ئێوارە کۆڕێك لە ناوەندی ئەندێشە

دەربارەی هۆکارو بنەمای قەیرانەکانی هەرێمئێوارەی ئەمڕۆ٧/٥/٢٠١٦ لە ناوەندی ئەندێشە، لە شاری سلێمانی، بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی‌ و هەڵسوڕاوی سیاسی‌و کرێکاری‌و چەپ کۆڕێکی فکری بۆ موحسین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەسترا کە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی هۆکاری قەیرانەکانی هەرێم لەبەر رۆشنایی “تیۆری قەیران”ی مارکس دا.

سەرەتا موحسین کەریم باسەکەی خۆی لە (٤) تەوەرەدا خستەروو کە بریتی بوون لە: ناساندنی تیۆری قەیرانی مارکس، کە بە “یاسای دابەزینی مەیلی رێژەی قازانج” ناسراوە، قەیرانی ئابوری لە ووڵاتانی سەرمایەداری ژێردەستەی ئیمپریالیزم وەکو رەنگدانەوەی قەیرانی ئابوری لە وڵاتانی میترۆپۆڵ و ئیمپریالسیتیدا. تەوەرەیەکی دیکە بۆ جێگاورێگای دەوڵەت بوو لە ووڵاتانی سەرمایەداری ژێردەستەدا وەکو پارێزەری هەلومەرجی هێزی کاری هەرزان و کرێکاری بێدەنگ کراو کە لەکاتی قەیراندا ئەم دەورەی سەرکوتەی دەوڵەتی بۆرژوایی راشکاوانەتر ودڕندانەتر دەبێت.

لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە قەیرانی سیاسی نێوان هێزەکانی بۆرژوازی وەکو رەنگدانەوەی قەیرانی ئابوری دەردەوکەێت و لەکاتی قەیرانی ئابوریدا توندتر دەبێتەوە. باسی لەوەکرد کە هێزەکانی بۆرژوازی لەسەر چۆنیەتی ئیدارەی کۆمەڵگاو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی سەرمایەو چیی بۆرژوازی و رێگرتن لە جموجوڵەکانی چینی کرێکاردا بەرەو هەڵپێچانی سەرمایەداری، ململانێ‌و کێشە دەکەن.

لەو روانگەیەوە باسی لە کیشي سیاسیەکانی نێوان حزبە بۆرژواییەکانی کوردستان کرد و وەکو ئاکامی بنەست و قەیرانی سیستەمی سیاسی ئابوری بۆرژوازی لە کوردستاندا ناساندی، نەك بە پێچەوانەوە کە خۆیان رایدەگەیەنن گوایە قەیران وکێشەی ئابوری هەرێم ئاکامی کێشەی نێوانیان بێت و بە رێکەوتن و چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم‌و سازدانەوەی پەرلەمان بتوانن کێشەو قەیرانی ئابوری و نەبوونی و هەژاری چارەسەر بکەن.. وە ئەوەی رونکردەوە کە ئەم بانگەشەیە تەنها لەباری سیاسیەوە چەواشەکاری‌و دوورخستنەوەی جەماوەری بێبەشی کوردستانە لە سەرچاوەی کێشەو قەیرانەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی، وە لەباری ئابوریەوە داسەپاندنی هەژاری‌و برسێتی زیاترە بەسەر چینی کرێکارو جەماوەری کەمدەرامەت و زەحمەتکێش‌و شکاندنەوەی قەیرانەکەیە بەسەر شانی ئەواندا.

لە کۆتایی و دوا تەوەرەدا باسی لەوە کرد کە رێگای دەرچوون لە قەیرانی ئابوری و بێگومان بەدوای ئەویشدا قەیرانی سیاسی دەستبردنی چینی کرێکارە بۆ دەسەڵاتی سیاسی و بەرپاکردنی شۆرش. بەپێچەوانەوە بۆرژوازی لەرێگای توندکردنەوەی چەوسانەوەو بێمافی زیاتر بەسەرچینی کرێکارو جەماوەری بێبەشی کۆمەڵگادا قەیرانەکەی تێدەپەڕێنێت و بۆ دەورەیەکی دیکە کەڵەکەی سامان و سەرمایە و چەوسانەوەی چینی کرێکار دەست پێدەکاتەوە.

دوای تەواوبوونی باسەکەی موحسین کەریم، دەرگای پرسیارو سەرنجی ئامادەبوان کرایەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربوان بە پرسیارو سەرنجەکانیان باسەکەیان فراوانتر و هەمەلایەنەتر کرد و دوای دوو دەورە بەشداریکردن و وەڵامدانەوەی سەرنجەکان لەلایەن موحسین کەریمەوە، ئێوارە کۆڕەکە کۆتایی پێهات.

راگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٧ی ئایاری ٢٠١٦

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *