ئازادیخوازان وکۆمۆنیستەکان لەئۆتاوا، بەخۆپیشاندانێکی گەورە پەیامی خۆیان گەیاند بەدژی ملهوڕیەکانی حکومەتی ئەردۆگان لەتورکیا.

بەدوای دەخالەتی ڕووسیا لەشەڕی دژ بەدەوڵەتی ئیسلامی تیررۆریست لەسوریا، وگۆڕانی هاوکێشەکان ودڵنیایی تورکیا لەئاشکرابوونی پشتیوانیەکانی لەداعش. ناچار دوای سەرکەوتنەکانی لەهەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەردۆگان بەبیانووی شەڕ دژی پەکەکە. شەڕی ناوخۆیی دژ بەئازادیخوازن لەشارەکانی کوردستانی تورکیا وکوشتنی خەڵکی سڤیڵ لەمنداڵ وژن وپیاوی ئەوشارانە هەڵگیرساندووە. وەلەهەوڵی بەرتەسکردنەوەی زیاتری ئازادیەکان وڕوونانە بەرەو دیکتاتۆریەت لەسەراسەری تورکیا. ئەمانەش هەمووی بەبەر چاوی ڕۆژ ئاواوئەمەریکای دەهۆڵ لێدەری دیمۆکراسیەوە ئەنجام دەدرێت.

بەوبۆنەوە لە ١٨ی جەنیوەری ٢٠١٦ ئازادیخوازن وکۆمۆنیستەکان خۆپیشاندانێکی گەورەیان سازدا. سەرەڕای ساردی کەش وهەوای لەڕادەبەدەر کەپلەی گەرما ٢١پلە لەژێر سفرەوە بوو، بەڵام پتر لە٤٠٠ لەتینوانی ئازادی وئاشتی لەبەردەم پەرلەمانی کەنەدا، بۆماوەی پتر لە٢کاتژمێر گردبوونەوەیان ئەنجام دا. شایانی باسە ئازادیخوازان لەشارەدوورەکانی دیکەی کەنەدا، وەک تۆرنتۆ ومۆنتریال ئامادەییان هەبوو. هەروەها ڕێکخراو وپارتی چەپ وکۆمۆنیستی کەنەداییش بەشداریانکرد. ئەندام وهەوادارانی پارتەکۆمۆنیستەکانی ئێران وتورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادەبوون.

شایانی باسە ڕێکخستنەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەشیعارەکانی دژ بەملهوڕیەکانی حکومەتی فاشتی تورکیا بەشداریان کرد. شیعارەکان(کوشتاری خەڵکی کوردستانی تورکیا،لەلایەن حکومەتی تورکیا مەحکومە، تەنیا ئازادیخوان دەتوانن بەربەم کوشتارە بگرن،….). وە ژمارەیەکی زۆر لەبەیاننامەی حیزب کەسەبارەت بەوهێرشانە دەرکرابوو، بەهەردوو زمانەکانی ئینگلیزی وکوردی بڵاوکرانەوە.

بەشێکی گردبوونەوەکە بریتی بوو لەووتارخوێندنەوەی لایەنەکان. نوێنەری ئەکادیمستانی تورکیا ودنیا کەپتر لە١٠٠٠ ئەکادیمست ئیدانەی ئەم هێرشانەی کردبوو خوێندرایەوە.

بەدوای ئەودا ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، کەتێیدا ئیدانەی ئەوهێرشە نائینسانی فاشستیانەی حکومەتی قەومی ئیسلامی لەتورکیا دەکرد، لەلایەن هاوڕێ(ئاراس ڕەشید)ەوە بەزمانی ئینگلیزی خوێندرایەوە.

ڕەحمانی نەجات قسەکەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ووتاری کۆتایی پێشکەش کرد.

شایانی باسە میدیای کەنەدی ئامادەییان هەبوو وڕیپۆرتاژی تایبەتیان ئامادەکردبوو.

١٩ی جەنیوەری ٢٠١٦

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *