جه‌مال موحسین:
له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لومۆندی فه‌ڕه‌نسیدا، مه‌سعود بارزانی دیسان هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی وروژاندووه كه پێ ئه‌چێ گه‌ر كه‌سێك بیداته به‌ر پرسیار بیبا به هه‌وادا. ئه‌و ڕایگه‌یاندووه كه ’’لە مانگی ٩ دا دوو هەڵبژاردن دەبێت؛ سەرۆکایەتی و پەرلەمانی. پاش هەڵبژردنەکانی ٢٠١٤ ڕێککەوتنێک هەبوو لەنێوان پارتەکاندا بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەک و پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش، بەڵام بەشێک لەوان کێشەیان دروست کرد و زیاتر بەرژوەندیی تاکڕۆییی خۆیان دەخستە پێشەوە. دەنگی هاووڵاتیان، باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی بزانرێت، دەبێت کێ دەستەڵات بگریتە دەست‘‘.
سێ خاڵ له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و:
١. له مانگی ٩ دا هه‌ڵبژاردن ئه‌بێ له نێوان چی و چیدا؟ له جێی سندان قوزه‌ڵقورته. له نێو حزبه‌كانی بۆرژوازی كورد و كه‌سایه‌تیه‌كانیدا كێ هه‌یه كه به دوای هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیه‌وه نه‌بێ كه بارزانی و حزبه‌كه‌ی به دوایه‌وه‌ن؟ له‌وه‌ش خراپتر، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی نوێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆرژوازی كورده ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌و و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌رناچێ.
٢. حكومه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌ی كه به ڕێكه‌وتن و هاوپه‌یمانی دروستیان كرد هه‌ر خۆیان شه‌قیان تێهه‌ڵدا. من لێره‌دا نایه‌مه سه‌ر باسی ئه‌و تاكڕه‌ویی و شته‌ی كه باسی ئه‌كات چونكه گه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان كردبێتی سه‌ره‌ڕۆیی و تاكڕه‌ویی بێ، ئه‌وا بێگومان له نه‌ریتی سیاسی پارتیه‌وه بۆی داكه‌وتووه. چ ڕاستیه‌ك له‌م قسه‌یه‌دا هه‌یه؟ پارتی هه‌رچی شتێك كه خۆشیان بۆیان پیرۆزه خستیه ژێر پێوه. بچوكترین ڕێزی بۆ ده‌زگا و په‌رله‌مانێك كه خۆیان پێكیانهێناوه دانه‌نا. په‌رله‌مان و به‌شێكی به‌رچاو له حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان هه‌مووی بوون به بڵقی سه‌ر ئاو. ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنراوی خه‌ڵكیش نه‌بوو هی خۆیان بوو وایان به‌سه‌ر هێنا. بۆرژوازی كورد و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كه‌ی ده‌رگیری قه‌یرانێكی خنكێنه‌ر بووه و باڵه‌كانی ئه‌و خێزانه خۆیان له‌ناو یه‌كدا ڕێكناكه‌ون چۆن لێی ده‌رباز بن و به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكدا شكاندویانه‌ته‌وه. هه‌ر لایه‌كیشیان تاكڕه‌ویی كردبێ بۆ ڕزگاكردنی خۆیان بووه.
٣. ده‌نگی هاوڵاتیان كه به‌كاردێت له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه چه‌مكێكه بۆ سه‌پاندنی گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كوردستاندا. گه‌ر ده‌نگ كڕینی خه‌ڵك له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات و برسیكردنیان تاكو به ناچاری یان بچنه ڕیزی ئه‌وانه‌وه یان ببنه ده‌نگده‌ری ئه‌وان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه فریودانی به‌شێكیان له‌لایه‌ن هێزه به ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین و ئێستا هیچ قسه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر نه‌كه‌ین، ناتوانین له‌و ڕاستیه جاوبپۆشین كه شتێك كه به ناوی ’’هه‌ڵبژاردن‘‘ه‌وه ئه‌نجامدراوه ته‌نها بۆ ڕه‌سمیه‌تدان و شه‌رعیه‌تدان بووه به‌و قاوغه‌ی كه بۆ ئیداره‌كردن و كاربه‌ڕێخستنی چینی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان بووه. قاوغێكی پوچ، قاوغێك كه به‌رگێك بووه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی ئه‌وان.
ئه‌گه‌ر ده‌نگی جه‌ماوه‌ر باشترین ڕێگایه كه كێ ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، زۆر باشه. به‌ڵام جه‌ماوه‌ر زۆر ده‌مێكه ده‌نگی به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و هاوبه‌ش و شه‌ریكه به‌شه‌كانیان داوه. خه‌ڵك زۆر باش ئه‌زانێ كورسی زیوینی ده‌سه‌ڵات بۆ بارزانی و پارته‌كه‌ی (وه شه‌ریكه‌كانیان) به نرخی هه‌ژاركردن و برسیكردن و بێخانه‌ولانه كردن و بێمافیه‌كانی تره بۆ جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش. هێنده‌ی نوكه ده‌رزیه‌ك ڕاستی له‌و قسه‌یه‌ی بارزانیدا هه‌بووایه، ته‌حه‌مولی دروشمی (چۆڵی كه ئه‌و كورسیه، خه‌ڵك هه‌مووی برسیه) ی ده‌ورانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ١٧ ی شوبات و چه‌ندین دروشمی ئه‌ودواتری ئه‌كرد. ته‌حه‌مولی پێنه‌دانی موچه و پاشه‌كه‌وتكردنی زۆره‌ملێ و خواردنی پاره‌ی ده‌رمانی پیروپه‌ككه‌وته و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان…و ئه‌گرت.
له خاڵێكی تردا باس له‌وه ئه‌كات كه ئه‌و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆی كاندید ناكاته‌وه ’’زۆرترین كات ته‌رخان ئه‌كات بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‘‘ و هه‌روه‌ها له بابه‌تی ڕیفراندۆمدا ئه‌ڵێ: ’’ئەمە بابەتێکی زۆر گرینگە و ئێمە ڕێکی دەخەین، هەرچەندە هێشتا ڕۆژەکەیشی دیاری نەکراوە. بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، مافی هەموو میللەتێکە و مافی گەلی کوردیشە. زۆرینەی کوردەکانی عێراق لەگەڵ ئەو چارەسەرەدان‘‘ . ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ئه‌م قسه‌یه ئه‌كات؟ ئایا ئه‌م قسه‌یه‌ی ته‌حه‌مولی ئه‌و پرسیاره ئه‌كات كه بۆچی ملیۆنه‌هایان له ده‌نگ و ئیمزای خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌لكێننه‌وه به ناوه‌نده‌وه فڕێ‌دا؟ چه‌ند نه‌ورۆز ئه‌م كارته‌ی به‌رز كرده‌وه له دژی مالكی و عه‌بادی تاكو له‌گه‌ڵی بسازێن؟ من باسم له جدی بوون یان نه‌بوونی بارزانی نییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. گریمان جدیه و ئه‌یه‌وێت، به‌ڵام ئایا وڵاتێكی باشتر له میسری ژێر سایه‌ی موباره‌ك و لیبیای ژێر سایه‌ی قه‌زافی و سوریای خێزانی ئه‌سه‌د پێكئه‌هێنێ؟ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا ده‌وڵه‌تێكی بۆرژوازی مڵهوڕی سه‌ركوتگه‌ری قه‌ومی موتوربه‌كراو به ئیسلام نه‌بێ هیچی تر ده‌رناچێ.
بارزانی له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ك دانیشتووه كه له‌سه‌ر پشتی چه‌ماوه‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش ڕاگیراوه. هه‌م خۆی باش ئه‌زانێ كه ئه‌و ناڕاستیانه له ڕۆژنامه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا چۆن ئه‌هۆنێته‌وه، هه‌م خه‌ڵكیش باش ئه‌زانێ ئه‌گه‌ر بكه‌وێته به‌رده‌م خه‌ڵك، یان لانی كه‌م به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسانێكی به ویژدان و ڕاستگۆ، به‌رگه‌ی یه‌ك تاكه پرسیار ناگرێ. ڕاستیه‌ك ڕاستی بێ، كوا به پرسیار ئه‌شێوێ؟!