هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید، سالار حەمە سەعید، شوان عەزیز

کرێکارانی شارەوانی بەسرە خۆپیشاندان دەکەن بۆ جێگیرکردنی ئەو کرێکارانەی بە رۆژانە کاردەکەن.

فەرمانبەر و کرێکارانی شارەوانی بەسرە، ڕۆژی ٢شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧ خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست، داواکاریان ئەوە بوو کە وەک وەزارەتەکانی دیکە ئەو کرێکارانەی بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن دایانمەزرێنن بە جێگیری. لەسەر حکومەتە کە زەویان بۆ دابین بکات و بەدەریان بکات لە بڕیاری ٢٥٢ی ساڵی ٢٠١٧، و گەڕانەوە بە کارکردن بە دەرماڵەی ترسناک. هەروەها جێگیرکردنی ئەو  فەرمانبەرانەی کە بەڕۆژانە کاردەکەن. هەروەها گەڕانەوە بۆ کارکردن بە دەرماڵەی پیشە و ئیداری، هەروەها پێدانەی بڕی پارەیەک بۆ چاکتر کردنی بژێوی و دەرماڵەی هاندان سەعات کاری زیادە. جەختیشیان لەوەکردەوە کە مافی خۆیانە ژیانێکی شەرافەتمەند بژین و بەبێ منەتی کەس.

 بەریتانیا:

 لەڕۆژنامەی دەیلی تێلێگراف:

 بەرواری ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ٢٥٠٠ کرێکار، بێکاردەکرێن 

لە کۆمپانیای پالمر & هارڤی پالمر & هارڤی کە یەکێکە لەگەورەترین کارگە خسووسیەکان (پرایڤت) لە بەریتانیادا لەیەکەمین هەنگاوی بۆ چارەسەرکردنی باری ئابووری و مالی کۆمپانیاکە بڕیاری دەرکردنی ٢٥٠٠ کرێکاری داوە تەنها جەند هەفتەیەک پێش کریسمەس جێ بەجێ د. ئەم کۆمپانیایە کە کۆمپانیایەکی جملە فرۆشە (کۆفرۆشە) پێداویستی شمەک وکەلوپەلی ٩٠٠٠٠ بازار دابین دەکات لەتەواوی بەریتانیادا. جگە لەم ٢٥٠٠ کرێکارە ٩٠٠ کرێکاری تریش لە مەترسی دەرکردن دان لە پاش ئەوەی ڕووبەڕووی وەزعێکی مالی و بازرگانی پر قەیران بۆتەوە کە لەئاکامدا ئەو بڕیارەدراوە کە سەرەتا ٢٥٠٠ و دواتریش ٩٠٠ کرێکاری تر دەربکرێن. کرێکارێک لە کۆمپانیای پالمر & هارڤی بە -دەیلی تێلێگراف-ی گووت کە بەڕێوبەرانی کۆمپانیای (پالمر & هارڤی) لە (هێمێل هێمپستێد) و ئۆفیسەکانی (فارنهام) پێ یان راگەیاندون کە بچنەوە ماڵەوە. ئەم بڕیاری دەرکردنە هەر یەکسەر جێ بەجێ کرا . ئەم کۆمپانیایە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە دامەزراوە و دەستبەکارە وئەم کارگە خسوسیە (پالمر و هارڤی) دادەنرێ بە گەورەترین کۆمپانیای دابینکردنی جگەرە لەبەریتانیادا. لە سەدا ٤٠ ی فرۆشتنی کالاکانی ئەم کارگەیە تەرخاندەکرێ بۆ بازاری زۆر بەناوبانگی (تێسکۆ).

 تێوەگلانی کۆمپانیای ئەپڵ.. خوێندکاران ڕۆژانە ١١ کاتژمێرکاریان کردوە بۆ بەستنی ئایفۆن لە چین.

لەندەن

کۆمپانیای ئەپڵ تاوانبار کرا بە” بەکاربردنی خوێندکارانی خوێندنگاکان بە شێوەیەکی نا یاسایی، و کارکردنیان بە سەعات کاری زیاد لە بەستنی دەزگای(ئای فۆن ئێکس)، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە بەڵێنەکانی بباتە سەر لە ڕێگەی کۆمپانیای( فۆکسکۆن) کە خاوەنی پیشەسازی دەزگایە لە پارێزگای تسنغتشۆ لە چین.

ڕۆژنامەی( فاینانشیال تایمز)ی بەریتانی ڕۆژی ٣ شەممەی ڕابردوو ١٩/١١/٢٠١٧  ئاشکرای کرد، کە خوێندکاران لە کۆمپانیای( فۆکسکۆن) ڕۆژانە ١١ کاتژمێر کار دەکەن، بۆ بەستنی تەلەفۆنی تازە. ئەمەش بە شکاندنی یاسای کاری زیادە دادەنرێت لە چین. هەروەها گوتی کە ٣٠٠٠ خوێندکار لە تشنغتشۆ دەنێردرێنە سەر کار لە کارگەکانی فۆکسکسون، تەمەنیان لە نێوان ١٧و١٩ ساڵ دەبێت.

خوێندکارەکان جەختیان لەوە کردەوە کە” داوایان لێکراوە بۆ ماوەی ٣ مانگ بچنە ئەو کارگانە کار بکەن بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی لە کار، سەرەڕای ئەوەی کە کارەکە پەیوەندی بە بەرنامەی خوێندنەکەیانەوە نیە”. یەکێکیان بۆ فاینانشیال تایمز قسەی کرد”خوێندنگەکەمان داوای لێ کردین بۆ کارکردن لەو شوێنە، بە پاساوی ئەوەی کە شارەزایی بەدەست دێنین”.

لە بەرامبەردا ئەپڵ ڕاگەیاندنێکی دەرکردوە کە تێیدا دەڵێت” لە کاتی پێداچوونەوەمان بە ژمێریاری ئەم دواییانەدا، بۆمان ئاشکرا بوو کە خوێندکارانێکی ڕاهاتوو لەو کۆمپانیا چینیەدا زیاد کاریان کردوە. دڵنیا بووینەوە کە ئەو خوێندکارانە بە خۆبەخش کاریان کردوە، وە قەرەبوو و قازانجیان وەرگرتوە. بەڵام وا پێویست بوو کە ڕێگەیان نەدرێت سەعات کاری زیادە کار بکەن”.

ئەپل ئەوەشی زیادکرد کە” ئەپڵ پابەندە بە دابینکردنی ڕێز و شەرافەتمەندی هەر کەسێک کە لە دەزگاکانی ئەوان کار دەکەن… بەردەوامیش دەبین لە هەوڵدان بەوپەڕی توان لە پێناو بەدەستهێنانی گۆڕانکاری ئیجابی و پارێزگاری کردن لە کرێکاران لەو دام و دەزگایانەی خۆمان”. لە بەرامبەردا فۆکسکۆن بە فاینانشیال تایمزی ڕاگەیاند” کارەکان هەمووی خۆبەخش بووە، و بە قەرەبووی گونجاوەوە” بەڵام ” راهاتوەکان سەعات کاری زیادە کاریان کردوە، ئەمەش لادانە لە سیاسەتی ئێمە”.

کەناڵیکی سویسڕی قەبارەی دۆزەخی کرێکارانی بیناسازی لە ئیمارات ئاشکرا کرد.

جنێف/ سویسرا

مۆزەخانەی لۆڤەر لە ئەبوزەبی کە لەم دواییانەدا کراوەتەوە بە ئامادەبوونی نێودەوڵەتی ڕاستیەکی تاریک دەشارێتەوە. بەرنامەی( خاڵی ڕژێم) کە لە کەناڵێکی گشتی سویسڕی پەخش دەکرێت بەزمانی فەرەنسی(RTS) هەموو ڕۆژانێکی یەکشەممە لە هەفتە. چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرێکارە بیانیەکانی ئیمارات ئەنجام داوە و کە لەچ هەلومەرجێکی ناخۆش کار دەکەن.

ماوەی ١٥ ساڵە ئیمارات گەشەکردنێکی بەرزی بەردەوامی بەخۆوە دیوە،  بە ملیارات دۆلاری دەستکەوتوە بەتایبەت لە سامانی نەوت. وای کردوە ئەو وڵاتە بتوانێت دامەزراوە و تەلار و بورج شوێنی زۆر خۆش دروست بکات.

ئەو بورجە سەرکەشانە و تەلارە خۆش و دامەزراوانە کە بە بازووی ملیۆنان لە کرێکاری بیانی دروستکراون، زوربەیان لە نیوەکیشوەری هیندستانەوە ڕایانکردوە لەو ژیانە ناخۆشەی کەهەیانە بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان باشتربکەن هاتوونەتە ئیمارات. کرێکارانی بیانی هاتوو بۆ ئیمارات بە ٨٠% ی دانیشتوانی ئیمارات مەزەندە دەکرێت کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٠ ملیۆن کەسە.

بەڵام، چی دەزانین دەربارەی هەلومەرجی ئەم سوپایە لە هێزی کاری کۆچبەر؟ هەندێک کرێکار لە بەرنامەی( خاڵێ رژێم) دا لە یەکێک لە بیناکانی ئەبوزەبی وەڵامیان داوەتەوە، ئەوان ڕۆژانە ١٠ کاتژمێر کاردەکەن لە بەرامبەر ١٠٠بۆ ٢٠٠ فرەنکی سویسڕی و لە کۆتایی مانگ وەریدەگرن.

لە دۆکیومێنتاریەکی ڤیدیۆییدا کە دوای هەفتەیەک لە گەڕانەوەی ڕاگەیاندن کارە سویسڕیەکان لە کەناڵی گشتی سویسڕا پەخشکرایەوە، دوای ئەوەی ماوەی ٥٠ کاتژمێر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیماراتەوە کەوتنە ژێر لێکۆڵینەوە.

یۆنان.. خانەنشینان لە دژی لێبڕینەوە لە مووچەکانیان خۆپیشاندانیان کرد.

ئەسینا/یۆنان

نزیکەی ٢٠٠٠ لە خانەنشینانی یۆنان لە ٢٣/١١/٢٠١٧ دا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، دژ بە لێبڕینەوە تازەکان لە مووچەکانیان بەپێی چاکسازیە یاساییەکانی حکومەت لە چوارچێوەی چاکسازی و ” سک هەڵگوشین). خۆپیشاندەران لە مەیدانی( کوسیاس) لە ئەسینا کۆبوونەوە لە سەر داوای ژمارەیەک لە نەقابەکان.  خۆپیشاندەران شیعاری( هەموو شایانی مووچەیەکین کە شایستەی کەرامەتی ئینسان بێت) بەرزکردبۆوە.

لە پرسێکی پەیوەندیداردا، نزیکەی ١٠٠ هەزار فەرمانبەری کەرتی تەندروستی خۆپیشاندانێکیان لە سەر داوای یەکێتی کرێکارانی نەخۆشخانە حکومیەکان( بۆیدین) ڕێکخست، لە ئەنجامدا چوونە ناو تەلاری وەزارەتی تەندروستیەوە. خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر هەلومەرجی کاری قورس و بە مووچەی کەمەوە دەردەبڕی. خۆپیشاندەران هەڵسان بە دانانی مێزێک کە نان و زەیتونی لەسەر داندرابوو. لافیتەیەکیش کە لەسەری نووسرابوو( بەهۆی سەرۆک وەزیران ئەلکسیس تسیبراس و  وەزیری تەندروستی، سزادراوین بە خواردنی نان و زەیتون بە تەنیا).

مانگی رابردوو، لە ماوەی هەفتەیەکدا خانەنشینان ٢ جار خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە لە ئەسینا، دژ بە کەمکردنەوەی مووچەکانیان  لە ساڵی ٢٠١٩، ئەم لافیتانەشیان بەرزکردبۆوە (پارە لەوانە وەرگرن کە هەیانە، نزیک مەکەونەوە لە خانەنشینان). مووچەی خانەنشینان بە ڕێژەی ٤٠% لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەهۆی قەیرانی ئابووری لە یۆنان، کە ڕێژەی بێکاری دەگاتە ٢١% .

کرێکارانی ٦ شوێن لە ئەڵمانیا کە سەر بە کۆمپانیای زەبەلاحی ( ئەمازۆن)ە، رۆژی هەینی ٢٤ نۆفەمبەر مانگرتنێکیان ڕێکخستن

کرێکارانی ٦ شوێن لە ئەڵمانیا کە سەر بە کۆمپانیای بازرگانی ئەلکترۆنی ئەمەریکی زەبەلاحی ( ئەمازۆن)ە، مانگرتنێکیان ڕۆژی هەینی ٢٤/١١/٢٠١٧ ڕێکخستن، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی بازاڕکردنی ساڵانەی( هەینی سپی)، داوای زیادکردنی کرێ و باشترکردنی هەلومەرجی کاریان کرد.

کرێکارانی کۆگاکانی ( ئەمازۆن) لە شارەکانی ( باد هیرسفیلد و لایبتسیج و راینبرج و فیرنە و جرابن وکۆبلنتس، دەستیان کردە مانگرتن لە نیوەی شەو تاوەکو کۆتایی شیفتی شەوانەی ڕۆژی شەممە، ئەمەش بەپێی نەقابەی( فیردی) بۆ کرێکارانی خزمەتگوزاری. ڕۆنی نوێنەری نەقابەی فێردی گوتی” لەسەر کۆمپانیای ئەمازۆنە شان بداتە بەر بەرپرسیارەتی لە پێناو دابینکردنی هەلومەرجی کار بۆ کرێکاران بۆئەوەی بەشێوەیەکی باشتر خزمەتی کڕیارەکانیان بکەن”.

هەروەها کرێکارانی یەکێک لە کۆگاکانی ئەمازۆن لە ئیتاڵیا لە شەودا دەستیان کردە مانگرتن بۆ باشترکردنی هەلومەرجی کاریان. بەپێی نەقابەی ( یو.جی.ئێل) و ( سی،ئای،ئێس،ئێڵ) و ( سی،جی،ئای،ئێڵ) و( یو،ئای،ئێڵ)ی کرێکاران لە ئیتالیا، پتر لە ٥٠٠ کرێکاری کۆگای ئەمازۆن لە کاستل سان جیۆفانی لە هەرێمی بیاسینزا لە باکوری ئیتاڵیا  لە کاتژمێر ٦ یە بەیانی تاوەکو ٦ ی بەیانی ڕۆژی دوایی شەممە کاریان ڕاگرت.

( ئەمازۆن لە ئیتالیا) لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوەدا” کرێی کرێکاران بەبەراورد لەگەڵ کرێکارانی ئەم کەرتە بەرزترە، هەروەها بیمەی تەندروستی و داشکان بۆ کرێکاران و بەرنامەی ڕاهێنان نموونەی شتی زیاترن بۆ ئەم کرێکارانە”. لە هەمان کاتدا سارا کیلفی بەڕێوەبەری بازاڕ لە ئەمازۆنی ئیتاڵیا گوتی” مانگرتنەکە کار ناکاتە سەر کڕیارەکان و هەوڵ دەدەین لە کاتی خۆیدا شتەکانیان بەدەست بگات”.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوەی ژمارە ١٧ ی بەرواری ١/١٢/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *