سازدانی: نازەنین ساڵح
بۆپێشەوە: هۆکاری سەرەکی توندوتیژی دژ بەژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا، چییە؟
نەجیبە مەحمود: دیاره بوونی توندوتیژی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هزری توندوتیژی په‌یوه‌سته به‌بارودۆخ و ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌كه… بێگومان له كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین كه بێبه‌ش نین له‌و ژینگه ناته‌ندروست و هزری خێڵه‌كیه كه ده‌بنه هۆكار و پالپشتێكی به‌هێز بۆ به‌رده‌وامیدان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تاكی توندوتیژ، بۆ نموونه( نه‌بوونی سیستمێكی حوكمرانی باش، نه‌بوونی یاسایه‌کی پێشكه‌وتنخواز كه پارێزگاری له ئه‌رك و مافی هاولاتیان بكات به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، نه‌بوونی ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌كه، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری، نه‌بوونی سستمێكی په‌روه‌رده‌یی باش كه تاكی به‌هێز وخاوه‌ن ئێراده به‌رهه‌مهێنێت و دژ به جیاكاری ره‌گه‌زی بوه‌ستێته‌وه، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری باش به‌تایبه‌ت بۆ ژنان كه له‌هه‌ژاری و ژێرده‌سته‌یی رزگاری بێت به‌و مانایه‌ی خاوه‌ن ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆ تا له‌رووی فكر و بریار سه‌ربه‌خۆ بێت، نا سه‌قامگیری سیاسی، بوونی كاریگه‌ری ئاینی، نه‌بوونی پلان وبێبه‌رنامه‌یی فه‌رهه‌نگی …هتد) ئه‌مانه و ده‌یان هۆكاری تر هه‌ن كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌لگه و خێزان و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌لگه كه له بازنه‌یه‌كی داخراوی چه‌قبه‌ستوودا بخوڵێته‌وه و هه‌مان هزری پیاوسالاری به‌رهه‌م بهێنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری راگه‌یاندنه‌كان بكه‌ین كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌لگه، به ده‌یان به‌رنامه و زنجیره دراما و حه‌لقه‌ی توركی و كۆری و ناوخۆیی یان هه‌یه كه ژن وه‌ك مرۆڤێكی درنده‌و ترسناك نیشانده‌دات، رۆڵی ژن هه‌میشه رۆلێكی پاسیف بووه و پیاو ده‌كاته پاڵه‌وان، ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو خیانه‌ت و كوشتن و توندوتیژی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و بوونی رۆحی تۆله‌سه‌نده‌نه‌وه… ئایا له‌و ژینگه (سیاسی، په‌روه‌رده‌یی، ئاینی، فه‌رهه‌نگی، راگه‌یاندن، ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی، یاسایی، هتد ) چی لێ به‌رهه‌مدێت جگه له دروست كردنی تاكی توندوتیژ و بێ فه‌رهه‌نگ ؟؟؟
بۆپێشەوە: رێگاچارە چییەو دەبێ چ بکرێت، بۆ کۆتاییهێنان بەو ستەم و توندوتیژییەی، دژ بەژنان لە ئارادایە؟
نەجیبە مەحمود: بۆ ده‌رچون له‌و بارودۆخه بێ گومان پێویستیمان به
*ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ی باسمان كرد.
*پێویستمان به ئارامی و ئاسایشی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه.
*بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌م و سه‌روه‌ری یاسا.
*بوونی چاودێری به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان، كه نه‌توانن شتێك په‌خش بكه‌ن زیانی بۆ كۆمه‌لگه هه‌بێت و دژ به بنه‌ماكانی ماڤی مرۆڤ بێت.
*بوونی پلانێكی ستراتیجی به‌هێزی فكری بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌لگه.
*به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژن له ناوه‌نده‌كانی بریاری سیاسی.
*نه‌هێشتنی هه‌ژاری له‌ناو ژنان و دروستكردنی هه‌لی كار بۆیان.
*گۆرینی سسیتمی په‌روه‌رده‌و مه‌نهه‌جی خوێندن و نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی له ناو مه‌نهه‌جه‌كان ره‌نگ بدانه‌وه.
*جیاكردنه‌وه سیستمی دین له ده‌وله‌ت، واته دین وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی روحی وئازادی تاك سه‌یر بكریت.
*بوونی سیستمێكی حوكمرانی دادپه‌روه‌ر ودیموكراسی.
*بە زانستی کردنی کێشەکەو ئەنجامدانی توێژینەوەی وورد لە ھۆکارەکانی توندوتیژی.
*به سزا گه‌یاندنی تاوانباران.
*بایه‌خدان به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنان .
*كاركردن و سود وه‌رگرتن له كاره هونه‌ریه‌كان له‌سه‌رجه‌م (شانۆ، دراما، فیلم، گۆرانی، وێنه، كاریكاتێر) كه باشترین و ته‌ندروستترین رێگه‌ن بۆ دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
ئه‌وانه و ده‌یان خاڵی گرینگ هه‌ن كه ده‌توانن یارمه‌تی ده‌ربن بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی له ناو كۆمه‌ڵگه.
تێبینی: ئەم دیمانەیە لەبۆپێشەوەی ژمارە ١٥ی بەرواری ١/١١/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە….www.bopeshawa.net