دوو هەواڵی کرێکاری لەبەریتانیا

ئامادەکردن: سالار حمەسەعید

هەواڵی یەکەم:

بێکارکردنی کرێکاران

٣٨٠ کرێکاری کارگەی چپسی (ۆکەرس) لەمەترسی دەرکردن دان

کارگەی چپسی /کرسپی ۆکەرس کە کارگەیەکی زۆر بەناوبانگی کرسپ وچپسە ڕووبەڕووی داخستن دەبێتەوە ئەویش  بە لەدەست دانی ٣٨٠پۆستی کار. خاوەنی (پێپسی کۆ)ئەمریکی دەڵێ کە پیشنیاری داخستنی کارگەکە لە (پیترلی)، کۆ دورهام ، بەشێک بووە لە پاڵنەری کارایی بە گواستنەوەی  بەرهەم هێنان بۆ شوێنێکی تر لە بەریتانیا. هەروەک هەمیشە دەرکردنی کرێکاران و داخستنی کارگەیەک لەشوێنێکی وەک پیترلی بۆ شوێنێکی تری بەریتانیا تەنها پاڵنەرەکەی قازانجی زیاتر وکەڵەکەبوونی زیاتری سەرمایەیە. وە بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش کرێکاران ئاسانترین هەدەف وئامانجن.

قسەکەرێکی کارگەکە دەڵێ کە ئەو جمووجۆڵ و جێگۆڕکێ یە پێویست و زەروور بووە بۆ دڵنیاکردنەوە لە گەشەی بەردەوام و درێژماوەی کەسب وکارەکەمان لە بەریتانیا. بێگومان پێویست بووە لەڕوانگەی بەرێوبەرانی کارگەکەوە کە پارێزەرانی بەرژەوەندی سەرمایەن، بۆ پاراستنی ئاستی قازانج کێشە نیە بۆیان بێکارکردنی سەدان کرێکار بەڵام دەرکردنیان زەروورە بۆ ئەوەی ئاستی کەسب وکاریان نەک تەنها وەک خۆی بمێنێتەوە بەڵکو دەبێ هەرلەزیادبوون دابێت، ئەگینا بە زەرەرو زیان لەقەڵەم دەدرێ بەلای بۆرژوازی یەوە.  

کۆی ٣٥٥ کرێکاری ناو کارگە و ٢٥ کاری کرێکاری گواستنەوە کارەکانیان لەژێر هەرەشەدان. گراهام مۆریس ئەندام پەلەمانی ئیزنگتن ئەم ڕایگەیاندەی وەک زەربەیەکی گەورە لەقەڵەم دا بۆ ناوچە کە. بەڵام لەڕاستیدا زەربەیەکی گەورەیە لەژیان وگوزەرانی ئەو سەدان کرێکارە بە بێکارکردنیان.

سەرچاوە: میترۆ ی لەندەنی

٦ی مارسی ٢٠١٧

 

هەواڵی دووەم:

مانگرتنی کرێکاران بۆ داواکانیان

خاوەنی سەذرن ڕەیڵ دانی پیادادەنێ کە خزمەتگوزاری ئاسایی گواستنەوەی هێڵی شەمەندەفەری  سەذرن ڕەیڵ  تاکۆتایی ٢٠١٨ دەست پێناکاتەوە.

ئەمڕۆ خاوەنی سەذرن ڕەیڵ دانی بەوەدانا کە خزمەتگوزاریە ئاسایی ونۆرماڵەکان دەگونجێ دووبارە نەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی هێڵی شەمەندەفەر کە مانگرتنەکان شڕی کردووە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨. کە ئەمەش بەپێ ی ئەم ڕۆژنامەیە خەڵکی هامووشۆکەرانی بێزار و تووڕەکردووە.   

سەرۆکی تەنفیزی گروپی ( گۆ ئەهێد) دانی پیدادەنیت و دەڵێت کە هیچ کۆتاییەک لە ئاسۆ دا بەدی ناکرێ بۆ ئەو مشتوومڕە دوورودرێژ و بەردەوامەی کەلەنێوان کرێکاران و دەزگای بەرێوەبردن دا هەیە. سەهمەکانی ئەم کۆمپانیایە  بە ڕێژەی لەسەدا ١٤ دابەزیوە  پاش هۆشداریەکانی گروپی (گۆ ئەهێد). ئەم تۆڕی شەمەنەفەرە لەمانگی پێشوودا بە خراپترین هێڵی خزمەتگوزاری ناوزەد کرا و بەبڕی ١٥ ملیۆن پاوەند لە قازانجی ئەمساڵی هێڵەکە دراوە. ئەو دانی پیانا کە پێشکەوتەکان لە گفتووگۆکان  زۆر هێواشن، و هێشتا قسەوباس دەکەن لەسەر ئەو کێشەو مەسەلانەی مانگی حوزەیران ی ساڵی ڕابردوو.

خاوەن سەرمایە و کۆمپانیاکان لەم هەواڵە زۆر تووڕە ونیگەرانن کە ئاسایی بوونەوەی خزمەت گوزاریەکانی سە‌ذرن ڕەیڵ. هێشتا خزمەتگوزاریەکان وەک خۆی نیە هەر لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا گەرچی خزمەتگوزاریەکانی ئەم هێڵی شەمەندەفەرە دەستی پێکردۆتەوە بەڵام ڕۆژانە بەلانی کەمەوە ٢٠ قیتار گەشتەکانیان ئیلغا کراوەتەوە (کانسڵ کراوە) لە کۆی ٢٥٠٠ گەشت کەم بۆتەوە بەنیسبەت جارانەوە کە لەکاتی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکاندا ڕۆژانە ٦٠٠ گەشت ڕادەگیردرا و نەدەکرا بەلام تا چەند هەفتە لەمەوبەریش کە مانگرتنەکان کەمیش بۆتەوە وەیا بەهۆی دەستپێکردنەوەی گفتووگۆ ی نێوان سەندیکاکان و بەرێوبەرایەتی سەذرن ڕەیڵ ەوە کەم بۆتەوە بۆ تەنها ٢٠ گەشت لەڕۆژێکدا. کەواتە گەشتە رۆژانەکان هێشتا ئاسایی نەبوونەتەوە.  ئەم هەلومەرجە بەردەوام دەبێت وەک بەرێوبەرانی هێڵەکە ئاماژەی بۆدەکەن تاکۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دەخایەنێ. پێش بینی مانگرتنی تردەکرێ لەچەند هەفتەو مانگی داهاتوودا ئەگەر وەزع وبارەکە بەچارەنەکراوی بمێنێتەوە.

هێڵی سەذرن ڕەیڵ ڕۆژانە لەلایەن ٣٠٠،٠٠٠ کەسەوە بەکاردێت لەناوچەکانی (سەسێکس، ساری، باشوری لەندەن)ە وە و بەهۆی چارەسەرنەبوونی کێشەی نێوان ئیتحادیەی (ئار ئێم تی) و بەڕوبەرایەتی سەذرن ڕەیڵەوە لەماوەی ساڵی ڕابردوەوە ٢٩ رۆژ مانگرتن ئەنجام دراوە وە لەنێویاندا داخستنی تەواوەتی هێڵەکە بۆماوەی ٣ رۆژ لەمانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو.  

سەرچاوە: میترۆی لەندەن

بەروار: ٥ مارسی ٢٠١٧

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *