پەیامی هاوخەمی بۆ کەسوکاری رووداوی سوتانی دارستان لەشاری مەریوانی کوردستانی ئێران

رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٢٥-٨-٢٠١٨ لەئەنجامی بەرپابوونی ئاگر لە دارستانەکانی دێیەکی نزیک شارۆچکەی مەریوان لە کوردستانی ئێران، چوار کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگەپارێزی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لەدەست دەدەن.

بەگوێرەی هەواڵەکان لەزاری خەڵکی ناوچەکەوە، ئەم ئاگرە لەئەنجامی تۆپبارانی هێزە سەربازیەکانی جمهوری ئیسلامیەوە کەوتۆتەوە. بەرپرسانی رژێمی ئێرانیش هیچ هەنگاوێك بۆ کوژاندنەوەو وبەرگرتن بە تەوژمی ئاگرەکە نانین، بەناچاری خەڵکی ناوچەکە خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەو نەبوونی کەلوپەلی پێویستی ئاگرکوژاندنەوەوە (٤) کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگە بەناوەکانی  ( شەریف باجور، ئومێد کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پژوهی) سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەبن گیان لەدەست دەدەن.

بەدوای ئەم رووداوەدا و بۆ رۆژی دواتر لەکاتی ناشتنی تەرمی ئەم کەسانە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە خەڵکی شاری مەریوان و شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران بە سازدانی ڕێپێوانێکی ١٠ کیلۆمەتری و بەوتنەوەی دروشم و سرود دژ بە سیاسەتە دژە ئینسانیەکانی جمهوری ئیسلامی نارەزایەتیەکی بەرفراوانی جەماوەریان بەرێخست.

ئێمە وێرای هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکارو هاوڕێیانی قوربانیانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە چەپەڵانەو سیاسەتە کۆنەپەرست و دژە مرۆییەکانی رژێمی ئیسلامی دەکەین و هاوپشتی خۆشمان بۆ خەباتی جەماوەری خەڵکی کوردستان و ئێران دەردەبڕین لە تێکۆشانیاندا دژ بەو رژێمە کۆنەپەرست و سەرکوتگەر و دژی خەڵکیە.

کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٧-٨-٢٠١٨

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *