تورکیا ئەندامێکی ستافی تۆڕی جیهانی ئاواز دەستبەسەر دەکات

ئۆزلەم، کە یەکێکە لە ئاندامانی ستافی تۆڕی جیهانی ئاواز لە لایەن تورکیای ئەردۆغانەوە دەگیرێت. ئاواز تۆڕێکی کامپینی جیهانیە کە نزیکەی چل وچوار ملیۆن ئەندامی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە.

ئۆزلەم کاتێک گیراوە لە ئەتەستەنبوڵ کە بەشداری کردووە لە کۆبونەوەیەک بۆ دیفاع لە مافەکانی مڕۆڤ.وەڵاتانی ئەمەریکاو ئەوروپا نیگەران بوون بە گرتنی ئۆزلەم.لەوبارەوە سکاڵانامە لە لایەن ئەو تۆڕە جیهانیەوە ئامادە کراوە کە ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا دەکرێت لە سەر گیرانی ئۆزلەم  وە  داوای دەستبەجێ بەردانی دەکات.شایەنی باسە کە زۆرێک لە میدیای سەرەکی جیهانی و بەناو بانگ ئاماژەیان بە گیرانی ئۆزڵەم کردووە.بۆ نموونە ئەمنێستی ئەنتەرناسیۆناڵ، یوئێن، ڕۆیتەرس و بی بی سی.ئەوەی جێی باسە هەر هەفتەی ڕابردوو بەرێوەبەری ئۆفیسی ئەمنستی ئیتەرناسیۆنال بۆ مافەکانی مڕۆف لە تورکیا بە ناوی ئیدیڵ ئەسەر  لە گەڵ نۆ کەسی تر گیرا. ئیدیڵ ئەسەر بە تاوانی ئەوەی کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیە گیراوە. بۆ ئەم مەبەستەس ڕێخراوی ئەمستی ئەنتەرناسیۆنال بۆ پاراستنی مفەکانی مڕۆڤ داوای دەستبەجێ ئازاد کردنی ئیدیڵ ئەسەر وئەوانەیتر دەکات کە لە گەڵیا گیراون. ئەمەنستی لە ڕاگەیەنراوێکدا بەم شێوەیە باسی لێ لێوە دەکات :

” ئەم گرتنە کارێکی قێزەوونی ئیستیغلال کردنی دەسەڵاتەو بارودۆخێکی ترسناک پیشان دەدات لەبەرامبەر چالاکوانانی مافەکانی مڕۆڤ لە تورکیادا. بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئیدیڵ ئەسەر و هەموو ئەوانەی تر کە لەگەڵیدا گیراون بەربدرێن ”

https://secure.avaaz.org/page/en/

 

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٩ بەرواری ١/٨/٢٠١٧ دا بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *