لە یادی سەد ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا…      سەد ساڵ بەدوای شۆرشی ئۆکتۆبەردا

 

نووسینی: لاوژە جەواد                بەشی دووەم و کۆتایی

شۆڕشی عەزیمی ئۆکتۆبەر توانی زۆر دەسکەوت بۆ کۆمەلگە بەدەستبهێنێت و کاریگەری خۆی لەسەر جیهان دابنێت. ئەگەر بەکورتی باسێک لەو دەسکەوتانە بکەین بەگشتی هەڵوەشاندنەوەی موڵکایەتی تایبەت و دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیاران، دان نان بە مافی چارەنوسی گەلان و وەستانەوە بەرامبەر ئیمپریالیزم، بەرەنگاربونەوەی ڕەگەزپەرستی و قەدەغەکردنی هەر جیاکاریەکی ڕەگەزی و ئیتنیکی، بۆنمونە ئەوکاتە سیمیەکان (یەهودیەکان لەژیر فشاری زۆردابون و تەنها بە کارتی تایبەت دەیانتوانی لە مۆسکۆو پترۆگراد بژیەن) شۆڕش ئەمەی هەڵوەشاندەوەو بوون بە هاوڵاتی یەکسان، دان نان بە هەموو مافە سەرەتاییەکانی ئینسان، گرنگترینیشیان هەڵوەشانەوەی یاسای بەتاوان ناسینی هاوجنسگەرا بوو، مافی یەکسانکردنی ژن و پیاو بە یاسا و هەموارکردنی بواری یەکسان لە خوێندن و کارکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، هەوڵدان بۆ بە کۆمەڵایەتیکردنەوەی کاری ناومال و کردنەوەی دایانگاو، خانەی بەساڵاچوان و چێشتخانەو جلشۆری گشتی، بەخۆڕاییکردنی خوێندن و پیدانی مافی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ هەموان. شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەگشتی بۆ یەکەم جار کۆمەڵگەی بەرپرسکرد بەرامبەر بەتاک، جێگای باوڕ نەبوو بۆ هیچ کەسێک بەر لە شۆڕش کە کۆمەڵگە بەرپرسبیت بەرامبەر بە خویندن، وە ئەگەر سەیرێکی جیهان بکەین بەتایبەتی وڵاتانی پیشکەوتو وە ئەم وڵاتانەی کە ڕیفاهیاتی کۆمەڵایەتی تێیدا هەیە، دەبینین کە جێگا پەنجەی شۆرشی ئۆکتۆبەری پیوەدیارە، لە مافەکانی ژنان و منداڵان، هەقی ڕێکخراوبون و کۆمەڵێک دەسکەوتی چینی کرێکار……تاد. وە ئەوەشمان بیرنەچێت کە شۆڕشی ئۆکتۆبەر بۆ یەکەمجار لە یاسایەکدا حوکمی ئیعدامی هەڵوەشاندەوە بەڵام جێبەجێنەکراو دواتر لیی پەشیمان بونەوە.

ئەزمونی شۆڕشی ئۆکتۆبەر بە کردەوە سەلماندی بەدیهێنانی یەکسانی و مافە ڕەواکانی ژنان تەنها خەون و خەیاڵ نیە و بەڵکو ئیمکانی هەیە، گرنگ ئەوەیە چۆن هەنگاوی بۆ هەڵگیری. بەدرێژایی مێژو پێشڕەویەکانی بزوتنەوەی ژنان پەیوەست بووە بە ئاستی هۆشیاری و چۆنیەتی خەباتی بزوتنەوەی کرێکاریەوە، هەرکاتێک ئەم بزوتنەوەیە بەهێز بوبێت ژنان توانیویانە مافی زیاتر بەدەست بهێنن.

تا ئێستاش لە هیچ ولاتێکی جیهان ژنان بە تەواوی لەگەڵ پیاوان یەکسان نین. تا ئێستاش کرێی یەکسان بۆ کاری هاوکێش وەرناگرن.

سەد ساڵ پیش ئێستا کاری ناوماڵ کاری ژنان بوو، لینین لە چەند وتاردا ئیشارەتی بەوەداوە کە ڕاستە ڕێژەیەکی بەرچاوی ژنان لە بازاری کارن و بەرهەم دەهێنن بەڵام ئەمە ئەرکی سەرشانیانی قورستر کردوەو ناچارن دوو بەرامبەر کاربکەن، هەم لە دەرەوە و هەم لە ماڵەوە، بەڵام لە جیهانی ئەمڕۆماندا دنیای تەکنۆلۆجیا وەک جل شۆڕ، قاپشۆر، گسکی ڕوبۆرت، بە پیشەسازی کردن خواردن و پێداویستیەکانی تر، داینگەو شوێنی پەروەردەکردنی مۆدێرن هەیە. بەڵام  ئەم ڕەفاهیات و خزمەتگوزاریانە لە بەردەست کۆمەڵگە نیە و سوسیالیسیە نەبونەتەوە وهەمومان لێی بەهرەمەند نین.

سەد ساڵ بەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر

دۆخی ژنان لە جیهاند لەوپەڕی خراپیدایە، بەپیی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە 30 ملیۆن کۆیلەی رەسمی لە جیهان هەیە و لە سەدا 80 ی ئەمانە لەژێر تەمەنی یاسایین و زۆربەیان لە ڕەگەزی مێن و لە بازاڕێکی گەورە بە پانتایی جیهان بازرگانی سێکسیان پیدەکرێت.

لەباربردنی منداڵ، تا ئیستاش تەنانەت لە هەندێک ولاتە پیشکەوتوەکان لەناویاندا هەندێک لەهەرێمەکانی ئەمریکا نایاساییە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین حوکمی قورسی چەند ساڵ زیندانی هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە منداڵ لەباردەبەن وە هەروەها لەم وڵاتانەی کە یاسای ئیسلامی بەسەریدا زاڵە هەر بەهەمان شێوەیە، ئەمەش بۆوتە هۆکاری ئەوەی کە ژنان لە کلینیکی نایاسایی ئەم کارە ئەنجامبدەن و ژیانیان بکەوێتە مەترسیەوە.

لە وڵاتانی ئیسلام زەدە بە ملیۆنها کچ و ژن لەژیر هەمان یاساو ڕێسا دەناڵێنن و هەمان دەردیان هەیەو بەهۆی کۆچ و نائارامی ئەم دیاریدەیە وڵاتانی ئەوروپاشی گرتۆتەوە.

نەبونی ئەمنیەتی کارو تەحەروشو ئازاردانی سێکسی بۆ سەر ژنانی کرێکار دیاریدەیەکی تری جیهانیە.

هەمان ئەم کێشانەی کە بەلشەفیکەکان کاریان لەسەر کردوەو بەرەنگاری بونەتەوە لە سەد ساڵ پیش ئیستا هێشتا هەر بەردەوامەو بەشێوەی تر. ئەمڕۆ بازاری کارو سەرمایە جیهانی بۆتەوەو سنور بۆ سەرمایەداران نەماوە.

تەنانەت لە ڕۆژئاوای دیموکراسیش چینی کرێکار لە هەموو کاتێک زیاتر کەوتوەتە ژێر فشارەوە، لە لایەکەوە مەترسی بێکاری و لە لایەکی ترەوە لەدەستدانی ئەو ڕەفاهیات و خزمەتگوزاریانەی کە بەرهەمی خەباتی چەند دەیەی سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کۆمەڵگەیە، بەدوای ڕوخانی جەمسەری سەرمایەداری دەڵەتی سۆفیەت وەک تاکە ڕکابەری بازاڕی ئازادی ڕۆژئاوا و ڕەوانەوەی خەتەری فکرەی سۆفیەتی، دەوڵەتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا خەیاڵیان ئاسودەتر و دەستیان کراوەترە لە لێسەندنەوەی ڕەفاهیات و هێرش کردنە سەر مافەکانی کرێکاران و سەرجەم خزمەتگوزاریەکان.

دڵە ڕاوکێ و ترس و دڵنیا نەبوون لە داهاتوو، زۆربەی خەڵکی ڕۆژاوای توشی سترێس و نا ئەمنی کردووە، بەتایبەتی ژنان، چونکە ئەوە هێشتا ژنانن بە زۆری ئەرک و بەرپرسیاریەتی ماڵ و منداڵیان لەسەرە، ئەگەر دۆخی خەستەخانە، خوێندنگە و باخچەی ساوایان خراپ بێت، پێش هەموو کەسێک ئەوە ژنانن زەختیان دەکەوێتە سەر و وەک کاراکتەرێکی بازاڕی کار لە چۆنیەتی و چەندایەتی توانایی ئامادە بە پیشەیان دادەبەزێت و لە ئیش دەردەکرێن. و تەنانەت ئەو شوێنە خزمەتگوزاریانەی کە توشی تەقەشوف دەبنەوە و کارمەندەکانیان بێکار دەکرێن بە زۆری ئەم بوارانەن کە وەکو ئیشی ژنان ناسراون و لەوێش زۆربەی ژنانن دەکەونە ژێر زەختی زیاترە وە یان شەپۆلی بێکاریەوە.

لەیادی سەد ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر، جیهان لە هەموو کات زیاتر پیویستی بە شۆڕشێکی تر هەیە، شۆڕشێک کە بتوانێت ئەم نیزامە هەڵگێڕێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستمان بە خەباتی سەراسەری چینی کرێکار هەیە، پێویستمان بە ستراتیجیەتی نوێ و سەراسەری بە پانتایی ئاڵوگۆڕو دۆخە جیهانیەکەی ئەمڕۆمان هەیە. ئەمەش بە دەست لە ناودەستی ژنان و پیاوان و خۆڕێکخراوکردنمان  لە دەوری ئاسۆی سۆسیالیستی دێتە دی.

تێبینی: من نەمویستیە وردەکاریەکانی کاری بەلشەفیکەکان و ژنۆتێدل دوبارەبکەمەوە بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن شۆڕشی بەلشەفیکی و ڕزگاری ژنان بخوێنەوە. http://media4.hkkurdistan.org/2015/03/shorsiBlashfiWjnan.pdf

*هێڵه ‌سه‌ره‌کییه‌کا‌نی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی له‌ ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له‌ سۆڤێت/ مەنسور حیکمەت http://www.hawpshti.com/ku/?p=13644

سەرچاوەکان

ئەو دە ڕۆژەی دنیای هەژاند/ جۆن ڕید  /John Reed

مێژوی شۆڕسی ڕوسیا لە 1917 بۆ 1928/  بە زمانی دانیمارکی

  1. H. Carr

https://www.autonominfoservice.net/2009/10/25/oktober-revolutionen-

1917-en-venstreradikal-analyse/

http://www.marxisme.dk/arkiv/lenin/1921/03/08-kvindedag.htm

https://www.marxists.org/farsi/archive/lenin/works/1921/chaharomin-salgasht.htm

https://marxist.dk/artikler/teori/5712-kvinderne-og-den-russiske-revolution.html

http://www.hawpshti.com/ku/?p=14053

تێبینی: ئەم بابەتە لەبۆپێشەوەی ژمارە ١٥ی بەرواری ١/١١/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە….www.bopeshawa.net

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *