با جەماوەری شارستانی یەکڕیز بن دژ بەتیرۆر وتیرۆرستان

 ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی تەموز، ٢٠١٦ ، بەئامادەبوونی پتر لە٥٠٠ کەس. بۆڕێزلێنان لەقوربانیانی تەقینەوەی شاری بەغدا، کەلەناوچەی کەڕادە ڕوویدا لە٣ی مانگی تەموز،گربوونەوەیەک لەشاری ئۆتاوای کەنەدا بەڕێوەچوو. پاش داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکا وهاوپەیمانانی وبەیارمەتی دەستوپێوەندەکانیان لەبەناو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، کەپێکهاتبوون لەحیزب ولایەنە قەومی ودینیەکانی کوردی عەرەبی وسونە وشیعە لەساڵی ٢٠٠٣ وڕووخانی ڕژێمی سەدام. عێراق ڕووبەڕووی سیناریۆیەکی ڕەش بۆتەوە، وڕۆژ بەڕۆژ پرۆسەی سیاسیە قەومی ودینی وتاییفیەکەی ئەمەریکا ودەستوپێوەندەکانی وبەرەوتونێلی ڕەش هەنگاو دەنێت. هەزاران خەڵکی لەپیر وگەنج وژن ومنداڵ وخەڵکی بێتاوان بوونەتە خۆراک وسووتەمەنی ئەودۆزەخەی کەدەیانمەزراندوە. ئەوە جگە لەدواکەوتن وبڵاوبوونەوەی هەژاری وبێئەمنی ودابەزینی ئاستی گوزەران وخزمەتگوزاریە سادەکانی ڕۆژانە. کارەساتی تەقینەوەکەی ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا کەیەکێکە لەڕووداوەکانی تەقینەوە خوێناویەکان کەپتر لە٢٥٠ کەسی تێدا بوونە قوربانی دوبەرابەریش بریندار زەرەری ماددی زۆر.  لەپایتەختی کەنەدا ولەشاری ئۆتاوا ئەوئێوارەیە یادی ئەوڕووداوە بەداگیرساندنی مۆم ودانانی گوڵ ڕێز لەوکارەساتە گیرا و ئەندام پەرلەمان وکەسایەتی قسەوباسیان کرد. ڕێکخراوی کەنەدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئامادەیی هەبوو. ئەویش بەدابەشکردنی بەیانیەکی تایبەتی هەردووڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وکوردستان، کەبۆئەم مەبەستە ئامادەکرابوو، بەهەردووزمانی ئینگلیزی وعەرەبی بەژمارەی زۆر بڵاوکرایەوە، هەروەها بەپۆستەری تایبەتی حیزب بۆئەومەبەستە تێیدا( نابۆشەری ئایینی وتایەفی)بەرزکرابۆوە.شایانی باسە زۆرێک لەکەسانی ئازادیخواز وئینساندۆست بەرەوپیری بەیانیەکەی هەردووحیزب هاتن وگفتوگۆ ودەمەتەقێی لەوگردبوونەوەیە هێنایە گۆڕ.

  حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ کەنەدا

٧ی تەموزی٢٠١٦

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *