کۆڕێکی فکری بۆ موحسین کەریم له‌شاری کەلار سەبارەت بە ۆکاری قەیرانەکانی هەرێم

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣-٤-٢٠١٦ وەکو بەشێك لە چالاکیەکان بۆ پێشوازی لە یەکی ئایار، لە کتێبخانەی گشتی لە شاری کەلار، ئێوارە کۆڕێك بۆ موحسین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی ئازادیخوازی شارەکەوە سازکرا. کۆڕەکە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر رۆشنایی تیۆری قەیرانی مارکس دا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی چەپ‌ و سۆشیالیست‌و مارکسیست ئامادەی کۆڕەکە بوون.

موحسین کەریم بابەتەکەی خۆی لە چوار تەوەرەدا خستەروو. لە تەوەرەی یەکەمدا ئاماژەی بە بنچینەی قەیرانی سیستەمی سەرمایەداری کرد لە روانگەی مارکس ەوە کە بەتیۆری مەیلی دابەزینی رێژەی قازانج ناسراوە. لە تەوەرەی دواتردا ئاماژەی بە قەیران لە ووڵاتانی ژێردەستەی ئیمپریالیزم کرد وەکو رەنگدانەوەی قەیرانی ئابوری لە وڵاتانی ئیمپریالیستیدا. وە کوردستانیش وەکو بەشێك لە حێراق وەکو ووڵاتێکی سەرمایەداری ژێردەستەی ئیمپریالیزم کە قەیرانی ئێستا، رەنگدانەوەی قەیرانی سەرمایەی ئیحتکاری و ئیمپریالیستیەو لەوبارەوە ئاماژەی بەو زانیاری و داتایانە کرد کە لەوبارەوە نوسەران و شارەزایانی ئابوری لەسەر ئابوری کوردستان نوسیویانە چ لەرووی گەشەی ئابوری و چ لەرووی داشکان و قەیرانی ئابوریەوە.. دواتر باسی نەخشی قەیرانی ئابوری کرد لەسەر قەیرانی سیاسی. هەر لەوبارەوە ئاماژەی بە جێگاو رێگای دەوڵەتەکان کرد لە مەیدانی ئابوری‌و جێگاورێگایان لە پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەی ئیمپریالیستیدا، کە خەسڵەتێکی سەرکوتگەریان دەداتێ.. لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەجێگاورێگای پارتە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان کردو کێشەو ململانێکانی نێوانی وەکو رەنگدانەوەی کێشەی ئابوری و بونیانی سەرمایەداری‌ لە کوردستان وەسف کرد. هەر لەوبارەوە باسی لەوەکرد کە کێشەکانی وەکو کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و شکستی حکومەت و بێکارکردنی پەرلەمان خۆیان رەنگدانەوەی ئەو قەیرانە ئابوریەن کە بەرۆکی سیستەمی سەرمایەداری گرتوە لە کوردستان و حیزبەکانیشی تووشی لێکترازان و ململانێی و سەخت و بنبەستی سیاسی کردوە.

دوای باسەکەی موحسین کەریم، بەشداربووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان بابەتەکەیان هەمەلایەنتر و دەوڵەمەند تر کرد و دوای نزیك بە کاتژمێر و نیوێك کۆڕەکە کۆتایی پێهات.

شایانی ووتنە کۆڕەکە لەلایەن بەڕیز جمال برایم ەوە بەڕێوە چوو.

راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٣-٤-٢٠١٦

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *