موزەفەر عەبدولا
لنین گوتەیەکی هەیە دەلی – خەلک زۆرە بەلام کەسیش نی یە – من لە زۆر کورو کوبونەوە ئاماژەم بە گوتەیەی لینین داوە لەسەر پیگەو گرینگی مرۆڤی رابەری سیاسی و کۆمەلایەتی بو کوکردنەوەو ریکخستنی کریکارانو خەلکی ستەمدیدە .جا لنین لە شرۆڤەی ئەو گوتەیەی دەلی: مەبەست لەوەی کە خەلک زۆرە بیگومان لەهەر وولاتیک و لەسەراسەری دونیا خەلک زۆرە یانی وەک تاکی مرۆڤەکان زۆرن بە پەرشو بلاوی . بەلام خو ئەگەر نارازیش بن بە ستەمو جەوسانەوەیەک کە لەسەریانە بەلام ناتوانن بەو خەلکە زۆرەش کۆتایی بەو ستەمە بینن.بەلام کاتی دەلی کەس نی یە مەبەستی کەسی رابەرە لەناوی ئەو خەلکە زۆرەدا.
کەسی رابەری سیاسی وکۆمەلایەتی ئەو کەسەیە کە جگە لەوەی قولتر نارازی یە بەو جەوسانەوەیە هاوکات زۆر بە قولی و بابەتیانە درک بە ستەموجەوسانەوەو هۆکارە ئابوری و سیاسی یەکانی دەکات . هاوکات رۆلی سەرەکی و رابەری دەبینی لە دژی ئەو ستەمو جەوسانەوەویەو هۆکارەکانی و پاریزەکانی.ئەمەش لە ریگای کوکردنەوەی دەنگە نارەزای یەکان و گردکردنەوەیان و ریکخسنیان لە دەوری یەکتر و بەهیزکردنی یانو، زیاتر رۆشن کردنەوەیان لەسەر ریگای خەبات و تیکوشان بو کۆتایی هینان بە ستەمو جەوسانەوە. بیگوما ئەم گوتەی لینین جەخت کردنەوەیە لە گوتە مەزنەکەی مارکس لەبارەی رۆلی مرۆڤ بە گشتی و رۆلی فەیلەسوفو و رابەرە سیاسی و فکری و کۆمەلایەتی یەکان لە ئالوگورو وەرجەرخانە گەورەکان.
من لەم روانگەیەشەوە سەرنجی کەسایەتی هاوری ئازاد ئەحمەد وەک رابەریکی سیاسی و کۆمەلایەتی دەدەمو دەبینم ج لە ناوی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و حزبی کۆمۆنسیتی کریکاری لە کوردستاندا ج لەناوی جەماوەردا لە شوینی کارو ژیانی بە هەق ئەو وەک رابەریکی بە کردەوە رۆلی گەورەی هەبوە.زیندوترین نمونە نارەزایەتی یەکانی شوباتی ٢٠١١ و پیگەی سیاسی و کۆمەلایەتی ئەو بوو لە شاری رانیەو ئەو ناوجەیەدا لەهەر شوینی کە ئازادیان ناسیبی . من لە سەرەتای نەوەتەوەکانەوە ئازادم ناسی .بەلام لە سالی ١٩٩٧ وە لە جوارجیوەی کارو جالاکی حزبیم لە کوردستان زیاتر پیی ئاشنا بووم .ئازاد ویرای رۆشنی سیاسی و فکری بو ئامانەجە سیاسی یەکان هاوکات لە روی جالاکی سیاسی و عەمەلی و هەلخراندنی ریکخستنەکانی حزب و جەماوەر لە جوارجیوەی کارو ژیانیدا بە تەواوی رۆلی رابەری دیار بوو. کەسیکی بە ئیرادەو ئامادە لە کاتی کیشەو گیروگرفتەکان و دوزینەوەی ریگا جارەبویان. کەسیکی هەمیشە گەشبین و دل پر ئومیدو دلسۆزو خاوەن نەزعەیەکی ئینسانی قول و ئینساندۆست . بەلام بە داخەوە ئەم مرۆڤە مەزنە مرۆڤدۆستو رابەرەی خەلکی ستەمدیدەو جەوساوە لە لایەن کەسانیکەوە کۆتایی بە مەرگی هات کە هەرگیز جاوەری کراو نەبو بو هیج کەسیک.
من هەمیشە لەو ساتەوە بیر دەکەمەوە تا بمینم هەر ئاواش بیر دەکەمەوە کە جۆن ئەو کەسانە ،جا هەر کەسیک بن کە دیارە ئیستا کەسانیک تومەتبارن بەم تاوانە- توانیان ئەم تاوانە بکەن.هەلبەت رەنگە ئاسایی تر بی ئەگەر ئازاد لە جوارجیوەی رابەری کردنیکی نارەزایەتی جەماوەریدا تیرۆر بکرایە.بو نمونە لە نارەزایەتی یەکانی ١٧ شوباتی ٢٠١١ لە رانیەو دەوروبەری کە جولینەری سەرەکی ئەو نارەزیەتی یانە بوو. یاخود تیرۆر کردنی لە لایەن ئیسلامی یەکانەوە وەک هاوری یان شاپورو قابیل .یاخود وەک کارەساتە تیرۆریستی یە ئاشکراکەی تەموزی ٢٠٠٠ لە لایەن یەکیتی نیشتیمانی و بە شەرپەرشتی نەوشیران مستەفاوە .بەلام هەرگیز کەس جاوەریی ئەوەی نەدەکرد لە روداویکی بەو شیوەیە ئیستا بکوژری. بەلام گومان لەوەدانی یە کە کوشتنی هاوری ئازادیش وەک زۆر روداوو تاوانی تر لە جوارجیوەی ئەو هەلومەرجەدایە کە یەک دوو دەیەیە لە کوردستانو عێراقدا زالە،بە تایبەتی ئاشکرانەکردنی باری یاسایی و دەسگیرنەکردنو دادگایی نە کردنی تاوانباران ئەوە ئەوەندەی تر تاوانەکەو کارەساتەکە قولتر وسەختر دەکاتەوە.
دیارە کومونیستەکان و حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئەمە تاقی کردنەوەی یەکەمی نی یە کە دەستی تاوان دەگاتە ئەو ئەندامو کادرو رابەرانەی لە لایەن کەسان و لایەنە قەومیو ئیسلامی یە تاوانبارەکانەوە بە ئاشکرا تیرۆر دەکرین و تاوانبارانیش یان لە دەسەلاتدان و یاخود لەپال سەرانی دەسەلات ئازادن و هیج لیپرسینەوەیەکیان لەگەل ناکری. بەلام ئەم بارودۆخەش دەگوری وکۆتایی دیت و رۆژکاریگ دیت بەهیزی سیاسی و کۆمەلایەتی جەوساوەکان لەسەر هەمان ئاسوو ئامانجەکەی هاوری ئازاد کۆمەلگا لە لایەن دەسەلاتی راستەوخۆی خەلکەوە بە شیوازیکی ئازادانەو دادپەروەرانە بەریوە ببری .وە هەمو ئەو تاوانبارانە دەسگیرو دادگایی بکرین و سزا بدرین. نیشانەکانی ئەو ئالوگورو وەرجەرخانە هەر ئیستا لە نارەزایەتی قولی خەلکی ستەمدیدە دیارە لە دژی دەسەلاتداران کە لە سایەیاندا بکوژانی هاوری ئازادو ئەوانی تریش دەسگیر و دادگایی ناکرین. یادی هاوری ئازاد هەمیشە زیندەو سورو بەردەوامین لەسەر ریگای خەباتی بو بەدی هینانی ئازادی و یەکسانی.
کۆتایی ئۆکتۆبەری 2015