لە “طلعت ریحتکم”ەوە بۆ “بدنا نحاسبکم”!

کورتە سەرنجیک لەبارەی نارەزایەتی یەکانی خەلکی لوبنانەوە

موەزەفەر عەبدوڵا
muzafar_as@yahoo.com

دەیان ساڵە کیشەو ململانیی و قەیرانی سیاسی جۆراوجۆر تا دەگاتە شەری ناوخۆی تایەفی بەربینی بە کۆمەلگای لوبنان گرتوە کە بە یەکیک لە کۆمەلگا هەرە پێشکەوتوکانی رۆژهەلاتی ناوەرست دادەنری .بەلام لەگەل ئەوەشدا ئەم کۆمەلگایە لەسەر پیی یە مەدەنی یەکانی خۆی راگرتوەو هەمیشە بە ئومیدی ژیانیکی باشتر لە خەباتو نارەزایەتیدان لە دژی کۆمەلی تاقمی تایەفی کە ناسنامەی تایەفیان لە ترۆپکی دەسەلاتەوە سەپاندوە تا دەگاتە هەمو بوارەکانی ژیان.

بەهۆی ئەوەی کە سەرهەلدانی کیشەو ململانی و خەباتی جینایەتی و گەشەی بزوتنەوەی کریکاری و چەپو کۆمۆنیزم لە کۆمەلگای لوبناندا هەر لە دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیستەوە بوە دەروازیەک بو ئالوگوی شۆرشگیرانە لە ناوجەکەدا و بوە فشاریکی گەورە بۆ بۆرژوازی و مەترسی لە دەستدانی دەسەلاتی سیاسی ،هەر بۆیەش بوە خالیک بو چەقبەستنی کیشەو ململانی نیوان جەمسەرە زلیهزەکان بە تایبەتی لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دوەمو سەردەمی جەنگی سارددا.وە رژیمە دینی و قەومی یەکانی ناوچەکە وەک سعودیەو سوریا و ئیران و…هتد ، هەروەها ئەمریکاو رۆژئاوا دەخالەتیان تیدا کرد بۆ ریگە گرتن لە گەشەی بزوتنەوەی کریکاری و کۆمۆنسیتی.هەتا کار گەیشتە جەنگی تایەفی ناوخۆیی کە گەورەترین تراژیدیان بو خەلکەکەی پیکهینا لە سەرەتای حەفتاکان. تا لە کۆتایی هەشتان لە ریکەوتنی تائفی سعودیە دەسەلاتی تایەفی لە ئاستی دەستورو یاسا و کۆمەلگادا بە فەرمی سەپینرا.بەلام لەگەل هەمو ئەو دابەش کردنە تایەفیانەش هەر نەیان توانی کیشەو ململانی و خەباتی جینایەتی کریکارانو تویژە کەمدەرامەدەکان لە ریشە بکیشنەوە.

ئەگەر لە دوای ریکەوتنی تائیف لە نیوان کوتلە تایەفی یەکان بە جاودیری سعودیە هەتا تیرۆری رەفیق حەریری سەرۆک وەزیرانی پیشو لە سالی ٢٠٠٥ بۆ چەند سالیک جۆرە هیمنی یەکی سیاسی و کۆمەلایەتی بەخۆیەوە بینی و ژیرخانی ئابوری کەمیک بوژاندوە بەلام لەو ساوە تا ئەمرۆ کیشەو ململانی لەنیوان کوتلەکان لە قولبنونەوەدایەو ئەگەری هەلگیراسانی شەری تایەفی زۆر جار لە شەقامەکانەوە توکەلی لی هەلدەستی. ئەمە جگە لە نەبونی سەرەتایی ترین خزمەتگوزاری و بی مافی هەمەلایەنە.هەمو ئەم بارە سەختەش وای کرد جاریکی تر نارەزایەتی جەماوەری لە دو هەفتە لەمەوبەر، بە دیاریکراوی لە ریکەوتی ٢٢ ئابەوە ،دەستی پیبکات و لە ژیر خواستو دروشیمی طلعت ریحتکم- بۆگەناوتان دەرچو یا بدنا نحاسب – ئەمانەوی موحاسەبەتان بکەین – جەماوەر بە تایبەتی لاوان بە بی گوی دانە ئەو ناسنامە تایەفی بەسەریاندا سەپاوە دەستیان داواتە نارەزایەتی و تەنانەت دروشمی روخانی حکومەتیشیان بەرزکردۆتەوە.

هەلبەت سەرەتای تەقینەوەی ئەم نارەزایەتی یە بە بەهانەی گردبونەوەی زبل وپاشەرۆکەوە بو لە سەر شەقامەکان بە تایبەتی لە بەیروتی پایتەخت کە بە یەکیک لە شارە هەر جوانو توریستی یەکانی جیهان و رۆژهەلات دادەنری وسەرجاوەیەکی گەورەی داهاتی لوبنانە.

بیگومان ئەمەش بوتە گرفتیکی کۆمەلایەتی گەورەو لە پال دەیان کیشەو گیرگرفتو قەیرانی تری وەک نەبونی ئاوو کارەباو گرانی تیجونی خویندنو تەندروستی و بیکاریو هەژاری و نەداری وئاوارەیی ل بی موجەیی و …هتد.لە رویەکی تریشەوە کیشەو ململانیی نیوان ئەم کوتلە تایەفی یانە لەسەر پلەو پایەو پۆستودابەش کردن لەسەر بنەمای تایەفی بۆتە سەرهەلدانی ادیردەی دزی و گەندەلی و موحسوبیەو مەنسوبیەت هەمویان لەسەر حیسابی ژیانی کریکارانو خەلکی زەحمەتکیش.

هەمو ئەمانە بونەتە هۆکار بو دەربرینی نارەزایەتی بەشە جوراوجورەکانی کریکارانو لاوانو قوتابیان و کارمەندان و مامۆستایان و ژنانو…هتد ئەمانەو سەرەرای بونی نزیک بە دوو ملیون پەنابەری سوریایی و شەری داعش و بەرەی نەسرە لەگەل سوپای لوبنان و تەقنەوە خۆ کوژی یەکانیان لە شارەکانی لوبنان کە باریکی ئەمنی ترسناکی بو خەلک پیکهیناوە.

دیارە ئەمە یەکمجاری نی یە خەلک نارەزایەتی دەردەبری دژی دەسەلاتی و دابین کردنی خواستە ئابوری و کۆمەلایەتی یەکانیان، بەلکو هەمیشە نارەزایەتی بەردەوام بووە بە شیوازی جۆراوجۆرو پەرشوبلا بەلام ئەوەی ئەم نارەزایەتی یە لەوانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئەمجارە گرفتی پاشەرۆکو زبل بوە هۆکاریک بو تەقینەوەی راستەو خۆ بەرامبەر دەسەلاتی تایەفی .وە خەلک بە بی گوی دانە ناسنامەی رزیوی تایەفی و دینی نارەزایەتی یان دەربری بەرامبەر دەسەلاتی تایەفیو خوازیاری کۆتایی پیهینانی تایەفی یەت بون.ئەمەش هاوکاتە لەگەل نارەزایەتی یەکانی خەلکی ئازادیخوازی عیراق کە بە جۆریک لە جۆرەکان باردودۆخی سیاسی و دەسەلاتداریتی هەردولا خالی هاوبەشیان زۆرە.هەر ئەمەش وای کردوە کە خۆپیشاندەران پەیامی هاوپشتی بو یەکتر بنیرنو لە دروشمەکانیان رەنگبداتەوە .بو نمونە لەهەردو لا دروشمی لا سنیە لا شیعیە دولە دولە علمانیە یا خود من بیروت الی بغداد نقلع الفساد بەدی دەکریت.

ئەگەر جی لەسەرەتای نارەزایەتی یەوە سەرانی حکومەت بەلینی جیبەجی کردنی داواکەی دان کە بە زوترین کات زبلو پاشەرۆکەکە پاک دەکەنەوەو لیپرسینەوە لە وەزیرو بەریوەبەرە گەندەلەکان بکەن بەلام بە حکمی دابەش بونی تایەفی دەسەلات هەمیشە لە پال هەر کاریکدا دەستی گەندەلی و دزی بەکار دینن.لەمبارەیەوە وەزیری ژینگە ریکەوتنی لەگەل کۆمپانیایەکی سەربەتایەفەی خۆیان کردوە بە بودجەیەکی زۆرکە پاشان ئاشکرا بوو کە ئەم ریکەوتنە بەو بودجەیە گەندەلی لە پشتەوەیە. ئەمەش بوە هۆی نازەزایەتی زیاتری خەلکی خۆپیشاندەر .هەر بۆیە خەلکی هیرشیان کردە ناو وەزارەتی ژینگەو داوای دەسلەکاریکیشانەوەی بەریوەبەری گشتی و وەزیریان دەکرد.

بەلام دەسەلاتدارانی تایەفی لە ترسی دەسبەسەر کردنی وەزیرو بەرپرسە گەندەلەکان ناجار بون بو ریگا گرتن لە هیرشی خۆپیشاندەران بەربەستیک دروست بکەن .خۆپیشاندەران دوبارە هیرشیان بردوە بو وەزارەتو بەربەستەکەیان تیکداو زیاتر لە ١٥٠ کەس لەناو وەزارەت مانیان گرت و داوایان کرد تا خواستەکیان بەدی نەیەت ناجنە دەرەوە بەلام دوبارە روبەروی هیزی چەکداربونەوەو بە زەبری هیزی جەک مانگرتوەکانیان وەدەرناو بە پیی هەوالەکان تا ئیستا دەیان کەس برینداربونەو زیاتر لە ١٥٠ کەسیش دەسگیر کراوە لە نیویاندا رابەرانی نارەزایەتی یەکانی بەدی دەکریت.

دیارە هەتا ئیستا ش نارەزایەتی بەردەوامە ئەگەر جی حکومەتی تایەفی و کوتلەکانی هەول دەدەن بەهەر شیوازیک بوە کۆتایی پی بینن.

بیگومان ئەوەی لیرەدا پیویستە بیلیین ئەوەیە کە ئەم نارەزایەتی یانە ئەگەر جی زۆر بەرهەقەو شیوازیک لە ریکخراوبونی سەرەتایی بە خویەوە گرتوە بەلام لەهەمو رویەکەو زۆر سەرەتایەو لە ژیر سایەی یەک رابەری سیاسی دا نیە .ئەمە جگە لەوەی هیشتا یەکیتی یە کریکاری یەکان و حزبو ریکخراوە سۆسیالیست جەپەکان ،سەرەرای هەر رەخنەیەک لیان، بە گشتی رۆلی کاریگەریان نی یە کە ئەمەش لاوازی یەکی گەورەیەو ئەگەری بەلاریدابردنی لە لایەن کوتلە تایەفی یەکان ئاسانتر دەکات .

بەلام گومان لەوەدانی یە کە بەهەر پلەیەک خۆپیشاندەران و رابەرەکانیان خۆیان ریکبخەن لە گەرەکو کارگەو فەرمانگەکان و زانکۆۆ خۆیندنگاکانو دامەزراوەکانی تر و ،هەمویان خۆیان لیکهەلپیکن ،بە تایبەتی لە شوراو ئەنجومەنە جەماوەری یەکان و هەنگاو بە هەنگاو ستراتیژو تاکیتکی گونجاو دیار بکەن لە ریگای ئەم نارەزایەی یانە ئەوە دەسکەوتی زیاتری ئابوری و کۆمەلایەتی و سیاسی بەدەست دینن. بەمەش رەوتی جولانەوەی نارەزایەتی یەکانیان لە دەستیوەردانی کوتلە تایەفی یەکان و سەرانی دەسەلات دەپاریزن.

پر کردنەوەی ئەم کەموکوری یان لە ئایندەدا دەتوانی کەموکوری یە سیاسی یە کانیش بر کاتەوە کە گەورەترینیان نەبونی یەک حزبی کۆمۆنیستی کریکاری یە کە بتوانی زۆربەی کۆمۆنسیتەکان و رابەرانو هەلسوراوانی کریکاری و کۆمۆنیستی لە دەوری یەک بەرنامەو سیاستو ئاسوی سۆسیالیستی کۆبکاتەوەو ریکخراو یەکگرتویان بکات.

سەرەتای ئەیلولی ٢٠١

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …