تۆری هەڵسوراوانی ئایار… دەبێتە چوارچێوەیەک بۆ هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کرێکاریی…

کۆبونەوەی دوای بەڕێوەچونی مەراسیمەکانی یەکی ئایار

ڕاپۆرتی (تۆڕی هەڵسوڕاوانی ئایار)

ڕۆژی دوو شەممە (٧-٥-٢٠١٨) لەسەعات سێی دوا نیوەڕۆ (کۆمیتەی یەکی ئایار) کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بە بەشداری بەشێک لە هاوڕێیان. لەم کۆبونەوەیەدا، قسەوباس لەسەر ئەم خاڵانە ئەنجامدر

  1. هەڵسەنگاندن بۆ بەرپاکردن و چالاکیەکانی مەراسیمی یەکی ئایاری ئەمساڵ لە کوردستاندا.

تیایدا ئاماژە بەوە درا دوای ساڵانێکی دورودرێژ ئەوە یەکەمین جارە کە چالاکیەکی لەو چەشنە بەرفراوانە، بەدەسپێشکەری هەڵسوڕاوانێکی بزوتنەوەی کرێکاری و ڕێکخراوە کرێکاریەکان، ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئاماژەش درا بە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی و بە بایەخەکەی بۆ بزوتنەوەی کرێکاری و ڕۆڵ و کاریگەریەکەی لەسەر خوڵقاندنی کەش و هەوایەکی هاوڕێیانە هەم لەناو هەڵسوڕاوانی کرێکاری و هەم ساز کردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ کاری هاوبەشی حزب و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی کوردستان.

  1. کاروباری مالی.

تیایدا ڕاپۆرتی مالی، خەرجیەکان و داهاتەکان، بە ورەدەکاریەوە خرانەڕوو. ئاماژە بەوەش درا کە بەخەمهاتنەوەی دڵسۆزانێک بۆ کۆمەگی کردن بەم چالاکیە بڕێکی باش کۆمەگ هاتە دەست و بڕی سێ سەد (300) دۆلاریش دوای هەموو خەرجیەکان ماوەتەوە. ئەم بڕە پارەیە کە ماوەتەوە دوای ئەوەی ئاهەنگێکی ڕێز لێنانی پێ ساز دەکرێت بۆ سرود خوێنەکەی مەراسیمی یەکی ئایاری سلێمانی، ئەوەی کە دەمێنێتەوە هەڵدەگیرێت بۆ پێداویستیەکان و چالاکیەکانی ئایندە.

  1. هێشتنەوەی پەیوەندی نێوان هەڵسوڕاوان.

هەروەها پێداگری لەسەر ئەوەش کرا کە ئەم یەکیەتیەی ئێمە لەناو (کۆمیتەی یەکی ئایار)دا پێویستە لەوە واوەتر بڕوات کە هەر بۆ بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئایار بوبێت و بکرێتە چوارچێوە و تۆڕێکی پەیوەندی هەمیشەیی بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری و کار و چالاکیەکانی ئایندەمان.

  1. گۆڕینی ناو لە (کۆمیتەی یەکی ئایار)ەوە بۆ (تۆڕی هەڵسوڕاوانی ئایار).

دوای کۆبونەوەکە و ئاگادارکردنەوەی ئەندامان لێی، پێشنیارێکیش خرایەڕوو کە ناوی کۆمیتەکە لە (کۆمیتەی یەکی ئایار)ەوە بکرێت بە (تۆڕی هەڵسوڕاوانی ئایار)، تا ڕێکبێتەوە لەگەڵ بڕیاری هێشتنەوە و بەردەوامی دان بە پەیوەندی نێوانمان. ڕاوجۆچونی هەموو ئەندامان وەرگیرا و پێشنیارەکە پەسند کرا.

  1. لێرە بەدواوە (تۆڕی هەڵسوڕاوانی ئایار) تۆڕێکی خەباتکارانەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری دەبێت بۆ مەسائیلەکانی بزوتنەوەی کرێکاری و ئاسۆدارکردنی، بۆ ڕابەرایەتی خەبات و ناڕەزایەتی کرێکاران و کارمەندان، بۆ چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی بێکاری و هەژاری و ڕێکخراوکردنی بێکاران، هەروەها بۆ هێنانەدی و پەرەدارکردن و بەهێزکردنی ڕێکخراوە سەربەخۆکان و گرێدانەوەیان بەیەکەوە لە یەکیەتیەکی سەراسەریدا لە ئاستی کوردستاندا، و دواجار گرێدانەوەی بزوتنەوەی کرێکاری کوردستان و ڕێکخراوە سەربەخۆکانی بە بزوتنەوەی هاوچینەکانیان لەسەراسەری عێڕاق و ڕێکخراوە سەربەخۆ و خەباتکارەکانیانەوە.

تۆڕی هەڵسوڕاوانی ئایار

٩-٥-٢٠١٨

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *