به‌ریتانیا: چه‌ند هه‌وڵی کرێکاری

ئاماده‌کردنی: سالار حمه‌سه‌عید

یه‌که‌م:

خەڵکی بێکار و بێ خانەولانە و تەنانەت کرێکارانیش بەتەوژم ڕوودەکەنە :

فوود بانک  (بانکی خواردەمەنی)

خەڵکی کرێکار وبێکاری شارەکانی بەریتانیا  زیاتر لەهەر کاتێکی تر پەنا دەبەنە بەر (فوود بانک واتە بانکی خواردن) کە خۆراکێکە بۆ کەسانی زۆر نەدار ونەبوو و بێ دەرەتان تا خواردنەکەیان بۆ ئەو ڕۆژە یا ئەو ژەمە دابین بکەن. ئەمە لە یەکێک لەدەوڵەمەندترین وڵاتەکانی سەرمایەداریدا روودەدات. بەپێ ی ئامارەکان بەڕێژەی لەسەدا ٣٠ ی ئەوکەسانەی کە ڕوودەکەنە ئەم فوود بانکانە زیادی کردووە.

کرێکارانێک کە تەواوی هەفتە کاردەکەن بەڵام پەلەقاژە ئەکەن تاکۆتایی مانگ کەبتوانن لەسەر ئەو بڕە پارەیە بژین کە پێ یان دەدرێ. بەردەوام قەرزاری بانکن، بەڵام هێشتا نایانگەیەنێتە سەری مانگ ناچار پەنادەبەنە بەر (فوود بانک) ئەگەر هەموو رۆژێکیش پەنای بۆنەبەن ئەوا بەلانی کەمەوە چەند رۆژێک لەهەفتە پشت ئەبەستن بەو بڕە خۆراکە کەمە بۆ خۆی و خێزانی.

شەرمەزاریە بۆ سەرمایەداری و سیستەمە ڕزیوەکەی کە سەرمایەکەی بەردەوام لەکەڵەکەبووندایە و ئاوا کرێکاران وبێکاران ژیانیان دەگوزەرێنن.

دووه‌م:

دەورێکی تر لە مانگرتنەکان دەست پێدەکەنەوە لەسەر بانگەوازی سەندیکای (ئار ئێم تی)

لە پێنج ناوچە ی تەواوی بەریتانیادا.

بۆ یەکەم جار هێڵی ساوث وێسترن کە خزمەتگوزاریەکانی دەگاتە (واترلوو) بەشداری ئەم مانگرتنانە دەبێت.

بۆماوەی ٤٨ سەعات مانگرتنەکانی هێڵەکانی شەمەندەفەر بەردەوام دەبێت ٨ و ٩ نۆڤەمبەر

سەدان ئەندامی سەندیکاکانی ئار ئیم تی  پەیوەست دەبن بە ریزی مانگرتنەکانەوە، ئەمەش وەک درێژەدانیک وسووربوونیان لەسەر داواکانیان لەمەڕ ڕۆڵی پاسەوانی شەمەندەفەرەکان وە شەمەندەفەری تەنها شۆفێر (واتە تەنها شۆفێر وبێ هیچ کەسی تر)  ئێم تی دەڵێ: کە ئەم مانگرتنانە زۆر بەسادەیی وساکاری دەربارەی سەلامەتی هێڵەکانی شەمەندەفەرە. هەموو ئەم دەمەقاڵێ وهەرایە لەسەر دانانی پاسەوانە بۆ قیتارەکان و بڕینی ئەو ڕادە وبەشەیە بۆ پاسەوانان لەپێناوی سەلامەتی وئاسایشی خەڵکدا بەڵام ئەم کۆمپانیا خسووسیە دەرەکیانە قازانجی تایبەتی خۆیان لەسەروو سەلامەتی خەڵکەوە دادەنێن.

سەندیکای کرێکاری (ئار ئێم تی) لە ‌هێڵەکانی شەمەندەفەری سەذرن، گرەیتر ئەنگلیا، و ساوث وێسترن ڕەیڵ لەمرۆوە واتە لە ٨ی نۆڤەمبەر لە دوای نیوەشەوە وە دەست دەکاتە مانگرتن تاکو کاتژمیر ١٢ ی نیوەشەوی ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧. هێڵەکانی سەذرن بەشێوەیەکی سنووردارکراو قیتارەکانیان کاردەکەن. بەڵام ساوث وێسترن رەیڵ دوو سێ یەکی خزمەتگوزاریەکانیان دەخەنەگەڕ واتە ٢/٣ قیتارەکانیان کاردەکەن وەلەهەندێک شوێن وناوچەدا بەتەواوی خزمەتگوزاریەکانیان پەک دەخەن.  وەزیری گواستنەوەی بەریتانی دەیەوێ ناڕەزایەتیەکان بەلاڕێدا بەرێ و خەڵکی بەریتانیا لەدژ بەم کرێکارانە سەندیکاکان هەڵخرێنێ کە گوایا سەندیکاکانی ئار ئێم تی ئامانجی گەیشتن بە هەندێ داواکاری و خواستی کرێکاری نیە، بەڵکو دەیەوێ ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ داڕماندنی ئەم حکومەتەی کۆنسێرڤەتیڤ ئەنجام بدات.

سیهه‌م:

شۆفێری شەمەدەفەرەکان بڕیاریان دا کوتایی بهێنن بە مانگرتنەکانیان

کرێکارانی هێڵەکانی شەمەندەفەری (سەذرن) ڕازی بوون بە زیادکردنی لەسەدا ٢٨ی هەقدەستەکانیان

پاش مشتوومڕێکی درێژخایەن ودوورودرێژ بە زۆرینەی دەنگ  دوێنێ شەو ئەندامانی سەندیکای (ئاسلێف) رازی بوون بە پێشنیاری  هێڵەکانی (سەذرن) لەمەڕ زیادکردنی هەقدەستی شۆفێرەکان. ئەمە دادەنرێ بە یەکێک لە درێژخایەنترین مشتوومڕەکانی نێوان کرێکاران و بەرێوبەرانی هێلە شەمەندەفەرەکان لەبەریتانیادا.

پاش ١٨ مانگ لە مانگرتن و ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی  سەندیکای (ئاسلێف)  رازی بوو بە وەی کە قیتارە نوێ کان دەرگاکانی لەجیاتی پاسەوانەکان لەلایەن شۆفێرەکانەوە کۆنترۆل بکرێت. لە پاشەکشەیەکی بێ وێنەدا کۆمپانیای بەرپرسی هێڵەکان ڕازی بووە لەسەر کرێکارێکی تریش دابنرێ لەسەر هەموو خەتەکانی خزمەتگوزاری جگە لە هەندێ حالەتی زۆر تایبەت، حاڵەتی نەخۆشی. ئەم زیادبوونی مووچە وهەقدەستانە بە چەند قۆناغیکدا دەروات لەماوەی پێنج سالدا و شۆفێری شەمەندەفەرەکان بە(ئۆڤەر تایمەوە) نزیکەی ٨٠ هەزار پاوەند وەردەگرن لەکۆتاییدا.

بەڵام سەندیکاکانی (ئار ئێم تی) کە نوێنەرایەتی پاسەوانەکان دەکەن دوێنێ ووتیان کە هێشتا لەمشتوومڕدان لەگەڵ بەڕێوبەرانی کۆمپانیاکانی هێڵەکانی (سەذرن) دا. ئەمرۆ لەیەکێک لەگەورەترین مانگرتنەکانیاندا (ئار ئێم تی) درێژەیان دا بە مناگرتنەکانیان لرسەر مشتوومڕەکەیان لەمەڕ کێشەی قیتاری کۆنترۆلکراو لەلایەن تەنها شۆفێرەوە.

پاسەوانەکانی هێڵە شەمەندەفەرەکان بۆ یەکەمین جار پەیوەست بوون بە ڕیزی مانگرتنەکانی هێڵەکانی (ساوث وێسترن) و پەیوست بوون بە ستافی (سەذرن و گرەیتر ئەنگلیا، نۆرذرن و مێرسی ڕەیل) .

شەمەندەفەرەکانی هێڵی (سەذرن) رۆژانە ٣٠٠ هەزار نەفەر هەڵدەگری لەنێوان لەندەن وشارەکانی وەک برایتن و پۆرتسمۆث و ساوث هامپتن. سکرتێری گشتی (ئار ئێم تی) ئەو ڕێکەوتنەی سەندیکای (ئاسلێف)  لەگەڵ (سەذرن) دا بە ساتو سەودایەکی ڕەزیلانە وناجوامێرانە لەقەڵەم دەدات، لەبەرئەوەی ئەم کارەیان هەڵاواردن وجیاکاریەکە دژ بە ساڵمەندان ونەخۆش وخاوەن پێداویستی تایبەت کە پێویستی یان بەیارمەتی یە.

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *