کرێکارانی ”ئەمازۆن” ٥٥ سەعات کاردەکەن لە هەفتەیەکدا

ئاماده‌کردنی: سالار حه‌مه‌سه‌عید

 کرێکارانی ”ئەمازۆن” لە هیلاکی دا بە پێوە خەویان لێدەکەوێ بەپێی هەواڵگری ”سەندەی میرەر” کرێکارانی کۆمپانیای جیهانی ”ئەمازۆن” بەهۆی درێژی سەعاتەکانی کارکردن هیندە ماندوو و هیلاک و لەکاتێکدا کە ڕاوەستاون بەپێوە خەویان لێدەکەوێ، وەزیاتریش لەمە لەژێر زەخت وفشاری کاری قورسدا کە داوایان لێدەکرێ، ڕادەیەک لەکار ئەنجام بدەن کە بۆتە هۆی بێخەویان و لەپەلوپۆکەوتنیان. ئەمە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی هەواڵگری. هەر بەوپێیە هەواڵەکان ڕایدەگەیەنن کە هەندێک لەکرێکاران زۆریان لێدەکرێ کە زێدە سەعات کاربکەن (ئۆڤەر تایمی زۆرەملێ). لەبەرئەوە سەعاتەکانی کارکردنیان دەگاتە ٥٥ سەعات لە هەفتەیەکدا بەتایبەت ئێستا کە نزیکی کریسمەسە. هەواڵگەرەکان وێنەی ئەو کرێکارانەیان گرتووە کە خەویان لێکەوتووە لەکاتێکدا بەپێوە ڕاوەستاون لەبەرئەوەی دەبێت هەر ٣٠ سانیەیەک بەستەیەک (پارسێڵێک) بپێچنەوە. بەپێی رۆژنامەی (سەندەی میرەر) کرێکارێک بەناوی ” ئالن سێلبی ” پێنج هەفتەی کارکردووە لەسەر بازاڕکردنی ”ئۆن لاین” لە مەخزەنەکانی ‘ئیسێکس” و دوا شفتی خۆی لە ” بلاک فرایدەی” تەواوکردوە. هەندێ کرێکار کە نەیانتوانیبوو بەرگەی ئەو بارو ڕەوشی کارە بگرن وە ئەوەی هەدەف و”تارگێتی” کۆمپانیاکەیە پێ بگەن لەپەلووپۆکەوتبوون لەکاتی کارکردن دا و ناچار ئەمبولانس (ئیسعاف) هاتبوو بە فریایانەوە وچارەسەریان بکات. کرێکاران لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوانی یان لێدەکرێ لەلایەن بەرێوبەرانی کۆمپانیاکەوە لە ١٢٠ بەستەوە بۆ ٢٠٠ بەستە بپێچنەوە لەسەعاتێکدا بەرامبەر٢٠: ٨ پاوەند لەسەعاتێکدا. یەکێک لە کرێکاران وتی زۆربەی کرێکارەکان تووشی ئازاری قاچ و ڕان و دەماری ژێر ڕان و ئەژنۆ بوون بەڵام هەر ناچارن کە بەردەوام بن لەسەر کارکردن.

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *