تەمەنێکی کورت و ژیانێکی پڕ بەرهەم
هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو
لەسەر بانگەوازی ده‌شتی جه‌مال و نوری به‌شیر، رۆژێک بۆ ڕێزلێنان لەژیان و خەباتی هاوڕێ مەنسوور حیکمەت لەبەرواری 18/6/2016 له شاری له‌نده‌ن سازدرا. لەم ڕۆژەدا کە ژمارەیەک لەهاوڕێیان و دۆستانی مه‌نسوور حیکمه‌ت، به‌شداریان کرد، جگە لەپێسکەشکردنی چەند باسێک کەتایبەت بوو بە لایەنە جۆراو جۆرەکانی فکری وسیاسی هاوڕێ مەنسوور حیکمەت، هاوکات بەشێک لەبەرهەمەکانی خرانە ڕوو به‌شێوه‌ی مێزکتێب و هاوکات بەسلاید شۆ چەندین وێنە کەتەعبیر بوون لەگۆشە جیاجیاکانی ژیان و کاره‌کانی ئەو نیشاندرا.
مه‌نسوور حیکمه‌ت، وه‌ک مارکسیستێکی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ، که له‌ماوه‌ی 25 ساڵی خه‌بات و کارکردنیدا، ئاڵای کۆمۆنیزمی مارکسی لەبەرامبەر دونیای سەرمایەداریو تەواوی رەوتە بۆرژوازیەکاندا بەرز راگرت و پێداگری لەخەباتی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و جەماوەی چەوساوەکرد وشۆڕشی کۆمۆنیستی وەک تەنها ڕێگای ڕزگاری لەستەمو چەوسانەوە وتەوای زوڵم وزۆرو نایەکسانیەک کەدونیای سەرمایەداری بەسەر بەشەریەتی ئەمڕۆدا دایسەپاندووە، ناساند. لەم راستایەشدا دەستکەوتێکی گەورەی فکری و سیاسی و تەقلیدی خەباتکارانەی بۆ نەوە یەک لەدوایەکەکانی چینی کرێکار‌و کۆمۆنیستەکان جێهێشت. مه‌نسوور حیکمه‌ت ته‌مه‌نێکی کورتی بوو به‌ڵام پڕ ده‌ستکه‌وت بوو.
بەدوای سرودی ئەنتەرناسیوناڵدا به‌رنامه‌ی ئه‌م رۆژه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت لەلایەن نوری به‌شیرەوە بۆ ئامادەوان خویندرایەوە پاشان بیۆگرافیه‌کی کورتی له‌سه‌ر ژیان و کار‌و خه‌باتو باسه‌کانی مه‌نسوور حیکمه‌تی پێشکەش کرد.
به دوای ئەودا، ده‌شتی جه‌مال، باسێکی لەژێر ناونیشانی “ڕووداوەکانی کوردستانی عێراق ڕاپەرینو ڕۆڵێ ناسیونالیزمی کورد”.. شایانی باسە ئەم باسە لەلایەن هاوڕێ ڕێبوار ئەحمەدەوە لەئەنجومەنی مارکس/حیکمەتدا ساڵی ٢٠١١ پێشکەش کرابوو، پێشکه‌شی ئاماده‌بوانی کرد.
پاشان سه‌عید ئارمان له‌سه‌ر مه‌نسوور حیکمه‌ت و فراکسیۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاریی قسەوباسێکی پێشکەش کرد و دوای ئەویش نادیه مه‌حمود، باسێکی بەزمانی عەرەبی بەناوی مه‌نسوور حیکمه‌ت، پۆپۆلیزم وپراکتیکی کۆمۆنیستی، پێشکەش کرد.
هه‌ریه‌که له‌گۆنا سه‌عیدو ئاسۆ که‌مال له‌سه‌ر مه‌نسوور حیکمه‌ت و مه‌سه‌له‌ی ژنان و مه‌نسوور حیکمه‌تو مه‌سه‌له‌ی سیکولاریزم، قسه‌و باسیان کرد.
له کۆتایشدا به‌شداربوانێک یاداوه‌ریان له‌سه‌ر جێگا‌و رێگای مه‌نسوور حیکمه‌ت باسکرد. شایانی باسە ئەم ڕۆژەی ڕیزلێنان لەژیانو خەباتی مەنسوور حیکمەت کەنزیکەی ٣کاتژمێری خایاند فرسەتی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لەهاورێیانو دۆستانی مەنسوور حیکمەتی ڕەخسان تا وێرای ئەوەی ئاوڕێک لەکارو بەرهەمەکانی مەنسوورحیکمەت بدەنەوە، بگرە هەرچی زیاتر تەئکید لەگیانی هاوخەباتیو یەکگرتوویی وکۆبوونەوە لەدەوری ڕێبازێک کەهاورێ مەنسوور تەواوی تەمەنی خۆی بۆ تەرخانکرد، کرایەوە.