ڕاپۆرتی بەشداری ڕیکخستنەکانی حزب لەخۆپێساندانەکاندا
ئەمڕۆ 12/9/2015 سەدان هەزار کەس لە سەراسەری ئەوروپادا رژانە سەر شەقامەکان و دروشمی (پەنابەران بەخێربێن) یان بەرزکردەوە و داوایان لە حکومەتەکانی ووڵاتەکانیان کرد کە دەرگا بەرووی ئەو خەڵکانەدا بکەنەوە کە کارەساتی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست روبەرووی مەرگی کردونەتەوە. بەمجۆرە جارێکی دیکە خەڵکی مرۆڤدۆست و یەکسانیخوازی ئەوروپا بەها ئینسانیەکانی ئەوروپایان شەکاندەوە کە ماوەیەكە لەلایەن دەوڵەتانی بۆرژوازی و رەوتە راسیست و فاشیستەکانەوە هێرشی دەکرێتە سەر.
شارەکانی لەندەن، ئاهوس لە دانمارك، هیلسنکی لە فنلەندا، نمایشی دەیان هەزار کەسیان بەخۆوە بینی کەلەلایەن رێکخراو و پارت و کەسایەتیە سۆشیالیست و مرۆڤدۆست‌و یەکسانیخوازو چەپەکانەوە سازیان دابوو. هەروەها لە چەندین شاری دیکەو ووڵاتانی دیکە رێپێوان و خۆپیشاندانی هەزاران کەسی بۆ هەمان مەبەست بەرێخرابوو.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەیان هەزار کەس بە رێپێوان بەرەو ماڵی سەرۆك وەزیران کە هاوکات شوێنی کارەکەشیەتی لە (داونین ستریت) بەرێ کەوتن و دروشمی ( پەنابەران بەخێر بێن) یان دەوتەوە و لەسەر پلاکاردو لافیتەکان دروشمی بەرگری لە پەنابەرانیان بەرزکردبوەوە. چەندین کەسایەتی سیاسی لەوانە جێرمی کوربن لێدەری نوێی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکرات و پارتی سەوزو چەند هونەرمەندی بەناوبانگ بەشداریان کرد‌و لە بەرژەوەندی کردنەوەی دەرگاکان بەرووی پەنەباراندا بەتایبەتی پەنابەرانی ناوچە جەنگیەکانی وەکو سوریا‌و لیبیا قسەوباسیان کرد. شایانی باسە هاورێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لە لەندەن بەشداریان لە رێپێوان و خۆپیشاندانەکەدا کرد‌و پلاکاردی حزبیان بەرزکردەوە.
لە شاری ئاهوسی دانمارك بە ئامادەبونی دەیان هەزار کەس لە ناوەڕاستی شارەوە ڕێپێوان بە شیعاری پەنابەر بەخێرهاتن بەڕێکەوت بەرەو ( بۆتانیسکە هاڤە) کە پارکێکی گەورەی شارە. لەوێ خۆپیشاندەران کۆبونەوەو چەندین وتار‌و مۆسیک و گۆرانی کە تەعبیربو لە هاوپشتی لەگەڵ پەناباران پێشکەشکرا. شایانی باسە لاوژە جەواد کادیری حزب لە دانیماڕک وتارێکی پێشکەشکرد و ووتی:( دانیمارک تەنها بریتی نیە لەوانەی یاسای دژی پەنابەری دەردەکەن، بەڵکو بەرەیەکی تری بەهێزیش هەیە..) هەروەها باسی زەرورەتی گەڕانەوەی ئارامی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، تێکشکانی داعش، کۆتایی هێنان بەشەڕ لەو ناوچەیەدا، ڕاگرتنی کۆمەک پاڵپشتی رۆژاوا بۆ حکومەتە دیکتاتۆرەکان‌و فرۆشتنی چەک پێیان، کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی زلهێزەکان لە کاروباری ئەم وڵاتانەو گەڕانەوەی ئارامی بۆیان.
لە هێلسنکی لە بەردەم پەرلەمانی فنلەنداهه‌زاران كه‌س گردبوونه‌وه‌یان ئەنجام دا‌و هاوپشتی و هاوسۆزی خۆیان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ربڕی. ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسه‌تمه‌دار، په‌رله‌مانتار، هونه‌رمه‌ند… قسه‌وباسیان بۆ به‌شداربوانكردو خۆشحالی و پیشوازی خۆیان بۆ هاتنی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی. شایه‌نی باسه ئەندامان و دۆستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەو شارە بەشداری چالاکانەیان هەبوووە، یه‌كیك له قسه‌كه‌رانی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه به‌ها عمر ناسراو به ’’رِیبوار عارف’’ کادری حزب بوو كه له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌هاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی هاوپشتی ئینسانی له ولاتانی ئه‌وروپاكردو هه‌ڵوێست و چالاكیه‌كانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی به‌رزنرخاندو هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌م بزوتنه‌وه ئینسانیه‌ی كه ئه‌مرۆ هاتووه‌ته مه‌یدان وه‌ك چۆن بۆ هاوپشتیكردنی په‌نابه‌رانه به‌وشێوه‌یه‌ش جوڵانه‌وه‌یه‌كه دژ به ئاكامه‌كانی شه‌رِو كوشتار‌و نائه‌منی و بێكاری و هه‌ژاری، جوڵانه‌وه‌یه‌كی دژ به راسیزم و نەژادپه‌رستیشه كه ده‌یانه‌وێت سیمای په‌نابه‌ران ناشیرین بكات.
له به‌شیك له قسه‌كانیدا باسی لە هۆکاری پەناهێنانی بە لێشاوی پەنابەران کرد‌و هۆكاره‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بوونی شه‌ڕو نائه‌منی و سەرکوتی سیاسی له ئه‌فریقاو خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا كه به‌داخه‌وه زۆرێك له حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ده‌ستیان هه‌بوو له پشتگیریكردنی ئه‌و هێزه سه‌ركوتگه‌رو دیكتاتۆرانه‌دا له‌و شه‌ڕو كوشتارانه‌دا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
رێکخراوی دەرەوە
١٣/٩/٢٠١٥