هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان!

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید  –

ماکرۆن رووبەڕووی یەکەم تاقیکردنەوەی سەرشەقام دەبێتەوە لە بەرامبەر یاسای کاری تازەیدا.

فەرەنسا/ فرانس پرێس

بەپێێ سەرچاوە حکومیەکان پتر لە ٢٢٠ هەزار فەرەنسی، و بەپێێ یەکێک لە نەقابە کرێکاریەکان ٤٠٠ هەزارفەرەنسی؛ ڕۆژی ٣شەممە ١٢/٩/٢٠١٧ خۆپیشاندانیان بەڕێخست دژ بە پێداچوونەوە بە یاسای کار. کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن سوورە لەسەر پاشەکشە نەکردن لێی.

وەزارەتی ناوەخۆ ڕایگەیاند کە ٢٢٣هەزار کەس لەسەرتاسەری وڵات بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە. لە کاتێکدا ئەمینداری گشتی( فیلیپ مارتینیز) نەقابەی کۆنفدراڵی گشتی بۆ کار-سی جی تی کە ناڕەزایەتیەکان بەڕێوە دەبات گوتی کە ژمارەکە نزیکەی ٤٠٠هەزار کەسە. گوتیشی ژمارەکە باشە بۆ یەکەم خۆپیشاندان.ئاماژەشی بە پڕوپاگەندەی بەهێز کردوە.

کریستۆف کاستانر لە لایەن حکومەتەوە ئاماژەی” بە ترسی ئەو هەڕەشانە کرد کەلەلایەن بانگێشتی بەهێزی نەقابەکان کراوە بۆ خۆپیشاندان. بۆیە لەسەر حکومەت پێویستە وەڵام بداتەوە. ڕێژەی بەشداری ئەم جارە هەمان ڕێژەی خۆپیشاندانەکانی حکومەتی سۆسیالیستی سەردەمی فرانسۆ هۆلاندە لە دژی یاسای کار. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ دا نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس بەپێێ ڕێکخەران و ٢٢٤ بەقسەی دەسەڵاتداران.

مارتنینیز بەم جۆرە باسی بەسیج کردنەکە دەکات: بەپێی نەقابەکە لە پاریس نزیک ٦٠ هەزار کەس؛ دەسەڵاتداران بە ٢٤ هەزار مەزەندەیان کردوە. توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویداوە.

خۆپیشاندەران ئەم شیعارانەیان بەرزکردبۆوە کە ڕەخنە لە قسەکانی ماکرۆن دەگرن کە دەڵێ” ئێمە سەردانانەوێنین بۆ تەمەڵەکان و توندڕەوەکان”. لە کاین خۆپیشاندەران هاواریان دەکرد” تەمەڵەکان لە شەقامەکاندان، ئەوە کۆتاییتە ئەی ماکرۆن”. لە باشوور لە مەرسیلیا، بەپێێ گوتەی پۆلیس ژمارەیان ٧٥٠٠ کەس بوە؛ بەڵام ڕێکخەران بە ٦٠ هەزار کەس مەزەندەیان کردوە. سەرۆکی حزبی(لادەری فەرەنسا) ش( جان لۆک میلانشۆن) بەشداری کردوە، و بەڵێنی داوە بە پاشەکشەپێکردنی ماکرۆن و گووتی” لەکۆتایدا ناچارە بە گوێگرتن، ئەم وڵاتە لیبڕالیەتی ناوێ… ئەوە فەرەنسایە، و ئینگلتەرا نیە”.

نەقابەی( سی جی تی) داوای بزووتنەوەی تازەی کردوە لە ٢١ ی سپتامبەر، ڕۆژی پێشنیارکردنی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیران  و ٢ ڕۆژ پێش خۆپیشاندانی حزبی( لادەری فەرەنسا).

ماکرۆن ئاگاداری کردون کە خۆی چەکدار دەکات”بۆ خۆڕاگری ڕەها” بۆ بڕیاردان لە چاکسازی جیاوازیەکان.

ناوەڕۆکی گۆڕانکاریەکە کە یەکەم کاری ئەم دەورەیەی ماکرۆنە لە ٥ کارەکانی. دیاریکردنی ماوەیەک بۆ قەرەبووکردنەوە لەکاتی بوونی جیاوازیەکان، و کەمکردنەوەی فەراهەمکردنی تانەلێدانی فەرمانبەران، وفەراهەمکردنی دانوساندن لە دەرەوەی نەقابە بۆ کەمتر لە ٥٠. لەکاتێکدا کە کۆمپانیا بچووک و ناوەنجیەکان نزیکەی نیوەی فەرمانبەران لەخۆ دەگرن.

ماکرۆن جەخت لەئامانجی ئەم چاکسازیانە دەکاتەوە کە ئاسانکاریەک بۆ کاری کۆمپانیاکان دەکات، وهانیان دەدات بۆ دامەزراندنی زیاتر لەناو بێکاران. لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری ژمارەکانی بەرزە کە دەگاتە ٩.٥% ی هێزی کار.لەبەرامبەر ٧.٨% لە ئەوروپا. هەروەها دەیەوێت دڵنیایی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەڵمانیا کە داوای لەپاریس کردوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی. ئەمەش گرنگی تری هەیە بۆ ماکرۆن کە لەهەوڵی چاکسازی گەورەترە لە کۆمپانیاکان، کە لەهەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی لە چەند مانگی داهاتوو، بۆ بیمەی بێکاری و پەروەردە و مەشقی کار و خانەنشینی.

پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان وەزیری ئابووری( بڕۆنۆ لۆمیر) گووتی” حکومەت ڕاوەستاو” دەبێت لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەکان.

لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠-٩-٢٠١٧ تیمێکی دە کەسی لە کرێکارانی یەکیەتی کرێکارانی کۆمپانیای مۆتۆرسازی تاتا کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارگەی جەمشیدپووری سەر بەهەمان کۆمپانیا. کۆبوونەوەکە کاتیک بڕیاری لە سەر درا کە تەواوی کرێکارانی کارگەی جەمشیدپوور بۆ چوار ڕۆژ دەبوو لە مانگرتنی سەرتاسەریدابوون. داواکاری کرێکارەکان ئەوە بوو کە دەیان گووت دەبێت کارگەکە ساڵانە پێنج سەد کرێکار لە کۆی ٢،٥٠٠ کریکاری کاتی بکاتە کرێکاری دائیمی. بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی کرێکاران بە پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە ڕازی بوون کە بریتیبوو لە ساڵانە دووسەد کرێکاری کاتی بکرێتە دائیمی. ئیتر لەلایەن کرێکاران و بەڕێوەبەرایەتی کارگەکەوە بە بەیانێک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ هەموو لایەک بڵاوکرایەوەو کرێکارە مانگرتووەکانیش مانگرتنیان شکاند. شایەنی وتنە کە کۆمپانیای تاتا کۆمپانیایەکی زۆر زەبەلاح و پڕ بەرهەمە. داهاتی ئەو کۆمپانیایە نزیکەی چل ملیار دۆلاربوو لە ساڵی ٢٠١٦ دا وە ڕۆژانەش پێش مانگرتنەکە نزیکەی چوارسەد ماشێنی بەرهەم دەهێنا، بەڵام لە کاتی مانگرتنەکە دابەزی بۆ نزیکەی ٦٠- ٧٠ ماشێن. ئەم کۆمپانیای مۆتۆرسازی تاتا لە هیندوستانەو ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوەو لە لایەن گرووپی تاتاوە بەڕێوە دەبرێت. جێگەی باسە کە کۆمپانیای تاتا پاڵپشتی کۆمپانیاکانی سەیارەی تریش دەکا لە وانە کۆمپانیاکانی مۆتۆرسازی جاگوار، لاند ڕۆڤەر هەروەها جاگواری لاند ڕۆڤەر.

سەرۆکی حزی ناوەڕاستیش دەیەوێت باج لەسەر خانەنشینانی ووڵات کەم بکرێتەوە.

ڕادیۆی سوید

حزبی ناوەڕاست چووە پاڵ ئەو حیزبانەی داواکارن بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر خانەنشینان. ئەم حزبە دەیەوێت باج بە ئەندازیەکی زۆرتر لەوەی حکومەت پێشنیاری کردوە کەم بکرێتەوە. سەبارەت بەو کەسەی کە مانگانەی خانەنشینی ١٤ هەزار کرٶنی سویدیە دەتوانێت مانگانە ١٠٠ کرۆن زیاتر وەرگرێت بە بەراورد لەگەڵ پێشنیاری حکومەت.

سەرۆکی حزب( ئانی لووف) دەڵێت:” کارێکی باشە حکومەت کەمکردنەوەی باجی سەر خانەنشینانی پێشکەش کردوە، بەڵام ئێستا هەوڵێکی دووئەوەندە دەدەین” هەروەها” باجی هەموو خانەنشینان کەم دەکەینەوە، بەتایبەت ئەوانەی داهاتیان کەمە”.

حکومەت پێشنیاری کەمکردنەوەی باجی سەر خانەنشینانی کردوە. بەجۆرێک ٧٠% ی هەموو ئەوکەسانەی تەمەنیان لە ٥٦ ساڵ زیاترە باجیان کەمدەبێتەوە. هەروەها ئەو بۆشاییەی باج کە لە نێوان خانەنشینان و کرێکارانێک کە مانگانە مووچەکانیان دەگاتە ١٤ هەزار کرۆن نامێنێت. تەکلیفەکەی دەگاتە ٢.٢ ملیار کرۆن لە ساڵی داهاتوو.

بەڵام حزبی ناوەڕاست دەیەوێت لەوە زیاتر بچێت.سەرەڕای پێشنیاری حکومەت، حزب دەیەوێت باج بە ڕێژەی ٢.٤ ملیار کرۆن لەساڵی داهاتوو کەم بکاتەوە.هەروەها دەیەوێت لەسەر هەموو خانەنشینان باج کەم بکرێتەوە. تیشکیش دەخرێتە سەر ئەوانەی کەم دەرامەتن. بەڵام تەنانەت ئەوانەی خانەنشینیشیان بەرزە، باجیان کەم دەکرێتەوە، بەپێی قسەکانی سەرۆکی حیزبی ناوەڕاست ئانی لووف.

مهاباد/ئێران

چوار ژنی کرێکار لە کاتی کار کردن لە کورەخانەدا، بە هۆی تەقینەوەی گازەوە بوون بە قوربانی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، دو ژن و دو کچی خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کورەخانەکانی پارێزگای “ئازەربایجان” بە هۆی تەقەینەوەی گاز، بوونە قوربانی و بە تووندی بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسنامەی ئەو قوربانیانەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: شەهلا محەممەدزادە تەمەن ٣٥ ساڵ، سۆزان عومەری ١٤ ساڵ، سازگار عومەری تەمەن ٩ ساڵ و هەروەها فاتمە ئیبراهیم زادە تەمەن ٥٠ ساڵ .

ئەم چوار کەسە بە مەبەستی چاوەدێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سینای شاری تەورێز گوازراونەتەوە.

 

. سەرکەوتنێکی مەزنی مانگرتنی کرێکاران

هیندستان/ https://auto.ndtv.com/news/tata-motors-jamshedpur-plant-resumes-production-after

کرێکارانی کۆمپانیای مۆتۆرسازی تاتا لە هیندوستان لە مانگرتنێکی چوار ڕۆژیدا سەرکەوتنێکی مەزن لە مێژووی خۆیاندا بە دەست دەهێنن.

جێگای ئاماژەیە کە بارو دۆخی تەندروستی شەهلا و سۆزان نالەبارە و ڕێژەی سوووتانەکەیان سەرووی ٥٠ % ڕاگەیەنراوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ١٢ بەرواری ١٥/٩/٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە… www.bopeshawa.net

 

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *