نوری به‌شیر:
راپه‌ڕین و شوراکان له‌کوردستان، دووشتی لێکهه‌ڵپێکراون، باسکردنی مێژووی نوێی کوردستان به‌بێ باسکردنی شوراکان، ناته‌واوه! شوراکان، ده‌وره‌یه‌کی نوێ بوو له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و کۆمۆنیزم و چه‌په‌کان، له‌ده‌ره‌وه‌ی کایه‌ی سیاسی حز‌به بۆرژوا ناسیونالسیته‌کانی کوردایه‌تی، که‌تا ئه‌وکاته له‌شاخ ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ریدا. ئه‌وه‌بوو کۆمۆنیسته‌کان و چه‌پ و ئازادیخوازان، له‌ناو شاره‌کاندا کۆمیته‌کانی راپه‌ڕین و خۆئاماده‌کردن بۆ راپه‌ڕنیان سازدا، به‌دوای پاکردنه‌وه‌ی کوردستان له‌یه‌که‌مین رۆژ و دوه‌مین رۆژدا، ده‌ستبرا بۆ دامه‌زراندنی شوراکان له‌گه‌ڕه‌ک و کارگه‌کاندا، بۆ به‌شداری جه‌ماوه‌ر له‌خۆرێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردندا، واته شوراکان هه‌م یاسا دا‌نه‌ر بن و هه‌م یاسا به‌ڕێوه‌به‌ر بن، واته ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵک له‌کوردستاندا، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبانه. ئێمه کۆمۆنیسته‌کان هه‌ر ئه‌وکات ئه‌وه‌مان لاروون بوو، که‌حزبه‌کانی کوردایه‌تی ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆیان لیده‌رده‌چێت و له‌کۆبونه‌وه‌کانی ساڵی 1991 دا ئه‌مه‌مان بانگه‌واز کرد‌و له‌دروشمه‌کانی ئه‌وکاتدا جگه له‌مافه‌کانی ژنان وکرێکاران و باشکردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵک ئه‌وه‌بوو، ‘ ئه‌و حزبانه ناتوانن نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بن”!، بۆیه له‌یه‌که‌مین کاره‌کانی هه‌موو حز‌به بۆرژوازیه کوردیه‌کان که‌به‌ره‌ی خۆیان کۆکرده‌وه…، به‌هه‌موو کێشه‌یه‌ک که‌هه‌یانبوو، له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵکدا یه‌کیان گرت و دژی وه‌ستانه‌وه‌و هێرشیان کرده سه‌ر شوراکان. حزبه‌کانی کوردایه‌تی هه‌ر ئه‌وکات ده‌ترسان که ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵک، جێگا بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاڵانکارو ملیشیایی ئه‌وان ناهێڵێته‌وه، هاوکاتی سه‌رکوتی شوراکان وه‌ک ده‌سه‌لاتدارێتی جه‌ماوه‌ری کر‌ێکاران و زه‌حمه‌تکێشان له‌کوردستان، که‌وتنه پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان راپه‌رینیان سازداوه، ته‌بلیغ بۆ کوردایه‌تی و فرۆشتنی پیرۆزیه‌کان به‌خه‌ڵک، له‌کاتێدا سه‌رانی ئه‌و حزبانه خۆیان دانیان نا به‌وه‌دا که‌کاتێک ئه‌وان هاتنه ناو شار‌و شارۆچکه‌کان، پاککرابۆوه له‌هێزه‌کانی رژێمی بۆرژوا ناسیونالسیتی حزبی به‌عس. ئه‌گه‌ر گوێبیستی ژماره‌یه‌ک رۆشنبیر بن ئه‌مساڵ که‌له‌و ده‌ورانه‌دا مه‌وجود بوون و که‌متر له 25 ساڵی رابردوودا قسه‌یان له‌سه‌ر کۆمیته‌کانی راپه‌ڕین له‌شاره‌کان که‌دروستکرابوون بۆ راپه‌ڕین، ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ده‌یکه‌ن، که‌متر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌وری چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌رپه‌ڕیندا ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ده‌یکه‌ن و راستیه‌کان وردتر باس ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر له‌کورته‌یه‌کدا رونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ین، ده‌ڵین که خه‌ڵکی کوردستان، تا ده‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه، خۆشخه‌یاڵی به‌ده‌سه‌ڵاتی حز‌به خۆماڵیه کوردیه‌کان زۆر به‌هێزبوو، به‌ڵام خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، به‌عه‌مه‌لی بۆی ده‌رکه‌وت که‌گرتن و راونان و برسیکردن و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی عه‌ره‌بی، کوردی بیکات، هه‌ر هه‌ژارکردنی خه‌ڵک و نه‌بونی شیری مناڵ و موچه‌و ئاو و کاره‌بایه بۆیان و هیچ جیاوازی نیه، هه‌ر بۆیه به‌وردی گوێبیستی چاو پێکه‌وتنه‌کان بن بزانن راستی راپه‌ڕین و شوراکان چۆن بووه‌و ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه هیچ خۆشخه‌یاڵی به ته‌زویر کردنی مێژوو له‌لایه‌ن حز‌به بۆرژوازیه‌کانه‌وه، نه‌مێنێت و ده‌بێ خه‌ڵک ریزی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژی و حزبه‌کانی کوردایه‌تی ساز‌بدات، ئه‌ویش له‌رێکخراوبوومن و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵک خۆیاندایه له‌شوراکاندا. 8/3/2016