ئیرادەی مەحمودی ساڵحی بە زنجیرکردن،  تیك ناشکێنرێ، ئەو زنجیر شکێنە…

مەحمود ساڵحی، هەڵسوراو و رابەری بزووتنەوەی کرێکاری و لە کەسایەتییە دیارەکانی خەباتی کرێکاری لە کوردستان، لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز لە بەشی تایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ دەست بەسەرە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست بۆپێشەوە کەوتووە دڵی ناوبراو تەنیا لە سەدا ۲٠ تا ۲٥ کار دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی بە مێتودی “ئێکۆکاردیۆگرافی” پشکنینی بۆکراوە.

مەحمودی ساڵحی هەردوو قاچی بە کۆت و کەلەپچە و زنجیر بە تەختی نەخۆشخانەکەوە بەستراوەتەوە، هەروەها لە لایەن چەند چەکدار و مەئمورێکی ئیتلاعاتەوە چاودێریی بەسەردا دەکرێ.

شیاوی ئاماژەیە کە مەحموود ساڵحی، گورچیلەیەکی لە دەست داوە و بەو هۆیەشەوە بەردەوام دەبێ لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا بێت و “دیالیز”ی بۆ بکرێت. ئەم چارەسەرییە لە نەخۆشخانەیەکی تر ئەنجام دەدرێت و ناوبراو ناچارە لە بەینی نەخۆشخانەی دڵ [لە ئێستادا]/گرتووخانەدا هاموشۆ بکات.

رژێمی هاری سەرمایەو دژی کرێکاریی لە ئێران، دەیەوێت بە زیندانیکردن و هێرشی بەردەوام بۆ سەر رابەرانی کرێکاریی و نارەزایەتی جەماوەری، بەر بە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی چینی کریکار بگرێت… زیندانی کردنی مەحمودی ساڵحی و بە زنجیر بەستنەوەی و لەژێرچاودێری راگرتنی پۆلیسیدا،  بۆ چاوترسێن کردنی رابەرانی کرێکاریی تر و بەشێکە لە ماشینی سەرکوتی رژیمی هاری ئیسلامی سەرمایە… پێویستە بە هیزی یەکگرتوانەی چینی کریکار رژیمی هاری ئیسلامی ئیران ناچار بکرێت مەحمود سالحی ئازاد بکات… ژیانی مەحمود ساڵحی لە ئەستۆی دەسەڵاتی ئێراندایە… مەحمودی ساڵحی خەباتکاری پچراندنی زنجیرەکانی سەرمایەیەو بە زنجیر بەستنەوەی، ئیرادەی خەباتکارانەی ناشکێنرێت… ئازادی بی قەیدو شەرت بۆ مەحمودی ساڵحی.

تێبینی:ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ١٦ بەرواری ١٥/١١/٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *