بەشداری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپانێلێک سەبارەت بەریفراندۆم لەشاری کەرکوک

ئاماده‌کردنی: عیرفان که‌ریم
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦-٩-٢٠١٧ لەشاری کەرکوک لە هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی پانێڵێک سەبارەت بەریفراندۆم لەلایەن ناوەندی سکۆلار لەشاری کەرکوک سازدرا، ئەم پانێڵە بەبەشداری هەریەک لە ئازاد تۆفیق لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان وخەسرەوسایە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و کاوێز مەلا پەروێز لەپارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەچوو.
لە نۆبەی بەشداری خۆیدا هاورێ خەسرەو سایە سەرەتای قسەکانی بەو پرسیارە دەستپیکرد کە بۆچی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پشتیوانی لەریفراندۆم دەکات و داکۆکی لە جیابونەوە ودەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکات؟ سەرەتا ئەوهەقیقەتەی خستەڕوو کەمەترەح بونی مەسەلەی ریفراندۆم لەکوردساتدا بەم شێوەیەی ئێستا لە نێو کۆمەڵگا ولە نێو ئەحزاب و لە ئاستی جیهانیدا ، کۆمەک دەکات بەمەسەلەی ئەوەی کەهەرێمی کوردستان زووتر چارەنوسی سیاسی یەکلابێتەوە و ریفراندۆم ببێتە بزوتنەویەکی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی کێشەیەک، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ریفراندۆم وەڵامدانەوە نیە بەمەسەلەی قەیرانەکان لەکوردستان هەر لەنەبونی کارەبا وبێکاری وخزمەتگوزاریەکان تا مەسەلەی مافەکانی خەڵک وەک مەسەلەی ژن و ئازادیەکان، هەروەها باسی لەوەکرد کە ریفراندۆم وەڵامێک نیە بۆ شێوازی سیستەمی سیاسی لە دوەڵەتی داهاتودا، بەڵکو ریفراندۆم دەیەوێت مەسەلەیەک چارەسەربکات ئەویش مەسەلەی کوردە، ئەو مەسەلەیەی کەبۆتە مایەی شەڕ ودەعوای قەومی و کێشەی پێکهێناوە، ئەو باسی لەوەکرد کە ئەحزابی ناسیونالیستی کورد بەردەوام مەسەلەی کوردیان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و وەرگرتنی ئیمتیازات لەدەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لەعێراقدا، سات وسەواداکانی ئەم ئەحزابانە ومفاوەزاتی ئەمانە هەن لە مێژوودا، هەروەها ئەم مەسەلەیە بۆتە وەرەقەیەک و هەر جارەی بە ڕێگاچارەی خۆیان مامەڵەیان پێوەکردوە جارێک لەڕێگای ئۆتۆنۆمی و جارێک لەڕیگای فیدرالیزمی قەومی و کاتێکیش گەیشتونەتە دەسەڵات ئەم کێشەیان بەچارەسەرنەکراوی هێشتۆتەوە، بۆنمونە لە جەنگی دووەمی کەنداودا سیاسەتی خۆیان گرێداوەیەوە بەسیاسەتی جەنگ وماڵوێرانی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی، کە جەنگێکی کاولکاری وماڵوێرانکاریان خولقاند . ئەمانە دەستیان کردە نێو دەستی کۆمەڵیک ئەحزابی کۆنەپەرستی تایەفی وقەومی کەسەرتاپا دژی هاووڵاتیانی خەڵکی کوردستان و دەژی هاوڵاتیانی ژێردەستی خۆیان بوون ، ئەوەی کە دەڵێن دەستوری عیراقی مافی هاوڵاتی عێراقی جێبەجێ نەکردوە، بەڵام ئەوە تەنها هێزە ئیمپریالیستەکان وهیزەکانی سونە وشیعە نەبون نین کە خەتا باربن لەم مەسەلەیەدا، ناسیونالیستتە کوردەکان خۆیان شەریک بوون لە نوسینەوەی دەستوری عێراقیدا، خۆیان چوون ئەم دەستورەیان لەسەر بنەمای پێکهاتەی قەومی ودینی وتایەفەیی دارشتەوە وفیدرالیزمێکیان پێکهێنا، بۆ ئەوەی ئەم مەسەلەیە هەر بمێنێتەوە و بۆ ئەوەی دەورەیەک لەسەر مادەی ١٤٠ شەر بکەن دەورەیەک لەسەر بودجە شەربکەن، لەسەر موچەی پێشمەرگە شەربکەن لەسەر مەسەلەی فرۆشتنی نەوت شەربکەن، ئەمە بەرنامەکارو ئیستراتیجی ئەحزابی ناسیونالیستی کورد بوە، کە هەمیشە بەپێی تێکچونی تەوازنی هێز لە نیوان حکومەتی عێراق وخەڵکی کوردستان، ئەمان هاتون مەسائیلێکیان مەترح کردەوە کە هیج پەیوەندیەکی بەژیان وچارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە نەبوە، خەلکی کوردستان دەیەوێت ئەم مەسەلەی قەومیە کۆتایی پی بێت، لەئێستاشدا دەیانەوێت مەسەلەی ریفراندۆم لەمافێکی ئینسانی خەڵکی کوردستانەوە بگۆڕن بۆمەسەلەیەکی قەومی و بەرگێکی قەومی بەبەردا بکەن، ئەمەش بەوەی کاتێک باس لەدەوڵەتی کوردستان دەکەن وەک دەوڵەتی کوردی و پێکهاتەکان، واتە دووبارەکردنەوەی هەمان سیاسەتی قەومی دەورانی حکومەتی عێراقی، هەتا بەجۆرێک ئەو بژاردەیە ناخەنە بەردەم خەڵکی کوردستان کە ج جۆرە دەوڵەتێک ببێتە بنەمای حوکمرانی.
لەدرێژەی قسەکانیدا هاوری خەسرەو باسی لەوەکرد کە ئێمە پێمان وایە کە ریفراندۆم دەیەوێت کێشەیەک چارەسەربکات ئەویش مەسەلەی کوردە، مەسەلەی کوردیش مەسەلەی خاك نیە مەسەلەی نەوت نیە، پۆست نیە ،هەتاوەکو مەسەلەی ئیتنیکیش نیە، بەڵکو مەسەلەیەکی سیاسیە ، کێشەیەکی سیاسیە لەکوردستان، کە لەماهیەتدا ئەوەیە ، لەگەڵ دروست بوونی دەوڵەتی عێراقدا، ستەمی قەومی بوو بە بەشێک لەسەرخانی سیاسی ئەم دەوڵەتە، ناسیونالیستیەی عەرەب ، کەمافی هاووڵاتی بوونی یەکسانی بۆ خەڵکی کوردستان بەرەسمی نەناساند، بوە مایەی هەڵبەزینەوەیک کە ناسیونالیستی کورد ئاڵاکەی هەڵگرد، ئەمەش سەرئەنجام کێشەیەکی هێنایە ئاراوە کەدەیان کارەسات وموسیبەتی لێکەوتەوە، لەساڵی ٢٠٠٣ وە زوڵمی قەومی نەما لەکوردستان، بەڵام لە ژێر سایەی سیستەمی فیداڵی قەومیدا، ئەم مەسەلەیە هەرمایەوە کە چارەنوسی سیاسی کوردستان نادیار بوو، کوردستان بەکردەوە لەعێراق جیابوەوە، بەڵام لەئاستی نێودەوڵەتیدا هیچ ناسنامەیەکی ڕەسمی نەبو، ئەمەش زەمینەی بۆ ئەوە خۆش کرد کەئابوری وسیاسەت هیج مانایەکی واقعی نەبێت و ببێتە مایەی گەندەلی و تاڵانی، لەبازاڕی فرۆشتنی نەوتدا، کوردستان وەک دەوڵەتیکی بەرەسمی ناسراو مامەڵەی لەگەڵ نەکرا،بۆیە دەبینین وەک دەڵاڵیەک نەوت فرۆشی پێوەکراوە، ئەمەش وای کرد کە بارودۆخی کۆمەلگا ئاسایی نەبێت و خەباتی چینایەتی مانایەکی نەبێت، سنورەکانی نێوان دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن لێک جیانەکرێنەوە و وون بوە، خەڵک نازانێ لەبەرامبەر کێ دا خەبات بکات…؟ یاسا نیە ، پەرلەمان مانای نیە، تەوافقی نێوان ئەحزاب ئەتوانێ هەموو شتێک دروستبکات بەپێچەوانەش دەتوانێ هەموو شتێکیش هەڵوەشینێتەوە.ئەمە سونەتی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردە، زیاتر لەبیست ساڵ نەیانتوانی دەوڵەتداری بکەن. گەندەڵی، شەڕی ناوخۆ، بێ مەسئولیەتی لەبەرامبەر ژیان وگوزەرانی خەڵک، بەدرێژایی حوکمڕانیان بەردەوامی هەیە.
لەم ڕوەوە ریفراندۆم وجیابونەوە و سەربەخۆیی کورستان مایەی پشتگیری ئیمەیە، کە دەوڵەتێک دادەمەزرێت و فورسەت دەدات بەخەڵک شۆرش بکات و هەروەها کوردستان لەم گێژاوی شەرو کێشمەکێشی قەومی رزگار دەکات، هاوکات کۆمەڵگای کوردستان لە گێژاوی نادیاری چارەنوس وهەویەتی سیاسی دەردەهێنێ.

١٨-٩-٢٠١٧

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *