لە مەراسیمو ئاهەنگیکدا رۆژی جیهانی ژنان ریزلیگیرا

رێکەوتی ٥ی مارس بە بەشداری زیاتر لە سەد کەس لە ژنانو پیاوانی یەکسانیخواز لە مەراسیمو ئاهەنگیکی شکۆداردا ریز لە رۆژی جیهانی ژنان گیراو، ئامادەبوان دەنگی نارەزایەتی و هاوپشتی خۆیان خستە پال هەمو ئەو دەنگە نارازی یە کە لەسەراسەری جیهان لەم رۆژەدا بەرزدەبیتەوە لە دژی ستەمو جەوسانەوەو نایەکسانی کە دەکریتە سەر ژنان. سەرەتای مەراسیم لە لایەن ژوان فەریدە غازی یەوە وەک پیشکەشکاری مەراسیمەکە بە وتەی بەخیرهاتنی ئامادەبوان و گرینگی ئەم رۆژە جیهانی یە لە میژویی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان دەستی پیکرد. پاشان دەقەیەک وەستان و بی دەنگی راگەیاند بۆ بەرزراگرتنی یادی هەمو ئەوانەی لە پیناوی ئازادی و یەکسانی و مافەکانی ژنان گیانیان بەختکردوە. هاوکات هەموئەوانەی بونەتە قوربانی ئەم ستەمو بیمافی یە.وە لەمبارەیەوە ئاماژەی تایبەتی دا بە هەزاران قوربانیانی لە ژنانی شەنگال کە لە لایەن جەتە تیرۆریستی یە ئیسلامی یەکانی داعشەوە کوشتو برو لاقەو بە کۆیلەکران. پاشان خویندنەوەی شعریکی شیرکۆ بیکەسی شاعێر کە بۆ ٨ مارسی نوسی بو بە دەنگی شیرکو بیکەسی شاعیر نیشاندرا. هەروەها وتاری دەستەی سەرپەرشتی مەراسیمو ئاهەنگەکە لە لایەن ئاشنا رەزاقی یەوە خویندرایەوە کە تیایدا ویرای ئاماژە بە گرینگی ئەم رۆژە لە میژویی بزوتنەوەی ژنان ، هاوکات ریشەی میژویی ئەم رۆژە کە لە لایەن هەزاران ژنی کریکارەوە نزیک بە سەدونیویک لەمەوبەر لە ئەمریکاوە دەستی پیکردوەو ، پاشان پیشنیاریکردنی ئەم رۆژە لە لایەن کلارا زتکینەوە وەک رۆژی جیهان نارەزایەتی ژنان باسی لیوەکرا.

بەندیکی تری بەرنامەکە قسەوباسی دیپتی زەخاریا بەرپرسی فەرمانگەی پەرەوەردەو تەندروستی ژنان لە سدنی بو کە ئاماژەی بە دۆخی ژنانو یاسا مۆدیرنەکانی دەولەتی ئوسترالیا بو پاراستنی مافەکانی ژناندا دا.

دوای ئەوە سرودیک بە زمانی فارسی لە لایەن فەروخ ،کە بیژەری رادیوی دەنگی نویی فارسی یە لە سدنی، پێشکەشکرا. بە دوای ئەودا رەوف عبداللە بە دەنگە زولالەکەی بە وتنی یەکیک لە گۆرانی یە رۆمانسی یەکانی خالقی مەراسیمەکەی زیاتر رازانەوە. پاشان فلمیکی دۆکیمەنتی لەبارەی توندوتیژی و پیشیلکاری مافەکانی ژنانەوە لە وولاتانی جیاجیای دونیا کە لە لایەن مەنسور رەزاقی یەوە ئامادە کرا بو نیشاندرا.

هەر لە جوارجیوەی برگەکانی بەرنامەکەدا پیشکەشکارەکە ئاماژەی بە جەندین بەلگەو راپۆرت و ئامار لەسەر پرسی ژنان دا،ئەمە جگە لە خویندنەوەی جەند کۆپلە شعر بە زمانی کوردی و ئینگیزی لەبارەی مافەکانی ژنانەوە هەروەها پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی هەمبستگی لەگەل کریکارانی ئیران و ریکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی ئیران. بەشی دوەمی بەرنامەکە دوای پشوی خواردنو خواردنەوە بریتی بو لە شایی و هەلپەرکی و سەما بە بە بەشداری گورانیبیژو مۆسیکژەن وەلی توپراک.

لە کۆتاییدا ژوان فەریدەو جیمەن عارف بەناوی دەستەی سەرپەرشتی یەوە ویرای سوپاسگوزاری لە ئامادەبوان هاوکات داوای لیبوردنیان کرد لە هەر کەموکوری و لاوازی یەک کە لەم بونەیەدا هەبوە کە پەیوەندی نەکردنی پیشوەختی دەیان کەس بو بەشداری مەراسیمەکە کاریگەری هەبو لەسەر کەموکوری و لاوازی یەکان. لە کۆتاییدا ویرای پیرۆزبایی راگەیاندنمان بە بونەی ٨ مارسەوە لەهەمو لایەک، هاوکات دەستەی سەرپەرشتی سوپاسی بی پایانی هەمو ئەوانە دەکات بەشدار بون لەهەمو بواریکەوە بۆ ریکخستنی ئەم مەراسیمە بە تایبەتی بەریزان: ئاشناو مەنسور رەزاقی و ژوان فەریدەو سروە وەهاب و شیرین مورادو خەندە علی و پەیمان سالح سەیران عارف و زۆری تر

دەستەی سەرپەرشتی مەراسیم و ئاهەنگی ٨ مارسی رۆژی جیهانی ژنان

سدنی – ئوسترالیا

٦-٣-٢٠١٦

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *