كه بۆچی بارزانی سه‌رۆكی خه‌ڵك نییه و ناتوانێ و نابێ سه‌رۆكی خه‌ڵك بێ! كه‌سێك كه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا و به دانپیانانی خۆیان ته‌نها له مانگی ته‌موزدا كه بۆریه‌كی نه‌وتی كوردستان ته‌قێندراوه‌ته‌وه ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری زه‌ره‌ر كردبێ مه‌علومه كه داهاتی ئه‌و نه‌وته چه‌ند ساڵه چه‌نده و چۆن ڤیلای ده‌یان ملیۆنی بۆ گه‌وره به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێ دروستكراوه، به‌ڵام موچه‌ی خه‌ڵك كه مافی كڕینی پاروی مناڵه‌كانیانه نه‌دات، خه‌ڵك وه‌ك ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به دوای به‌رمیلی به‌تاڵدا ڕابكات بۆ به‌ركه‌وتنی سه‌ره‌ی پڕكردنی.. كاره‌با بووبێ به خه‌ونێكی به‌دی نه‌هاتوو، خه‌ڵك خه‌می سه‌قفێكی بێت خۆی و مناڵه‌كانی له‌ژێردا بپارێزێ (وه چه‌ندین نمونه‌ی تری له‌م بابه‌ته..).
كه‌سێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ته‌قه له خۆیشاندان كرابێ، هه‌ر ده‌نگێكی ناووتن سه‌ركوت كرابێ و ڕۆژنامه‌نووس و نه‌یاری سیاسی خه‌ڵتانی خوێن كرابێ (به‌ده‌ست پارته‌كه‌ی سه‌رۆك یان پارتێكی تر) هه‌تا به ئاشكرا ڕاكێشانی سوپای ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و پڕكردنی كوردستان له ده‌زگای سیخوڕی ئه‌وان به ئیمزا و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ڕێوه‌چووبێ… لایه‌ك له پاره و پولی ئه‌و ووڵاته بۆ میلیشیاكانی خۆی و بۆ پارێزگاری له سه‌روه‌ت و سامانی خۆی به‌كارهێنابێ و له لایه‌ك بیكات به قوڕگی مه‌لا و ئیسلامیه‌كان و بۆ باوه‌شێنكردنی كۆنه‌په‌رستی خه‌رج كرابێ…
تازه‌ترین دیارده‌كانی ته‌سلیمكردنی شه‌نگال به داعش و سوێندخواردن كه ئه‌ردۆگان پشتیوانی له داعش نه‌كردووه و ناكات، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا پیاده‌كرابێ. كوردستان بووبێته ووڵاتی ژنكوژان و به ده‌یان هه‌زار ژن كوژرابن وبكوژه‌كانیش به ”لێبوردنی گشتی سه‌رۆك” ئازاد كرسبن…. وه ده‌یان بێمافی و تاوان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان به مۆر و ئیمزا و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كرابێ كه ته‌نها ژماردنی چه‌ندین كاتژمێری ئه‌وێت، بۆی نییه و ناتوانێ سه‌رۆكی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا بێ…. له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستانه‌وه ئه‌مه بڕاوه‌یه: سه‌رۆك بوونی بارزانی و پارته‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ژیان و مان و سه‌لامه‌تی و ئاسایش و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و ته‌نانه‌ت شكۆمه‌ندی خه‌ڵكه!
لایه‌نه‌كانی تری بۆرژوازی و بازرگانی به ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵكه‌وه:
به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تری بۆرژوازی به نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیه‌وه كه له دوای هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٣ ه‌وه له ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان و حكومه‌تدا شه‌ریكه به‌شی پارتی و بارزانی بوون و قسه‌یه‌كیان نه‌بووه به‌ڵام ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌ی خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی (لای من واته سه‌پاندنه‌وه‌ی بارزانی) گرتووه به ده‌سته‌وه و به سوودوه‌رگرتن له قڵشتی نێوان هێزه سیاسیه‌كان و جێگاوڕێگای پارتی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ئه‌یانه‌وێ خۆیان ”وه‌ك فریشته‌ی نه‌جات” نیشان بده‌ن، ته‌نها جیاوازیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مان ناوێكی تریان هه‌یه ئه‌گینا هه‌مان ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوازی كورد ئه‌به‌نه پێشه‌وه، واته لوشدانی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا و هه‌ژارتركردنی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش. به‌ڵام له پشكی خۆیان له بردنی ئه‌و سه‌روه‌ته ڕازی نین و ئه‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر و به‌مجۆره‌ش بردنی پشكێكی زیاتر له‌و سه‌روه‌ته ببه‌ن.. ده‌نا شه‌ڕێكیان له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و ئه‌منیه‌ت و ئازادی خه‌ڵك نییه. بۆیه نابێ نه‌ك هیچ خۆشخه‌یاڵیه‌ك به‌وانیش له ئارادا بێت و خه‌ڵك چاره‌نووسی ژیانی خۆیان و مناڵه‌كانیان بداته ده‌ست ئه‌وان.
ده‌ستبردن بۆ پێكهێنانی شوراكان:
له‌به‌رامبه‌ردا و بۆ نه‌هێشتنی سه‌رگرتنی خۆسه‌پاندنه‌كه‌ی بارزانی، پێویسته خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، كرێكاران، كارمه‌ندان، مامۆستایان لاوان و ژنان و خانه‌نشینان و ته‌واوی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له شوێنی ژیان و كاری خۆیان شوراكان پێك بهێنن. شورا ئۆرگانه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه، ئۆرگانه‌كانی باڵاده‌ستبوونی خه‌ڵك و بڕیار به‌ده‌ستبوونی خۆیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی خۆیانه، واته ئۆرگانی خودبه‌ڕێوه‌بردنی كرێكاران و توێژه‌كانی خه‌ڵكه و كۆنترۆڵكردنی ژیانی خۆیانه. ئه‌م شورایانه هه‌ر ئێستا ئه‌كرێ ده‌ستیان بۆ ببرێت و له كۆبوونه‌وه گشتیه‌كاندا له شوێنی كار و ژیاندا دروست بكرێن..
ته‌نانه‌ت گه‌ر تا كاتی ئه‌نجامدانی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م كاره‌ش، بارزانی بڕیاری خۆسه‌پاندنه‌وه‌ی دا، خه‌ڵك له شوێنی خۆیانه‌وه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و له هیچ شوێنێك جێبه‌جێی نه‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا بڕیاری خۆیان و خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌ربكه‌ن و به‌مجۆره به ئیراده‌ی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش جۆرێكی تر له به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی نیشان بده‌ن..
واته له یه‌كه‌م هه‌نگاوی شوراكاندا ڕایبگه‌یه‌نن كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی و په‌رله‌مانه‌كه‌ی ڕه‌سمیه‌تی نه‌ماوه و خه‌ڵك پێوه‌ی پابه‌ند نابێ..
ئه‌مه ئه‌توانێ ناوكۆكه‌ی خۆڕێكخستنی خه‌ڵك بێ به ئاڕاسته‌ی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌دا و نیشانه‌یه‌ك بێ بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشتراكیانه‌ی (سۆشیالیستانه‌ی) خه‌ڵك. ئه‌و كات ئیراده‌یه‌ك دێته كایه‌وه كه هه‌روه‌ك لینین له ده‌وڵه‌ت و شۆڕشدا ئه‌ڵێ ”له سایه‌ی سۆسیالیزمدا جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو شتێك ئه‌گرێته ده‌ست و ئیتر هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه ڕادێت كه كه‌س نابێ حوكمی بكات”..
١٨ ی ئۆگه‌ستی ٢٠١٥