بەدروشمی: بڕوخێ گەندەڵی وبڕوخێ تایەفی، ئەی دزەکان دەستهەڵگرن لەسەر جەماوری خەڵی عێراق

هەردووحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وکوردستان، بۆپشتیوانی لەخۆپیشاندانەکانی عێراق. لەئۆتاوا/کەنەدا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست
لەسەر بانگەوازی هەردووحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وکوردستان، بۆپشتیوانی کردن لەخۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وجەماوەری عێراق. لەڕۆژی هەینی بەهاوئاهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مەیدانی تەحریر لەبەغدا وشارەکانی دیکەی عێراق، ٢١ی ئاب ٢٠١٥. خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی عێراقی لەئۆتاوا/کەنەدا بەڕێوەچوو. کەتێیدا جگە لەئەندامانی هەردووحیزب، ژمارەیەکی زۆر لەهەواداری حیزب و کەسانی ئازادیخواز وئینساندۆست ولاوانی ئازادیخواز لەکچ وکوڕان وکەسایەتی ئۆتاوا، بەشێوەیەکی چالاک بەشداریان تێداکرد وئامادەیبوون. ژمارەیەکی زۆریان لەشارەکانی تۆرنتۆ وهاملتۆن بۆئەو بۆنەیە هاتبوون.

بەشێک لەشیعارەکان ئەو داواکاریانە بوون کەبابەتی بنەڕەتی وشیعاری خۆپیشاندەرانن لەعێراق. وەک( نان وکار وئازادی)،( نە سونی، نەشیعی، حکومەتێکی عیلمانی)،(نا بۆهەڵاواردنی ژنان)… . بۆماوەی نزیکەی پتر لەکاتژمێرێک لەڕێگەی بڵندگۆوە ئەم شیعارانەو شێعاری جۆراوجۆر دەگوترایەوە.

بەهۆی فشاری خۆپیشاندەران بەدووبارەکردنەوەی شیعاری جۆراوجۆر بەدەنگی بەرز وخەجالەتکێشانی بەرپرسانی باڵوێزخانەی عێراقی لەبەرامبەر خەڵکی کەنەدی، ناچاربوون داوای نوێنەرانی خۆپیشاندەران بکەن وبۆگەیاندنی پەیامەکەیان بۆباڵوێزخانە. بۆئەم مەبەستە لەڕێگەی نوێنەرانی خۆپیشاندەرانەوە کەپێکهاتبوون لە( علی عبود(کەسایەتی ڕەوەندی عێراقی لەئۆتاوا)، پەروین فتاح( کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق)، عادل ئەحمەد( قسەکەروبەرپرسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق/کەنەدا)، ئاراس ڕەشید( بەرپرسی ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کەنەدا)) پاکێجێک کەپێکهاتبوو لەبەییاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سەبارەت بەخۆپیشاندانەکان، وبەییاننامەی کۆمیتەی کەنەدای حیزبی عێراق بۆپشتیوانی لە لیستی داواکاریەکانی جەماوەری خۆپیشاندەر لەعێراق. دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر ڕەوابوونی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران وجەختکردنەوە لەنەهێشتنی دەسەڵاتی تایەفی وگەندەڵ وملیشیایی وهێنانەدی عەدالەتی کۆمەڵایەتی وحکومەتێکی عیلمانی وهاووڵاتی بوون. وەبەردەوامیدان لەخۆپیشاندان تابەسەرکەوتنگەیاندنی داواکاریەکان. ئەوپاکێجە گەیەندرایە دەست سەفیری عێراق لەئۆتاوا. ئەویش لەڕێگای خۆیەوە بەڵێنی دا کەبیگەیەنەتە شوێنی ڕەسمی لەحکومەتی عێراقی. باڵوێزی عێراق لەکاتی قسەکردنەکانیدا، شپرزەیی پێوەدیار بووکەلەژێر فشاری داواڕەواکانی خۆپیشاندەرانە. هەروەها لەزاری خۆیەوە پێداگری لەڕەوایەتی جەماوەری خەڵکی عێراق کرد لەخۆپیشاندانەکانیان وداواکاریەکانیان. هەروەها دانی بەگەندەڵی ونائەمنی ودەسەڵاتی تایەفی وهەمووکەموکوڕیەکانی دەسەڵاتی ماوەی ١٢ساڵی ڕابردووکرد.

 لەکۆتاییدا عادل ئەحمەد کورتەیەک لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەگەڵ باڵوێزی عێراق لەکەنەدا بۆئامادەبوان باسکرد. بۆزانیاری زیاتر، هەردووحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وکوردستان لەزوربەی ووڵاتەکانی دنیا بەردەوامی دەدەن بەخۆپیشاندانەکانیان، بۆپشتیوانی لەخۆپیشاندان ومانگرتنەکانی جەماوەری خەڵکی عێراق.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق/ڕێکخراوی کەنەدا

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ڕیکخراوی کەنەدا

هەینی ٢١ی ئابی ٢٠١٥

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …