ڕاگەیاندنی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە تیرۆری کاریکاتێریست و نووسەری چەپی ئەردەنی “ناهز حەتر”

بەرواری ٢٥/٩/٢٠١٦ نوسەرو کاریکاتیریستی چەپی ئەردەنی ناهز حتر، لە بەرامبەر بینای مەحکەمە لە ئۆردون، لەلایەن کۆنەپەرستانی ئیسلامیەوە تیرۆر کرا…تیرۆرکردنی ئەم نووسەرو کاریکاتیریستە تەنها بەهۆی ئەوەی پراکتزەی کاری پیشەیی خۆی کردووە و کاریکاتێرێکی دروست کردووە کە بەدڵی رەوتگەلی ئیسلامی و کۆنەپەردستی ئیسلامی نییە… نیشانەی درندەیی و هەوسارپچراوی کۆنەپەرستی ئیسلامی و داعشی ئیسلامییە، لەبەرامبەر بە ئازادی ڕادەربرین و هەر دیاردەو سیمایەکی شارستانیدا.

ئێمە لە کاتێکدا زۆر بەتوندی ئیدانەی تیرۆری ناهز حەتر دەکەین و هاوغەمی خۆمان لەگەڵ کەس و کارو هاوڕییان و بەرەی ئازادیخوازی ئەردەن، ڕادەگەیەنیین… هاوکات بانگەوازی بەرەی مۆدێرن و ئازادیخوازی ئەردەن دەکەین، کە هاوشانی بەرەی شارستانی دنیا… گوشارەکانیان بۆ سەر کۆنەپەرستی و رەوتەکانی، زیاد بکەن و پەردە لەسەر هاوکارە دەوڵەتی ونێودەوڵەتیەکانی کۆنەپەرستی ئیسلامی و داعشیەکان، هەڵبماڵن… ئێمە نەک لەهەر هەوڵ و تێکۆشانێك بۆ دەستکۆتا کردنی تیرۆرو تیرۆریزمی ئیسلامی تیدەکۆشین، بەڵکو لەریزی پێشەوەی بزوتنەوەی شارستانی دنیادا ڕاوەستاوین، تا سایەی نەگریسی ئیسلام و بە کۆنەپەرستی و تیرۆرەکەیەوە، بە سەرکوت و جەنگەکانیەوە، تا دەگاتە پاککردنەوەی یەکجاری کۆمەڵگا… توڕی زبڵدانی مێژوو بکەین.

گوشارهێنانی فراوان بۆ سەر حکومەتی ئەردەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی تیۆری نا‌هز حەتر و نەخشەدارێژەرانی، ئەرکێکی دوانەخراوی بەرەی ئازادیخوازی کۆمەڵگاو لایەنگرانی ئازادی رادەربڕین و ئازادییە سیاسیەکانە… بەرەو بلۆکی شارستانی  ئازادیخوازی ئەردەن، لە نەبەردی خۆیدا بۆ دەستکۆتاکردنی ئیسلامی سیاسی و  تیرۆریزمەکەی، تا دەگاتە ناچارکردنی دەسەڵات بۆ ملدان بە ئازادی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین و کۆتایی هێنان بە ژینگە سازکردن بۆ ئیسلامیەکان، بەتەنها نییە… لەو راستایەدا ئێمە لە ریزی پێشەوەی هەر تێکۆشانێکدا دەبین، لە پێناو ئازادی و ئازادیەکان و دەستکۆتاکردنی ئیسلامی سیاسی.

مەرگ بۆ تیرۆرو تیرۆریزم
بژی ئازادی سیاسی و رادەربڕین
٢٧ سێبتامبەری ٢٠١٦

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *