١٤/٧ یەکێک لەکارنامەکانی حزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کوردایەتی لەهێرش و کوشتار وتیرۆر بۆسەر بەرەی ئازدیخواز لەکوردستان.، بەبیری خەڵکی کوردستان دەهێنرێتەوە لە کوردستان و دەرەوە

 

کوردستان:

ئاگاداری بۆ هاورێ و دۆستانی حزب و کەسوکار و هاورێ و دۆستانی هاورێیانی گیانبەختکردووی تاوانی ١٤-٧-٢٠٠٠

ئێوارەی رۆژی ١٤-٧-٢٠١٧
کاتژمێر ٦:٣٠ تا ٧:٠٠
لەسەر گڵکۆی هاوڕێیان لە گردی شەهیدان لە سلێمانی کۆدەبینەوە
بۆ رێزگرتن لە خەبات و ژیانی ئەو پۆلە هاورێ کۆمۆنیستەی لەلایەن سەرکردایەتی ئەودەمەی یەکێتیەوە بە رۆژی روناك کۆمەلکوژ کران….
تاوانی هاورێیانی ئێمە تەنها ئەوە بوو کە دژی دەسەلاتی مافیایی – میلیشیایی بوون و خوازیاری ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی شایستە بوون بۆ هاوڵاتیانی کوردستان…
ئەو پەیامەی ئەمڕۆ هەزاران هاوڵاتی زەحمەتكیش و کەمدەرامەتی کوردستان هەڵیان گرتوەو بۆی تێدەکۆشن، ئەوان یەك دەیە لەوەپێش خەڵکیان بانگەوازیان دەکرد و هەر لەسەر ئەوەش تیرۆرکران

بەشداریتان درێژەدانە بە پەیامی ئینسانی و ژیاندۆستی و یەکسانیخوازی و کۆمۆنیزم.
تێبینی: شوینی ئارامگای هاورێیان لە خوار هەڤدە شەهیدەکەوەیە…
بۆ پەیوەندی گرتن ٠٧٧٠١٥١٠٦١٣ ٠٧٧٠١٤٢٦٩٧٧
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٩-٧٠-٢١٠٧

ئوسترالیا:

١٤/٧ رۆژی وەبیرهێنانەوەی تاوانەکانی یەکێتى نیشتمانی کوردستانە

لە حەڤدەهەمین ساڵیادی تیرۆری پێنج ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە

سازدانی مەراسیمێک لە ساڵیادی هێرش و تیرۆری ٥ ئینسانی رێگای ئازادی و یەکسانی لەلایەن؛ حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ٢٠٠٠/٧/١٤ دا بۆسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و تیرۆری پێنج لە ئەندامانی حزب و دەستگیرکرد ن و راونانی دەیانی تر. کە ئەو هێرشە لەسەر داوای رژێمی بەعس و جمهوری ئیسلامی ئێران بوو، کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری داوای ریفراندۆم و جیابوونەوەی کوردستان و یەکسانی نێوان ژنان و پیاوانی دەکرد.

 

کات: رۆژی شەممە ٢٠٠٧/٧/١٥

کاتژمێر ٥ بۆ ٨ی ئێوارە

شوێن:

12 Railway  St Lidcombe  -Sydney

لە بنکەی یەکێتی کرێکارانی سی اف ام یو لە لیدکەمب  12 رێلوەی ستریت

هاتن بۆ هەمووانە

رێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان    –   بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفونی 0431242401

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *