ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لە 29  ئابی 2017 سەردانی سەفارەتی ڕوسیای لە بەریتانیا کرد.

شاندی ناوەند پێکهاتبوو لە (ئاسۆکمال، سەوسون سەلیم و سعید ئارمان) لەلایەن بەرپرسی سەفارەتی ڕوسیا بۆ سیاسەتی دەرەوە بۆ ماوەی ٤٥ دەقیقە کۆبونەوە.

شاندەکە دوو داواکاری هەبوو کە یەکەمیان بەدواداچونی حکومەتی ڕوسیا بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاگەیاندنەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، سێرگی لاڤرۆڤ کە وتویەتی “رفراندوم لە چوارچیوەی یاسای نێودەوڵەتیدا جێبەجێ بکرێ”. ئێمە دەمانەوێ کە ڕوسیا ئەم لێدوانە بکاتە داوایەکی ڕەسمی ڕوو بە نەتەوەیەکگرتوەکان کە رفراندوم و سەربەخۆیی کوردستان بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ،کە لە مادەی ١ چارتەری نەتەوەیەکگرتوەکاندا مافی دیاریکردنی چارەنوسی ڕاگەیاندوە ، بسەلمێنێ و ڕایگەیەنێ کە خەڵکی کوردستان بەپێی ئەم یاسایە مافی رفراندوم و دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیان هەیە. بەم پێیەش نەتەوەیەکگرتوەکان بەرپرسیاریەتی لە چاودێری و بەڕەسمی ناسینی رفراندوم و سەربەخۆیی کوردستاندا بنوێنێ.

دووەم داواشمان ئەوەیە کە دەوڵەتی ڕوسیا داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان بکا کە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی ببەستێ بۆ بەڕەسمی ناسینی ئەم مافەی خەڵکی کوردستان لە رفراندوم و سەربەخۆیی . کۆنگرەیەک بەبەشداری نوێنەرانی خەڵکی کوردستان و حکومەتی عێراق و دەوڵەتانی ناوچەو وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایش. لەچەشنی کۆنگرەی مەدرید بۆ چارەسەری کێشەی فەلەستین کە مەسەلەی دەوڵەتی فەلەستینی کردە بڕیار و ئەجیندایەکی نەتەوەیەکگرتوەکان.

شاندەکە بە دورودرێژەی لەسەر پیویستی و مافی خەڵکی کوردستان بۆ رفراندوم و سەربەخۆیی لە ئێستادا کرد وهەروەها لەسەر شکستی ڕێگاچارەی فیدرالی و شکستی ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەڕەشەی ئێران و تورکیا ڕونکردنەوەیدا و پێویستی گواستنەوەی مەسەلەی رفراندوم لەم ئاستە ناوخۆیانەوە بۆ ئاستی نێودەوڵەتی وەک ڕێگاچارەی گونجاو بۆ سەلماندنی رفراندوم و سەربەخۆیی و ڕێگاگرتن لەهەڕەشەکانی سەر خەڵکی کوردستان خستەڕوو .

نوێنەری سەفارەتی ڕوسیا لەسەر بۆچونەکانی حکومەتەکەی لەسەر رفراندوم و مافی چارەنوس و وەزعی عێراق وناوچەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بۆچون و داواکانی ناوەندی سەربەخۆی کوردستان بە حکومەتەکەی دەگەیەنێ و گفتوگۆی لەسەر داواکاری و پێشنیارەکانی بە وردەکاریەوە کرد.

ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان ئەم سەردانەی لە درێژەی سەردانی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمیسیۆنی ئەوروپایە و چەند دیداری تری دەبێ لەگەڵ دەوڵەتانی تری ئەنجومەنی ئاسایش و ناوەندە حکومی و پەرلەمانی و سەندیکا و کەسایەتیەکاندا بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیان لە خواستی خەڵکی کوردستان بۆ بەرپاکردنی رفراندوم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە کوردستان.

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *