گردبوونەوەی ناڕەزایەتی هەڵمەتی بۆ داکۆکی لە مافی خانەنشیان وموچەخۆران لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر

ئەمرۆ ١٦-٨-٢٠١٧ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر، بەشداری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە گردبونەوەی ناڕەزایەتی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ داکۆکی لە مافی خانەنشیان وموچەخۆران کە پێکهاتوە لەم لایەنانە ( حزبی شیوعی کورستان ، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکێتی دیمکراتی گەلی کورستان، یەکێتی خانەنشیانی کوردستان)، لەنێو گردبونەوەکەدا، داواکاری یاداشتنامەی هەڵمەتەکە لە ڕێگای بڵندگۆوە دەوترایەوە.
یاداشتنامە

بۆ بەرێزان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
خانەنشینان ئەو كەسانەن تەمەنی لاوێتی خۆیان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگاكەیان بەخشی، كەچی ئەمرۆ بەهۆی سیاسەتی ئابوری حكومەت و پێنەدانی موچەكانیان لە كاتی خۆی و دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان وبیمە كۆمەڵایەتییەكان، رووبەرووی پەراوێزخستن و برسیەتی ونادڵنیایی كۆمەڵایەتی دەبنەوە،.لە كاتێكدا ئەوان لە هەمووكەس زیاتر پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و دڵنیایی كۆمەڵایەتی هەیە .
ئێمەی خانەنشینان و سەرجەم هاوڵاتیان لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ داكۆكیكردن لە مافی خانەنیشینان زیاتر لە (50,000)هەزار ئیمزاتان پێكەش دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەی خواروە
:
1. دابەشكردنی مووچەی سەرجەم موچەخۆران ،خانەنشینان بەتایبەت لەكاتی خۆی وهەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی ئیجباری وگەرانەوەی سەرجەم مووچە نەدراوەكان .
2. بۆ پاراستنی شكۆیان ، بەمیكانیزمێكی گونجاو و هاوچەرخ موچەكانیان پێ بدرێ نەك لەبەردەم بانكەكاندا بەسەرمای زستان و گەرمای هاوین چەند كاتژمێر بوەستێنرێن .
3. زەمانەتكردنی سندوقی خانەنشیانی لە كەرتی تایبەت و گشتی بۆ بەرژەوەندی چین وتوێژەكان .

لاینەكانی بەشدارو پاڵپشت لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ خانەنشینان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستنان
بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كودرستان
یەكێتی خانەنشینانی كوردستان

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *