١٩ ساڵ لەمەوبەر مەنسوری حکمەت بەوجۆرە باسی تورکیا دەکات…

 بەداخەوە ئێستاش بارودۆخەکە بەهەمان شێوەی ئەو کاتەیە، مادام کە هێشتا کرێکارو کۆمۆنیزم ئەو دەورە پووچەیسوپا وەکو پارێزەری سیکولاریزم و دەوڵەتی نادینی لەناو بیرکردنەوەی خەڵکدا بەتاك نەکردۆتەوە…
ستونی یەکەم
تورکیا
منصور حکمت

بارودۆخی تورکیا قەیراناویە. خەڵک لە نێوان مەنگەیەکی کۆنەپەرستانەدا گیریان خواردوە. لە بارودۆخێکدا کە “دیموکراسی و هەڵبژاردن” مایەی بەرەوسەرچوونی کۆنەپەرستی ئیسلامی بێت‌و “سیکولاریزم” ئاڵای دەستی سوپاو حکومەتی پۆلیسی بێت، فرسەتێکی ئەوتۆ بۆ خەڵك نامێنێتەوە. هەلومەرجی تورکیا شاهێدی ئەوەیە کە کۆنەپەرستی کۆنەپەرستی بەرهەم دێنێ. حکومەتە سەرکوتگەرە سەربازی و پۆلیسیەکان و دەیان ساڵ دەسەڵاتی ناسیۆنالیزم، کۆمەڵگای تورکیای لەبەرامبەر کۆنەپەرستی ئیسلامیدا بەتوندی لاواز کردوە. لەلایەکی دیکەوە ئاسۆی گەشەی رەوتە دینیەکان و فراوانبوونەوەی نفوزی دین لەناو حکومەتدا، سوپا وەکو پاریزەرو رزگاریبەخشی دەوڵەتی نادینی لەناو بیرکردنەوەی خەڵکدا جێگردەکات. تەنها کرێکارو سۆشیالیزمی کرێکاری لە تورکیا دەتوانێ ئەم رۆڵە ناراست و پوچە تێك بشکێنێت. 
لە ژمارە ٢٤ی بڵاوکراوەی “ئینتەرناسیۆناڵ”، بڵاوکراوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران”، مانگی ٦ ی ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکراوەتەوە.

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *