پەیامی هاوخەمی بۆ گیان لە دەستدانی هاوڕێ محەمەد یەگانە کۆمۆنیستی تێکۆشەر

رۆژی ١٢ی نۆڤەمبەر محەمەد یەگانە لەتەمەنی ٦٧ ساڵی لەشاری بەرلین لەئەڵمانیا گیانی لەدەستدا، هاورێ محەمەد یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی کۆمۆنیست کە لە سەردەمی پاشایەتی و پاشان لەبەرامبەر جمهوری ئیسلامی ئێران لەنێو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەئێران و کوردستاندا خەباتی کردوە، ئەو کەسایەتیەکی خۆشەویستی شاری سنە و لەجەنگی بەرەنگاربونەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر شارەکانی کوردستان بەشداری کردوە، هاوکات لەو ماوەیەی کە ئەو لە دەرەوەی ئێران ژیاوە، بەردەوامی داوە بە خەبات و تێکۆشانی کۆمۆنیستی لەبەرامبەر دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی ئێران.گیان لەدەستدانی ئەو خەسارەتێکی بەرچاوە لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و ئازادیخوازی. ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هاوخەمی خۆمان بۆ کەس و کار و ئەندامانی خێزانی هاورێ محەمەد یەگانە و دۆستان و هاورێیانی دەردەبڕین.

سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٥١١٢٠١٨

Check Also

له‌ ماریاوه‌ بۆ زه‌هرا و فه‌یرووز، ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی ژنان

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ١٧ ی نیسان و له‌ شیرینی خه‌ودا فه‌یرووزی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵان له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *