بەخۆپیشاندانەکانی ٣١ی ئابەوە لە بەریتانیا و فنلانداوە پەیوەست بن:

٣١ ی ئاب لەفکرو بیری خەڵکی کوردستان ناسڕێتەوە

لەم یادەدا بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەست بن

فنلاندا – هێلسنکی

کات: رۆژی پینج شەممە  رێکەوتی  ٣١ی ئاب ٢٠١٧

کاتژمێر ٥ی دوای نیوەڕۆ

شوێن: لەسەنتەری شاری هێلسنکی

Kamppi, Narinkkatori 

رێکخراوی فنلاندای/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی  کوردستان

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی:

ئیبراهیم حسین 0449870788 ئاڵا سەعید 0504545040

 

بەریتانیا – لەندەن

کات: رۆژی پێنج شەممە  رێکەوتی  ٣١ی ئاب ٢٠١٧

کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ

شوێن: بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەندەن

نوسینگەی نوێ

ئەدرەسەکەی

KRG: 50 Broadway, London, SW1H 0RG

شوێنەکە نزیک ئیستگای قیتاری ژێر زەوی

St. James’s  Park Underground Station

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی بەریتانیا

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ ڕێکخراوی بەریتانیا

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە:

07507070024

نوسینگەی نوێی حکومەتی هەرێم لەندەن

KRG: 50 Broadway, London, SW1H 0RG

نەخشەی شوێنەکە بەرامبەر ئیستگای قیتاری ژێر زەوی

St. James’s  Park Underground Station

نەخشەی شوێنەکە هەر لە ناوچەی فیکتۆریایە

٢١ ساڵ بەر لە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی جەنگی دەسەڵاتدا، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەسەڵاتی رەشی سەرکوتگەری دڕندەی بەعسی لەناوچووی هێنایە شاری هەولێرو شارەکانی دیکەی کوردستان،  پاساوی هێنانی بەعس بۆ سەر خەڵکی کوردستان لەو کاتەدا، هاوکاری یەکێتی نیشتمانی بوو لەگەڵ سوپای پاسدارانی  حکومەتی ئیعدام و سەنگساری جمهوری ئیسلامی ئێران.

سوپای بەعس بە پێشلەشکری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەولێر و  شارەکانی تریان داگیرکرد و کارەساتێکی جەرگ بڕو خوێناویان دەرهەق بەخەڵکی کوردستان و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەنجامدا، دەیان کەس دەستگیرکران و پاشان ئیعدام کران وەیان ئاوارەو دەربەدەرو بێ ماڵو حاڵکران. وە تائیستاش چارەنووسی دەیان کەس  نادیارە وبێ سەرو شوێنە. لەوکاتەوە تا ئێستا کوردستان کراوە بەدوو زۆنی زەرد و سەوز و هاوسەنگی هێز بەقازانجی پارتی گۆڕدراوە.

دوای ئەم داگیرکارییەو ئاڵوگۆڕ لەهاوسەنگی هێزدا، کوردستان بووە پاوانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و تاڵان و بڕۆیەکی ئاشکرایی میلیشیایی و وەک گۆڕەپانێک بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە بەڕێوە دەچێت.

٣١ ئاب، لەبیر وفکری خەڵکی کوردستان ناچێتەوە، ئەم تاوانە پەڵەیەکی ڕەش و شەرماوەرە بە نێوچەوانی بزووتنەوەی کوردایەتی لە پێشیانەوە بە نێوچەوانی پارتی و بزوتنەوەی بۆرژوازی کوردەوە.  کارەساتی ٣١  ئاب، برینێکی قوڵە  و کەیسێکی هەمیشە کراوەیە بۆ خەڵکی کوردستان، کە پێویستە:

١- سەرانی تۆمەتباری  ئەم کارەساتە  بدرێنە دادگا…

٢- کەس و کاری قوربانیەکانی قەرەبوو بکرێنەوە

٣- چارەنوسی بێ سەرو شوێنەکان ئاشکرا بکرێن

بۆ ئەم مەبەستە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەردەم نوسینگەی تازەی حکومەتی هەرێم لەلەندەن سازدەکەین، داوکارین لەهەموو کەسایەتی و حزب و  لایەنێک بەشداری ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە، بە کارنامەی پارتی بکەن لە ٣١ی ئابدا.

 

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *