ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینە!

ڕادیۆی پێشەنگ
بەپێی فەرمانی ژمارە ٦١٩ و لە بەرواری ٢٨/٨/٢٠١٤ ( دەسەڵاتداران بەهەڵە بەروارەکەیان نوسیوە کەدەکاتە ٢٨-٨-٢٠١٧) بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر، کەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی (NRT) لەسەر تۆڕی (DVBT/T2) بۆ ماوەی یەک هەفتە. هاوکات بەپێێ ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئار تی، هۆکاری ڕاگرتنی پەخش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەئەم کەناڵە ڕیکلام بۆ دەنگی نەخێر دەکات لە پەیوەند بەمەسەلەی ریفراندۆمەوە.ئێمە لەڕادیۆی پێشەنگ دەنگی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان، بەکردەوەیەکی سەرکوتگەرانە و ملهوڕانە لەقەڵەم دەدەین و لەبەرامبەریدا ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین وداواکارین کە ئەم بڕیاڕە هەڵوەشێتەوە و کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئازادانە پەخشی خۆی دەستپێبکاتەوە، بیانۆی ریکلام کردن بۆ دەنگی نەخێر لە پەیوەند بە پرسی ریفراندۆمەوە بۆ داخستنی پەخشی کەناڵەکە، بیانۆیەکی نادروست و ناکۆکە لەگەڵ بنەکامانی ئازادیە سیاسیەکان و ئازادی ڕادەربڕین، پێویستە دەسەڵاتداران ڕێز لەم بنەمایانە بگرن و ڕێگا لەهیچ کەس ولایەن و دەزگایەکی میدیایی نەگرن کە بیانەوێت ڕاو بۆچونی خۆیان لەسەر هەر مەسەلەیەکی سیاسی دەرببڕن.
دەسەڵاتداران هەروەک چۆن هەق بە خۆیان دەدەن ڕیکڵام بۆ دەنگی بەڵێ بۆ ریفراندۆم دەکەن، بەهەمان شێوەش دەبێت ڕێگا بە دەنگی نەخێر بدرێت ئازادانە ڕاو بۆ چوونی خۆی لەم بارەیەوە بخاتە ڕوو.
٢٩-٨-٢٠١٧

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *